📖 0/604 لاپەڕە خوێندراوە
📄 119
وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَكَفَّرۡنَا عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَأَدۡخَلۡنَٰهُمۡ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٦٥ وَلَوۡ أَنَّهُمۡ أَقَامُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِم مِّن رَّبِّهِمۡ لَأَكَلُواْ مِن فَوۡقِهِمۡ وَمِن تَحۡتِ أَرۡجُلِهِمۚ مِّنۡهُمۡ أُمَّةٌ مُّقۡتَصِدَةٌۖ وَكَثِيرٌ مِّنۡهُمۡ سَآءَ مَا يَعۡمَلُونَ ٦٦ ۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغۡ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۖ وَإِن لَّمۡ تَفۡعَلۡ فَمَا بَلَّغۡتَ رِسَالَتَهُۥۚ وَٱللَّهُ يَعۡصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٦٧ قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَسۡتُمۡ عَلَىٰ شَيۡءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُمۡۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِّنۡهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ طُغۡيَٰنًا وَكُفۡرًاۖ فَلَا تَأۡسَ عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٦٨ إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلصَّٰبِـُٔونَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحًا فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ٦٩ لَقَدۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَأَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمۡ رُسُلًاۖ كُلَّمَا جَآءَهُمۡ رَسُولُۢ بِمَا لَا تَهۡوَىٰٓ أَنفُسُهُمۡ فَرِيقًا كَذَّبُواْ وَفَرِيقًا يَقۡتُلُونَ ٧٠
5:65
وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَكَفَّرۡنَا عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَأَدۡخَلۡنَٰهُمۡ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٦٥
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه‌و پارێزکار بوونایه، ئه‌وه چاوپۆشیمان له خراپه‌کانیان ده‌کردو لێیان خۆش ده‌بووین و ده‌مانخستنه ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه.
5:66
وَلَوۡ أَنَّهُمۡ أَقَامُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِم مِّن رَّبِّهِمۡ لَأَكَلُواْ مِن فَوۡقِهِمۡ وَمِن تَحۡتِ أَرۡجُلِهِمۚ مِّنۡهُمۡ أُمَّةٌ مُّقۡتَصِدَةٌۖ وَكَثِيرٌ مِّنۡهُمۡ سَآءَ مَا يَعۡمَلُونَ ٦٦
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌ستانایه به‌په‌یڕه‌و و پیاده کردنی ته‌ورات و ئینجیل (که مژده‌ی زۆری تیایه ده‌رباره‌ی ئیسلام و محمد (صلی الله علیه وسلم)و ئه‌و قورئانه‌ش که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان هاتووه‌ته خواره‌وه (ئه‌و کاته به‌رووبوومی دره‌خته‌کان زۆر و زه‌به‌نده ده‌که‌ین و به‌ره‌که‌ت ده‌خه‌ینه جیهانی دانه‌وێڵه‌و سه‌وزه و خۆراکه‌کانی تره‌وه)، ئه‌و کاته خۆراکیان ده‌خوارد له ڕا سه‌رو له‌به‌ر پێیانه‌وه، ده‌سته‌یه‌ک له‌وانه که‌سانێکی ژیر‌و دادپه‌روه‌ر و میانه‌ڕه‌و به ویژدانن، که‌چی زۆربه‌شیان ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر نادروست و نابه‌جێ یه.
5:67
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغۡ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۖ وَإِن لَّمۡ تَفۡعَلۡ فَمَا بَلَّغۡتَ رِسَالَتَهُۥۚ وَٱللَّهُ يَعۡصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٦٧
ئه‌ی پێغه‌مبه‌رو فرستاده، هه‌رچی فه‌رمان و په‌یامێکت بۆ دابه‌زیووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگه‌یه‌نه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌و کاره هه‌ڵنه‌سایت، ئه‌وه مانای وایه په‌یامه‌که‌یت (به‌ته‌واویی) نه‌گه‌یاندووه (دڵنیاش به که) خوا ده‌تپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌ی خه‌ڵکی، چونکه به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی بێ باوه‌ڕان نادات.
5:68
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَسۡتُمۡ عَلَىٰ شَيۡءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُمۡۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِّنۡهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ طُغۡيَٰنًا وَكُفۡرًاۖ فَلَا تَأۡسَ عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٦٨
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب، ئێوه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێک نین، هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا، که قورئانه) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه، سوێند بێت به‌خوا زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له بێ باوه‌ڕیدا (که‌چی له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی و ملکه‌چیی زۆربه‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن شت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ئه‌و قورئانه‌ی که بۆمان ڕه‌وانه کردوویت)، جا ئیتر خه‌فه‌ت و په‌ژاره دات نه‌گرێت بۆ ئه‌و گه‌له بێ باوه‌ڕه، (کاتێک: باوه‌ڕ ناهێنن، کاتێک تۆڵه‌یان لێ ده‌که‌ینه‌وه له دنیادا پێش قیامه‌ت).
5:69
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلصَّٰبِـُٔونَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحًا فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ٦٩
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه (له ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که بوون به جوو و ئه‌وانه‌ی صابئه‌ن (فریشته په‌رست و ئه‌ستێره په‌رستن) و گاوره‌کان، هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌سته‌و تاقمانه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو به‌خواو به ڕۆژی دوایی بهێنێت، و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک و دروست و به‌سوود ئه‌نجام بدات، ئه‌وانه نه‌ترس و بیم یه‌خه‌یان ده‌گرێت، نه‌خه‌م و په‌ژاره ڕوویان تێده‌کات (کاتێک له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئانه‌وه ئه‌و باوه‌ڕه ده‌هێنن).
5:70
لَقَدۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَأَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمۡ رُسُلًاۖ كُلَّمَا جَآءَهُمۡ رَسُولُۢ بِمَا لَا تَهۡوَىٰٓ أَنفُسُهُمۡ فَرِيقًا كَذَّبُواْ وَفَرِيقًا يَقۡتُلُونَ ٧٠
سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئێمه په‌یمانمان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرتووه (که له ڕێبازی یه‌کتاناسی و چاکه‌کاریی لانه‌ده‌ن)، چه‌ند پێغه‌مبه‌رێکیشمان بۆ ڕه‌وانه کردوون، هه‌رکاتێک یه‌کێک له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌یان به‌دڵ نه‌بوو بێت (به‌هۆی لاساریی و ده‌روون ئاڵۆزیی خۆیانه‌وه یاخود به‌ئاره‌زووی ئه‌وانی نه‌کردبێت) ده‌سته‌یه‌کیان (به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان) به‌درۆ زانیووه، ده‌سته‌یه‌کی تریشیان په‌لاماریان داون و (شه‌هیدیان کردوون).
العربيةEnglishBahasa IndonesiaTürkçeРусскийفارسیFrançaisاردوবাংলাDeutschEspañol中文हिन्दीPortuguêsItalianoภาษาไทยPolskiNederlandsShqipKiswahiliO'zbekதமிழ்MelayuBosanskiSoomaaliAzərbaycanکوردی한국어日本語SvenskaDanskNorskپښتوമലയാളംසිංහලTamazightHausaአማርኛБългарскиТоҷикӣҚазақшаFilipinoسنڌيYorùbáFulfuldeТатарчаئۇيغۇرچەКыргызчаਪੰਜਾਬੀJawaతెలుగుမြန်မာગુજરાતીOromoमराठीTiếng ViệtMalagasyНохчийнWolofދިވެހިಕನ್ನಡУкраїнськаΕλληνικάქართულიខ្មែរدریQafar afMaranaoनेपाली
قورئانا پیرۆز
Saturday, August 22, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







