📖 0/604 لاپەڕە خوێندراوە
📄 262
سوڕەتی حیجر

سوڕەتی حیجر

15:1
الٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ وَقُرۡءَانٍ مُّبِينٍ ١
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتووه چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌یه.
15:2
رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ كَانُواْ مُسۡلِمِينَ ٢
ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون (له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا) ئاواته‌خواز ده‌بن که خۆزگه موسڵمان بوونایه، خۆزگه ئیماندار بوونایه.
15:3
ذَرۡهُمۡ يَأۡكُلُواْ وَيَتَمَتَّعُواْ وَيُلۡهِهِمُ ٱلۡأَمَلُۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ٣
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) جارێ وازیان لێبهێنه با بخۆن و ڕابوێرن و هیواو ئاواتیان سه‌ر گه‌رم و بێ ئاگایان بکات، سه‌ره‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر دێت).
15:4
وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا وَلَهَا كِتَابٌ مَّعۡلُومٌ ٤
هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان وێران نه‌کردووه که له‌و کاته‌دا نامه‌و کتێبێکی دیاری کراوی نه‌بووبێت.
15:5
مَّا تَسۡبِقُ مِنۡ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ ٥
هیچ میلله‌ت و گه‌لێك پێش کاتی دیاری کراوی له‌ناو بردنی خۆی ناکه‌وێت و (هه‌رگیز) دواش ناکه‌وێت.
15:6
وَقَالُواْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِي نُزِّلَ عَلَيۡهِ ٱلذِّكۡرُ إِنَّكَ لَمَجۡنُونٌ ٦
(خوا نه‌ناسان به گاڵته‌وه به پێغه‌مبه‌ریان صلی الله علیه وسلم) ده‌وت: ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که قورئانت دابه‌زێنراوه‌ته سه‌ر بێگومان تۆ شێتی!!
15:7
لَّوۡمَا تَأۡتِينَا بِٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ٧
ئه‌وه بۆچی فریشته‌ت بۆ نه‌هێناین ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌سته‌ی ڕاستگۆیانیت (تا شایه‌تی له‌سه‌ر ڕاستی تۆ بده‌ن)!
15:8
مَا نُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَمَا كَانُوٓاْ إِذًا مُّنظَرِينَ ٨
(خوای گه‌وره‌ش بۆ په‌رچدانه‌وه‌یان ده‌فه‌رموێت) ئێمه فریشته دانابه‌زێنین ته‌نها بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و پشتگیری ڕاستی نه‌بێت، ئه‌و کاته‌ش (که دابه‌زین، خوانه‌ناسان) مۆڵه‌ت نادرێن و (له‌ناو ده‌برێن).
15:9
إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا ٱلذِّكۡرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ ٩
به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین و (نایه‌ڵین ده‌ستی خیانه‌تکار هیچ جۆره ده‌ستێکی تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستکاری کردنی نه‌زۆکه).
15:10
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ فِي شِيَعِ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٠
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رانمان پێش تۆ ڕه‌وانه کردووه، بۆ سه‌ر گه‌ل و هۆزو میلله‌تانی پێشوو.
15:11
وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ١١
خوا نه‌ناسان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت.
15:12
كَذَٰلِكَ نَسۡلُكُهُۥ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ١٢
ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئان ده‌ده‌ین به گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (تا به‌ڵگه بێت له‌سه‌ریان).
15:13
لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَقَدۡ خَلَتۡ سُنَّةُ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٣
له کاتێکدا باوه‌ڕی پێ ناهێنن و هه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێشینان ده‌ڕۆن.
15:14
وَلَوۡ فَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَابًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَظَلُّواْ فِيهِ يَعۡرُجُونَ ١٤
(ئه‌و بێ باوه‌ڕانه) ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له ئاسمانه‌وه بۆ بکردنایه‌ته‌وه تا پیادا سه‌ربکه‌ون و تێپه‌ر ببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمه ببینن، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن)...
15:15
لَقَالُوٓاْ إِنَّمَا سُكِّرَتۡ أَبۡصَٰرُنَا بَلۡ نَحۡنُ قَوۡمٌ مَّسۡحُورُونَ ١٥
ئه‌وه ده‌یانوت: بێگومان چاوبه‌ستمان لێکراوه، یاخود ئێمه که‌سانێکی جادوو لێکراوین!!
العربيةEnglishBahasa IndonesiaTürkçeРусскийفارسیFrançaisاردوবাংলাDeutschEspañol中文हिन्दीPortuguêsItalianoภาษาไทยPolskiNederlandsShqipKiswahiliO'zbekதமிழ்MelayuBosanskiSoomaaliAzərbaycanکوردی한국어日本語SvenskaDanskNorskپښتوമലയാളംසිංහලTamazightHausaአማርኛБългарскиТоҷикӣҚазақшаFilipinoسنڌيYorùbáFulfuldeТатарчаئۇيغۇرچەКыргызчаਪੰਜਾਬੀJawaతెలుగుမြန်မာગુજરાતીOromoमराठीTiếng ViệtMalagasyНохчийнWolofދިވެހިಕನ್ನಡУкраїнськаΕλληνικάქართულიខ្មែរدریQafar afMaranaoनेपाली
قورئانا پیرۆز
Tuesday, August 25, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







