سووره‌تی ته‌لاق
PDF —
Built right in your browser — download starts automatically
سووره‌تی ته‌لاق pdf — داگرتن (کوردی)
سووره‌تی ته‌لاق pdf کوردی — داگرتن سووره‌تی ته‌لاق وه‌رگێڕان. ته‌لاق (Medinan) 12 ئایه‌ت.
Related
- ته‌لاق وهرگێڕانکوردی
- ته‌لاق mp3گوێت لێبگرە
- Quran Index کوردی114
More سووره‌تی PDF
سووره‌تی ته‌لاق

ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚﭛﭜﭝﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧﭨﭩﭪﭫﭬﭭﭮﭯﭰﭱﭲﭳﭴﭵﭶﭷﭸﭹﭺﭻﭼﭽﭾﭿ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (به ئوممه‌تت ڕابگه‌یه‌نه) کاتێك ژنانتان ته‌ڵاق ده‌ده‌ن له‌تاتی دیاری کراویاندا ته‌ڵاقیان بده‌ن (که بریتیه له‌و کاته‌ی که ئافره‌ت له عاده‌ی مانگانه پاك بۆته‌وه)، حسابی ئه‌وکاته‌ش به وردی ڕابگرن، له په‌روه‌ردگاریشتان بترسن و ماوه‌که‌یان بۆ درێژ مه‌که‌نه‌وه (ئه‌گه‌ر له‌و کاته دیاریکراوانه‌دا یه‌کجار ته‌ڵاقتان دان، ئه‌وه با ئه‌و ئافره‌ته له ماڵه‌که‌ی خۆیدا بمینێته‌وه و) ده‌ریان مه‌که‌ن له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا، ئافره‌ته‌کانیش با له ماڵ ده‌رنه‌چن، مه‌گه‌ر کارێکی ناشیرین و ناڕه‌وای ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن، (ئه‌وکاته با له ماڵ نه‌مێنن و بچن بۆ ماڵی مه‌حره‌مێکیان)، ئا ئه‌وه‌یه سنووری خوا له باره‌ی ته‌ڵاقه‌وه، ئه‌وه‌ی له سنووری خوا بترازێت ئه‌وه سته‌م له خۆی ده‌کات، ئه‌ی ئیماندار: تۆ نازانیت له‌وانه‌یه دوای ئه‌و (تێکچوون و ساردییه) خوای گه‌وره بارودۆخێك پێش بهێنێت (که ئاشت ببنه‌وه و ڕێك بکه‌ونه‌وه و بۆیه نابێت له ماڵ ده‌رچن).
ﮀﮁﮂﮃﮄﮅﮆﮇﮈﮉﮊﮋﮌﮍﮎﮏﮐﮑﮒﮓﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛﮜﮝﮞﮟﮠ
کاتێك گه‌یشتنه ماوه‌ی دیاریکراوی خۆیان (دوای یه‌ك، یان ئه‌و دوو ته‌ڵاقه که خواردویانه)، ئینجا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان هاوڕێ له‌گاڵ ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی چاکدا، یاخود وازیان لێبهێنن و لێیان جیاببنه‌وه (له سێهه‌م جاردا که ته‌ڵاقتان خوارد) به‌شێوه‌یه‌کی جوان که مافیان پارێزراو بێت، له کاتی جیابوونه‌وه‌ی یه‌کجاریدا با دوو شایه‌تی دادپهروهرو خواناس له خۆتان له نێواندا هه‌بێت و ئاماده‌ی شایه‌تی ببن و بیپارێزن بۆ خوا‌و له‌به‌ر خوا، به‌وه‌ی که‌باسکرا ئامۆژگاری ده‌کرێت ئه‌و که‌سه‌ی باوه‌ڕ به خوا‌و ڕۆژی دوایی ده‌هێنیت، جا ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه...
ﮡﮢﮣﮤﮥﮦﮧﮨﮩﮪﮫﮬﮭﮮﮯﮰﮱﯓﯔﯕﯖﯗﯘﯙﯚ
له شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت، ئه‌و زاته‌ی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بێت، چونکه به‌ڕاستی خوا کار‌و فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان خوا بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه (که ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکرێت).
ﯛﯜﯝﯞﯟﯠﯡﯢﯣﯤﯥﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮﯯﯰﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷﯸﯹ
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که نا‌ئومێد بوون له عاده‌تی مانگانه له هاوسه‌ره‌کانتان، ئه‌گه‌ر که‌وتنه گوناهه‌وه که ئاخۆ عاده‌تی مانگانه‌یان مابێت یان نا، ئه‌وه سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که به‌هۆی که‌م ته‌مه‌نیوه هێشتا نه‌که‌وتونه‌ته عاده‌وه، ئه‌وانیش سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که سکیان هه‌یه ماوه‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌یه تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، جا ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات.
ﯺﯻﯼﯽﯾﯿﰀﰁﰂﰃﰄﰅﰆﰇﰈﰉ
ئا ئه‌وه فه‌رمان و سنووری خوایه که ناردوویه‌تییه خواره‌وه بۆتان، ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات.
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚﭛﭜﭝﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧﭨﭩﭪﭫﭬﭭﭮﭯﭰﭱﭲﭳﭴ
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ته‌ڵاقێک یان دووانیان ماوه، به‌گوێره‌ی تواناتان جێگه و ڕێگه‌یان بۆ دابین بکه‌ن له‌لای خۆتان، نه‌که‌ن ئازاریان بده‌ن و ته‌نگه‌تاویان بکه‌ن و زۆریان بۆ بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر سکیان هه‌بوو، (ئه‌گه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌ش درابوون) هه‌ر به‌خێوان بکه‌ن و مه‌سره‌فیان بکێشن هه‌تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌که‌یان به‌شیر گۆشکردو به‌خێویان کرد ئه‌وه حه‌قی خۆیان بده‌نێ، ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی جوان و چاك ڕاوێژ له‌ناویه‌کدا بکه‌ن بۆ به‌خێو کردنی منداڵه‌که، خۆ ئه‌گه‌ر پێك نه‌هاتن و ناکۆك بوون، ئه‌وه ده‌کرێت ئافره‌تێکی تر منداڵه‌که‌ی بۆ به‌خێو بکات و شیری پێ بدات.
ﭵﭶﭷﭸﭹﭺﭻﭼﭽﭾﭿﮀﮁﮂﮃﮄﮅﮆﮇﮈﮉﮊﮋﮌﮍﮎﮏﮐﮑ
جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده با به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌که‌ی به‌خشنده‌بێت، ئه‌وه‌یش که که‌م ده‌سته‌و هه‌ژاره، با له‌وه ببه‌خشێت که خوا پێی به‌خشیووه، چونکه خوا به گوێره‌ی دارایی هه‌ر که‌سێک داوی به‌خشین ده‌کات، دڵنیاس بن که خوا دوای ته‌نگانه هه‌رزانی ده‌هێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی ده‌هێنێت.
ﮒﮓﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛﮜﮝﮞﮟﮠ
له سه‌ده‌کانی پێشوودا چه‌نداها شار‌و شارۆچکه یاخی بوون له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان و فرستاده‌کانی، ئێمه زۆر به‌توندیی حسابمان بۆ کردن و سزایه‌کی توند‌و پڕئێشمان بۆ پێشهێنان.
ﮡﮢﮣﮤﮥﮦﮧﮨ
ئیتر گیرۆده‌ی به‌ڵای خۆیان بوون و ئه‌و سزایه‌یان چه‌شت که خۆیان ده‌ست پێشکه‌ریان بۆ کردبوو، سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شوێنانه‌ش زیانێکی گه‌وره بوو. (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که)...
ﮩﮪﮫﮬﮭﮮﮯﮰﮱﯓﯔﯕﯖﯗﯘﯙﯚﯛﯜ
له قیامه‌تیشدا خوا سزای به‌ئێش له‌ناو دۆزه‌خدا بۆ ئاماده‌کردوون، ده‌ی کاواته ئه‌ی ڕۆشنبیره‌کان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه؛ له خوا بترسن پارێزکار بن دڵنیابن خوای گه‌وره قورئانی بۆ ئێوه دابه‌زاندووه...
ﯝﯞﯟﯠﯡﯢﯣﯤﯥﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮﯯﯰﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷﯸﯹﯺﯻﯼﯽﯾﯿﰀﰁ
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رێك که ئایه‌ته ڕوونه‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، تا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه له تاریکیه‌کان ده‌ریان بهێنێت و ڕزگاریان بکات و بیانخاته ناو نوورو ڕوناکیه‌وه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنێت به خوا‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به ژێر دره‌خت و به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و هه‌تاهه‌تایی ده‌بنه سه‌ر، بێگومان خوا ڕزق و ڕۆزی چاك و پاك و فره‌و فراوانی بۆ ئاماده کردوون.
ﰂﰃﰄﰅﰆﰇﰈﰉﰊﰋﰌﰍﰎﰏﰐﰑﰒﰓﰔﰕﰖﰗﰘﰙﰚﰛﰜ
خوا ئه‌و زاته‌یه که حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه و فه‌رمانی خوا له نێوانیاندا داده‌به‌زێت، هه‌روه‌ها به‌وینه‌ی ئه‌وان فه‌رمانی خوا بۆ زه‌ویش داده‌به‌زێت و جێ به جێ ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که به‌ڕاست خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، بێگومان خوا به زانستی و زانیاری خۆی گه‌مارۆی هه‌موو شتێکی داوه.
قورئانا پیرۆز
Tuesday, August 18, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







