سووره‌تی نه‌جم
PDF —
Built right in your browser — download starts automatically
سووره‌تی نه‌جم pdf — داگرتن (کوردی)
سووره‌تی نه‌جم pdf کوردی — داگرتن سووره‌تی نه‌جم وه‌رگێڕان. نه‌جم (Meccan) 62 ئایه‌ت.
Related
- نه‌جم وهرگێڕانکوردی
- نه‌جم mp3گوێت لێبگرە
- Quran Index کوردی114
More سووره‌تی PDF
سووره‌تی نه‌جم

ﭑﭒﭓﭔ
سوێند به‌ئه‌ستێره کاتێک له‌شوێنی خۆی ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه و ئاوا دبێت
ﭕﭖﭗﭘﭙﭚ
هاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه محمد (صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه، له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه
ﭛﭜﭝﭞﭟ
قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه‌نیه
ﭠﭡﭢﭣﭤﭥ
ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خوای یه
ﭦﭧﭨﭩ
جوبره‌ئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووه
ﭪﭫﭬﭭ
ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی که‌خاوه‌نی بیر‌و هۆشێکی زۆر به‌هێزو دیمه‌نێکی جوان بوو، ئینجا له‌سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌ستا
ﭮﭯﭰﭱ
له‌کاتێکدا له‌ئاسۆی هه‌ره‌به‌رزو بڵنده‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو
ﭲﭳﭴﭵ
له‌وه‌ودوا تا ده‌هات نزیک ده‌بۆوه و سه‌ره‌نجام هاته‌خواره‌وه‌بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
ﭶﭷﭸﭹﭺﭻ
ئه‌وه‌نده‌لێی نزیک بۆوه نێوانیان به‌قه‌ده‌ر دووکه‌وان یان که‌متریش بوو
ﭼﭽﭾﭿﮀﮁ
ئینجا خوا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه، نیگای کرد بۆ به‌نده‌ی خۆی، ئای چ نیگایه‌ک بوو!
ﮂﮃﮄﮅﮆﮇ
ئه‌وسا ئه‌وه‌ی که‌به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌رونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو، ناخ و ده‌روونی ڕاستیه‌کانی به‌درۆنه‌دانی
ﮈﮉﮊﮋﮌ
جا ئایا ڕاسته؟ ئێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێک که‌ئه‌و دڵنیایه له‌دیتنی؟
ﮍﮎﮏﮐﮑ
سوێند به‌خوا بێگومان جارێکی تریش له‌دابه‌زینێکی تردا جوبره‌ئیلی بینیووه (کاتێک هاتووه‌بیبات بۆ شه‌وڕه‌وی)
ﮒﮓﮔﮕ
له‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو
ﮖﮗﮘﮙ
که‌له‌وێدا به‌هه‌شتی (مَڕْوَى) هه‌یه به‌واتای لانه‌و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه
ﮚﮛﮜﮝﮞﮟ
کاتێک ئه‌وه‌ی _ سدره_ ی داپۆشی مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیه...
ﮠﮡﮢﮣﮤﮥ
جا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌پێغه‌مبه‌ر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت
ﮦﮧﮨﮩﮪﮫﮬ
بێگومان پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه، به‌چاوی سه‌ری، به‌هه‌موو هه‌ستی..
ﮭﮮﮯﮰ
جا هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی لات و عوززا و (دوودانه‌بتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)!
ﮱﯓﯔﯕ
مه‌ناتی سێهه‌میش!! (ئه‌ویش بتێکی تره، ئایا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه).
ﯖﯗﯘﯙﯚ
ئایا ڕه‌وایه کوڕان بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا به‌چاک بزانن (خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت به‌عه‌قڵی چه‌وتیان ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت، ئه‌گینا کوڕ‌و کچ هه‌ردووک دروستکراوی خوان و پێوه‌ی ڕێز ته‌نها خواناسی و پارێزکاریه)
ﯛﯜﯝﯞﯟ
ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و کاته‌ئه‌و دابه‌شکردن و بڕیاره‌تان زۆر دووره‌له‌دادپه‌روه‌ریه‌وه و له‌سنوور ترازانه
ﯠﯡﯢﯣﯤﯥﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮﯯﯰﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷﯸﯹﯺﯻ
ئه‌م بت و په‌یکه‌رانه ته‌نها شتێکه که‌خۆتان و باو‌و باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ناردووه‌له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونیان، سه‌یره، ئه‌وانه‌ته‌نها شوێنی گومان و ئاره‌زوی ده‌روونه‌نه‌خۆشیه‌کانیان ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنمووییان پێ گه‌یشتووه!
ﯼﯽﯾﯿﰀ
نه‌خێر بۆ ئاده‌میزاد نی یه ئه‌وه‌ی داوای ده‌کات، (چونکه‌ئاواته‌کانی نایه‌ته دی له‌دنیادا)؟!
ﰁﰂﰃﰄ
که‌واته‌هه‌ر خوایه خاوه‌نی دنیا وقیامه‌ت. (ئه‌ی بۆ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته‌ناده‌ن؟!).
ﰅﰆﰇﰈﰉﰊﰋﰌﰍﰎﰏﰐﰑﰒﰓﰔﰕﰖﰗﰘ
زۆر فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌تکاو پاڕانه‌وه‌یان ناکام و بێ سووده، مه‌گه‌ر خوا مۆڵه‌ت بدات بۆ هه‌رکه‌سێک که‌شایسته‌یه و ڕازی بێت که‌تا بکات، یان تکای بۆ بکرێت
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚ
بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕ به‌قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه ناهێنن ناوی ئافره‌ت ده‌نێن له‌فریشته‌کان، (له‌حاڵێکدا فریشته‌کان دروستکراوانێکی تایبه‌تن)
ﭛﭜﭝﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧﭨﭩﭪﭫﭬﭭ
ئه‌وانه‌له‌و باره‌یه‌وه هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌کیان نیه، به‌ڵکو هه‌ر شوێنی گومانی بێ سه‌رو بن ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌گومان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی حه‌ق و ڕاستی ناگرێته‌وه
ﭮﭯﭰﭱﭲﭳﭴﭵﭶﭷﭸﭹ
گوێ مه‌ده‌به‌و که‌سه‌ی که‌یاخی بووه‌له‌یادو به‌رنامه‌ی ئێمه مه‌به‌ستیشی نه‌بووه‌ته‌نها ژیانی دنیایه نه‌بێت
ﭺﭻﭼﭽﭾﭿﮀﮁﮂﮃﮄﮅﮆﮇﮈﮉﮊﮋ
ئه‌وانه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانن و عه‌قلیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ده‌بڕێت، به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه که‌چاک ده‌زانێت کێ له‌رێبازه‌که‌ی لایداوه و گومڕایه کێیش ڕێبازی ئیمان و هیدایه‌تی گرتۆته‌به‌ر و شایسته‌ی ڕێزه
ﮌﮍﮎﮏﮐﮑﮒﮓﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛﮜ
هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، (تاقیتان ده‌کاته‌وه) بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌بسێنێت له‌وانه‌ی که‌خراپه‌یان کردووه‌به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان، پاداشتی ئه‌وانه‌ش که‌چاکه‌یان کردووه‌به‌چاکترین شێوه بداته‌وه
ﮝﮞﮟﮠﮡﮢﮣﮤﮥﮦﮧﮨﮩﮪﮫﮬﮭﮮﮯﮰﮱﯓﯔﯕﯖﯗﯘﯙﯚﯛﯜﯝﯞﯟﯠﯡ
ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان ده‌پارێزن له‌گوناهو تاوانه‌گه‌وره‌کان له‌گوفتارو کرداری به‌د جگه‌له‌ورده‌گوناهان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی پێغنمبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار چاوپۆشی زۆر فراوانه، چاک ده‌تانناسێت، له‌کاتێکدا ئێوه‌ی له‌زه‌ویدا به‌رپاکردووه، له‌و کاته‌شدا ئێوه کۆرپه‌له‌ی بچووک بوون له‌سکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو)، که‌واته‌خۆتان به‌چاک مه‌زانن و خۆتان به‌پاڵفته دامه‌نێن، هه‌ر خوا ده‌زانێت کێ ته‌قای هه‌یه و پارێزکاره
ﯢﯣﯤﯥ
جا هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وه‌ی پشتی له‌باوه‌ڕ هه‌لکرد...
ﯦﯧﯨﯩ
که‌مێکیشی به‌خشی و خێرا ده‌ستی گرته‌وه...
ﯪﯫﯬﯭﯮﯯ
ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌زانستی و نهێنی ده‌زانن و ئاگاداری شاراوه‌کانن و ده‌یبینن؟!
ﯰﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷ
ئایا ئاگادار نه‌کرابوو به‌وه‌ی له‌په‌ڕاوه‌کانی موسادا بوو؟!
ﯸﯹﯺﯻ
یان ئه‌و ئیبراهیمه‌ی که‌هه‌موو په‌یمانه‌کانی به‌جێ هێنا به‌ته‌واوی؟!
ﯼﯽﯾﯿﰀﰁ
(له‌و په‌ڕاوو کتێبه پیرۆزانه‌دا هاتووه): که‌هیچ گوناهبارێک گوناهی تاوانبارێکی تر هه‌ڵناگرێت
ﰂﰃﰄﰅﰆﰇﰈ
به‌ڕاستی ئاده‌میزاد خاوه‌نی هیچ شتێک نی یه ئه‌وه‌ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که‌خۆی کردوویه‌تی
ﰉﰊﰋﰌﰍ
بێگومان هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی ده‌بینرێته‌وه له‌قیامه‌تدا
ﰎﰏﰐﰑﰒ
پاشان پاداشت ده‌درێته‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی
ﰓﰔﰕﰖﰗ
به‌ڕاستی و دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین: که‌کۆتایی ئه‌م ڕێگوزه‌ره له‌لای په‌روه‌ردگارته‌وه‌سه‌رهه‌ڵ ده‌دات
ﰘﰙﰚﰛﰜ
بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دیارده‌ی پێکه‌نین و گریانی له‌ئاده‌میزادا به‌دیهێناوه
ﰝﰞﰟﰠﰡ
هه‌روه‌ها هه‌ر خۆی دیارده‌ی مردن و ژیانی دروست کردووه
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖ
هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دوو جۆری دروست کردووه‌که‌نێرو مێیه....
ﭗﭘﭙﭚﭛ
له‌نوتفه‌یه‌ک (له‌خاڵێکی زۆر بچووک ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت) کاتێک له‌جێی خۆیدا داده‌نرێت
ﭜﭝﭞﭟﭠ
بێگومان له‌سه‌ر خوایشه دروست کردنه‌وه‌ی تریش
ﭡﭢﭣﭤﭥ
ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یبه‌خشێت
ﭦﭧﭨﭩﭪ
هه‌ر خوایش په‌روه‌ردگاری شیعرایه: (ئه‌ستێره‌یه‌که هه‌ندێ له‌عه‌ره‌به‌کان په‌رستویانه، قه‌باره‌که‌ی ده، ئه‌وه‌نده‌ی خۆره، یه‌ک ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ی نێوان زه‌وی و خۆر لێمانه‌ووه دووره....)
ﭫﭬﭭﭮﭯ
هه‌ر ئه‌و زاته‌ش قه‌ومی عادی یه‌که‌می له‌ناو برد
ﭰﭱﭲﭳ
سمودیشی له‌ناو برد و هیچی نه‌هێشتن
ﭴﭵﭶﭷﭸﭹﭺﭻﭼﭽﭾ
زووتریش قه‌ومی نوحی له‌ناو برد که‌بێگومان ئه‌وانیش سته‌مکارو سه‌رکه‌شتر بوون
ﭿﮀﮁ
هه‌ر ئه‌و زاته‌تاوانباران و شه‌رواڵ پیسانیشی ژێره‌و ژوورکرد....
ﮂﮃﮄﮅ
ئینجا ئه‌و دێهاتانه‌ی داپۆشی ئه‌وه‌ی که‌دای پۆشی. (به‌به‌رد باران)
ﮆﮇﮈﮉﮊ
جا ئیتر ئه‌ی بێ ئیمان تۆ له‌کام یه‌ک له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا دوودڵیت...
ﮋﮌﮍﮎﮏﮐ
ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش هۆشیارکه‌ره‌وه‌یه له‌هۆشیارکه‌ره‌وانی پێشوو
ﮑﮒﮓ
(ئه‌وه‌چاک بزانن) قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیک بووته‌وه (نزیکه به‌نیسبه‌ت هه‌ر ئاده‌میزادێکه‌وه هه‌ر که‌مردن ئه‌وه‌قیامه‌ت له‌و به‌رپا بووه، قیامه‌تی گه‌وره‌ش کاتێک به‌رپا ده‌بێت هه‌مووان واهه‌ست ده‌که‌ن که‌چه‌ند سه‌عات له‌وه‌وپێش دنیا بوو وا ئێسته‌ش قیامه‌ته)!!
ﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚ
که‌سیش ناتونێت ئه‌و ڕۆژه ده‌ربخات و به‌رپای بکات جگه‌له‌خوای باڵاده‌ست
ﮛﮜﮝﮞﮟ
جا ئایا ئێوه له‌م قسه‌یه که‌قورئانه‌سه‌رسام ده‌بن؟!
ﮠﮡﮢﮣ
پێ ده‌که‌نن و گریانتان نایه‌ت (بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ره‌شه‌ی که‌چاوه‌ڕێتانه)
ﮤﮥﮦ
ئێوه به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی ڕابوردنن و بێ هۆشن؟!
ﮧﮨﮩﮪﮫ
(ده‌ی که‌واته‌بێداربنه‌وه و داچڵه‌کێن) که‌واته‌سوژده‌بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ببه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن
قورئانا پیرۆز
Tuesday, August 18, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







