سوڕەتی ئه‌علا pdf — داگرتن (کوردی)
سوڕەتی ئه‌علا pdf کوردی — داگرتن سوڕەتی ئه‌علا وه‌رگێڕان. سوڕەتی ئه‌علا (Meccan) 19 ئایه‌ت.
Related
- سوڕەتی ئه‌علا وهرگێڕانکوردی
- سوڕەتی ئه‌علا mp3گوێت لێبگرە
- Quran Index کوردی114
More سوڕەتی PDF
سوڕەتی ئه‌علا

ﮟﮠﮡﮢﮣ
87:1
ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵند و پایه‌دارت بکه.
ﮤﮥﮦﮧ
87:2
ئه‌و زاته‌ی هه‌موو شتێکی دروستکردووه به‌جوانی و ڕێکوپێک و تێر‌و ته‌واویی کردووه.
ﮨﮩﮪﮫ
87:3
ئه‌و زاته‌ی که نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ هه‌موو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه.
ﮬﮭﮮﮯ
87:4
ئه‌وه‌ی که گژوگیای له له‌وه‌ڕگا ده‌رهێناوه.
ﮰﮱﯓﯔ
87:5
(به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌یکاته پووش و په‌ڵاشتێکی زه‌رده و وشك و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو.
ﯕﯖﯗﯘ
87:6
{ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه، ئیتر هه‌رگیز بیرت ناچێت.
ﯙﯚﯛﯜﯝﯞﯟﯠﯡﯢﯣ
87:7
مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ربێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوه‌ن.
ﯤﯥﯦ
87:8
جا دڵنیابه ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو کارێكی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین.
ﯧﯨﯩﯪﯫ
87:9
که‌واته تۆ ئیتر له‌سه‌ر یادخستنه‌وه و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن.
ﯬﯭﯮﯯ
87:10
بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێت.
ﭑﭒﭓ
87:11
خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت...
ﭔﭕﭖﭗﭘ
87:12
ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا.
ﭙﭚﭛﭜﭝﭞﭟ
87:13
له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.
ﭠﭡﭢﭣﭤ
87:14
بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و...
ﭥﭦﭧﭨﭩ
87:15
ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه.
ﭪﭫﭬﭭﭮ
87:16
که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته.
ﭯﭰﭱﭲ
87:17
له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا).
ﭳﭴﭵﭶﭷﭸ
87:18
بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه.
ﭹﭺﭻﭼ
87:19
(له‌وانه) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و مو‌سا.
قورئانا پیرۆز
Wednesday, September 9, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







