سوڕەتی موحه‌ممه‌د pdf — داگرتن (کوردی)
سوڕەتی موحه‌ممه‌د pdf کوردی — داگرتن سوڕەتی موحه‌ممه‌د وه‌رگێڕان. سوڕەتی موحه‌ممه‌د (Medinan) 38 ئایه‌ت.
Related
- سوڕەتی موحه‌ممه‌د وهرگێڕانکوردی
- سوڕەتی موحه‌ممه‌د mp3گوێت لێبگرە
- Quran Index کوردی114
More سوڕەتی PDF
سوڕەتی موحه‌ممه‌د

ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙ
47:1
ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئه‌وانه‌خوا کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه، (ته‌نانه‌ت چاکه‌کانیشیان بێ پاداشته، چونکه‌مه‌به‌ستیان خوا نه‌بووه). ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئه‌وانه‌خوا کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه، (ته‌نانه‌ت چاکه‌کانیشیان بێ پاداشته، چونکه‌مه‌به‌ستیان خوا نه‌بووه).
ﭚﭛﭜﭝﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧﭨﭩﭪﭫﭬ
47:2
ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌و باوه‌ڕیان هێناوه به‌و قورئانه‌بوو که‌بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) دابه‌زێنراوه، هه‌ر ئه‌ویش ڕاسته‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردیگاره‌وه، ئه‌وانه‌خوا چاوپۆشی کردووه‌له‌هه‌موو گوناهه‌کانیان، چاکه‌شی ڕواندووه‌له‌دڵ و ده‌روونیانداو بۆچوونیانی ڕێک و پێک کردووه.
ﭭﭮﭯﭰﭱﭲﭳﭴﭵﭶﭷﭸﭹﭺﭻﭼﭽﭾﭿﮀ
47:3
ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون شوێنی ناڕاستی که‌وتبوون... بێگومان ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و موسڵمان بوون، شوێنی حه‌ق و ڕاستیه‌ک که‌وتوون که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌هاتووه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه‌ی ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه ڕوون ده‌کاته‌وه‌بۆ خه‌ڵکی (تا فریای خۆیان بکه‌ون).
ﮁﮂﮃﮄﮅﮆﮇﮈﮉﮊﮋﮌﮍﮎﮏﮐﮑﮒﮓﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛﮜﮝﮞﮟﮠﮡﮢﮣﮤﮥﮦﮧﮨﮩﮪ
47:4
(ئه‌م فه‌رمانه‌بۆ کاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک له‌گۆره‌پانی جه‌نگدا) جا کاتێک گه‌یشتن به‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون، بێنه ده‌ست لێیان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن (ئه‌گینا ئه‌وان ئێوه ده‌کوژن)، تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ ده‌که‌ن، ئینجا که‌هێزیان نه‌ما، به‌دیل بیانگرن به‌توندی باڵبه‌ستیان بکه‌ن، ئه‌وسا یه‌کێک له‌م دوو کاره‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن: یان به‌پیاوه‌تی و منه‌ت، یاخود به‌گۆڕینه‌وه‌و فیدیه ئازادیان بکه‌ن، تا شهر کۆتایی دێت و ئاسه‌واری نامێنێت و دوژمنان چه‌ک داده‌نێن، بڕیاره‌که ئاوهایه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌یه‌کتر تاقیان بکاته‌وه، ئه‌وانه‌ش له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون، هه‌رگیز پاداشتی هه‌وڵ و کۆششیان به‌زایه نادات.
ﮫﮬﮭﮮ
47:5
ئه‌وانه‌رێنموویی ده‌کات بۆ جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و دڵ و ده‌رون و بیر‌و هۆشیان ئاسووده‌ده‌کات.
ﮯﮰﮱﯓﯔ
47:6
هه‌روه‌ها ده‌یانخاته ئه‌و به‌هه‌شته‌وه که‌به‌جۆره‌ها شێواز بۆی باس کردوون.
ﯕﯖﯗﯘﯙﯚﯛﯜﯝﯞ
47:7
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌گه‌ر ئێوه پشتیوانی له ئاینی خوا بکه‌ن و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنی بده‌ن، ئه‌وه‌خوایش پشتیوانی له‌ئێوه ده‌کات و سه‌رتان ده‌خات و پایه‌دارو جێگیرتان ده‌کات.
ﯟﯠﯡﯢﯣﯤﯥ
47:8
ئه‌وانه‌ش بێ بڕوا بوون خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆریان بۆ هه‌یه کاروکرده‌وه‌شیان له‌دنیادا بێ ئاکامه‌و له‌قیامه‌تیشدا مایه پووچن.
ﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮ
47:9
ئائه‌وه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه بێگومان ئه‌وان ڕقیان له‌قورئان بۆته‌وه و حه‌زیان له‌به‌رنامه‌ی خوا نه‌بووه، جا خوایش کار‌و کرده‌وه‌کانی پووچ کردنه‌وه.
ﯯﯰﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷﯸﯹﯺﯻﯼﯽﯾﯿﰀﰁﰂ
47:10
ئایا ئه‌وه‌نه‌گه‌ڕاون به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، تا بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌ڵکه ناله‌باره‌ی پێش ئه‌مان چۆن بووه؟! خوای به‌ده‌سه‌ڵات ماڵ و حاڵیانی به‌سه‌ردا ڕووخاندن، جا بۆ هه‌موو بێ باوه‌ڕان سزای ئاوا شتێکی چاوه‌ڕوان کراوه (دره‌نگ یان زوو) دووچاریان ده‌بێت.
ﰃﰄﰅﰆﰇﰈﰉﰊﰋﰌﰍﰎ
47:11
ئه‌وه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌به‌ڕاستی خوا پشتگیرو پشتیوانی ئه‌وانه‌یه که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه، بێگومان بێ باوه‌ڕانیش هیچ پشتیوانێکیان نیه.
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚﭛﭜﭝﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧﭨ
47:12
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه وکارو کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، خوا ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه، که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویدا ده‌ڕوات، ئه‌وانه‌ش بێ بڕوا بوون له‌م دنیایه‌دا ڕاده‌بوێرن و ده‌خۆن وه‌ک ئاژه‌ڵ، له‌ئاینه‌که‌شدا دۆزه‌خ جێ و شوێنیانه!
ﭩﭪﭫﭬﭭﭮﭯﭰﭱﭲﭳﭴﭵﭶﭷ
47:13
زۆر شار‌و شارۆچکه‌مان له‌ناو برد، له‌و شاره‌ی که‌تۆیان ده‌رکرد به‌هێزتر بوون، هیچ که‌سیش نه‌یتوانی پشتیوانیان بێت.
ﭸﭹﭺﭻﭼﭽﭾﭿﮀﮁﮂﮃﮄﮅ
47:14
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوونی پێگه‌یشتووه و، باوه‌ڕی دامه‌زراوی پێیه‌تی و له‌سه‌ری ده‌ڕوات، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌وایه که‌کاروکرده‌وه‌ی ناشرین و نادروستی له‌به‌ر چاو ڕازێنرابێته‌وه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌شوێنی ویست و ئاره‌زووی ناپوختی خۆیان که‌وتوون؟!
ﮆﮇﮈﮉﮊﮋﮌﮍﮎﮏﮐﮑﮒﮓﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛﮜﮝﮞﮟﮠﮡﮢﮣﮤﮥﮦﮧﮨﮩﮪﮫﮬﮭﮮﮯﮰﮱﯓﯔﯕﯖ
47:15
وێنه‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌به‌ڵێن دراوه‌بدرێت به‌خواناس و پارێزکاران، ئه‌مه‌یه: چه‌نده‌ها ڕووباری له‌ئاوی سازگارو تام و نه‌گۆڕاوی تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕووباری شیر که‌تامی تێک نه‌چووه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕوبار له‌شه‌رابی تام خۆش و بۆنخۆش، (که‌له‌خواردنه‌وه‌ی بێزار نابن و له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت) بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه، چه‌نده‌ها ڕوبار له‌هه‌نگوینی پاڵفته‌و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا له‌هه‌موو جۆره به‌رو و بووم و میوه‌یه‌کی جوان و به‌تام و بۆنخۆش، هاوکات له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریاندا، ئایا ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه‌کو ئه‌و که‌سانه‌وان که‌له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه‌مرن و ئاوی له‌کوڵ ده‌کرێت به‌گه‌روویاندا، که‌ریخۆڵه‌کانیان پارچه‌پارچه‌و تۆی تۆی ده‌کات؟!
ﯗﯘﯙﯚﯛﯜﯝﯞﯟﯠﯡﯢﯣﯤﯥﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮﯯﯰ
47:16
ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێک له‌و بێ باوه‌ڕو دووڕوانه دێن وگوێت بۆ ده‌گرن، هه‌تا کاتێک له‌قسه‌و گوفتارت بوویته‌وه، جێت ده‌هێڵن و به‌دوودڵیه‌وه ده‌پرسن له‌ئیمانداران: ئه‌وه‌باسی چی ده‌کرد؟ ئه‌وه‌له‌چی ده‌دوا؟ تا ئه‌وانه‌خوا مۆری ناوه‌به‌سه‌ر دڵیان‌دا و شوێنی ئاره‌زوو ویستی نه‌گونجاوی خۆیان که‌وتوون.
ﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷ
47:17
ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین.
ﯸﯹﯺﯻﯼﯽﯾﯿﰀﰁﰂﰃﰄﰅﰆﰇﰈﰉ
47:18
ئایا ئه‌وانه‌چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه‌له‌قیامه‌ت که‌له‌ناکاو یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟ چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وتووه (که‌یه‌کێک له‌وانه‌ره‌وانه‌کردنی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ره)، جا ئه‌وکاته‌که‌به‌رپا بێت بیرکردنه‌وه و ئامۆژگارییان چ سوودێکی ده‌بێت؟!
ﰊﰋﰌﰍﰎﰏﰐﰑﰒﰓﰔﰕﰖﰗﰘﰙ
47:19
ئه‌ی ئینسان!! ده‌ی که‌واتا چاک بزانه‌و دڵنیابه جگه‌له‌خوا، هیچ خوایه‌کی ترنیه، داوای لێخۆشبوونی گوناه بۆ خۆت و ئیمانداران له‌پیاوان و ئافره‌تان هه‌ر له‌و بکه‌و دڵنیابه که‌خوا ده‌زانێت له‌رۆژدا به‌چی یه‌وه خه‌ریکن و، له‌شه‌ویشدا له‌کۆی ده‌حه‌وێنه‌وه و ئارام ده‌گرن، یاخود ده‌زانێت چی ده‌که‌ن له‌دونیاداو، ده‌ره‌نجامه‌که‌شی له‌قیامه‌تدا چۆنه.
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚﭛﭜﭝﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧﭨﭩﭪﭫﭬﭭﭮ
47:20
هه‌ندێک له‌ئیمانداران ده‌ڵێن: خۆزگه سووره‌تێک (جه‌نگ دژی کافران ده‌هاته‌خواره‌وه)، که‌چی کاتێک که‌سووره‌تێک به‌روونی داده‌به‌زێت و باسی جه‌نگی تێدایه، ئه‌وه‌ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی له‌دڵیاندا نه‌خۆشی باوه‌ڕ لاوازی ودووڕوویی هه‌یه، چاویان ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت، سه‌یرت ده‌که‌ن وه‌کو که‌سێک له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بێ هۆشی به‌سه‌ردا هاتبێت، جا باشتر وابوو....
ﭯﭰﭱﭲﭳﭴﭵﭶﭷﭸﭹﭺﭻﭼ
47:21
که گوێڕایه‌ڵ بوونایه و قسه‌ی جوان و به‌جێیان بکردایه، جا کاتێک کار گه‌یشته قایمی و جه‌نگ به‌رپابوو ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوادا ڕاست بوونایه، ئه‌وه‌چاکتر بوو بۆیان.
ﭽﭾﭿﮀﮁﮂﮃﮄﮅﮆﮇ
47:22
ئایا ئێوه به‌ته‌مان ئه‌گه‌ر له‌غه‌زا پشت هه‌ڵبکه‌ن یاخود ده‌سه‌ڵاتتان که‌وته‌ده‌ست، تۆوی ئاژاوه‌و فه‌ساد و تاوان له‌زه‌ودا بچێنن و هه‌رچی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش هه‌یه بیپچڕێنن و له‌ناوی به‌رن؟!
ﮈﮉﮊﮋﮌﮍﮎﮏ
47:23
ئه‌و جۆره که‌سانه‌ئه‌وانه‌ن که‌خوا نه‌فرینی لێ کردوون و که‌ڕی کردوون کوێرایی هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (ڕاستیه‌کان نابینن)
ﮐﮑﮒﮓﮔﮕﮖﮗ
47:24
ئایا ئه‌وه‌بۆچی ئه‌وانه‌وردبینی لهقورئاندا ناکه‌ن و گوێی بۆ ناگرن؟! یان ئه‌وه‌یه دڵه‌کان له‌ئاستی ڕاستیدا قفڵ دراوه؟!
ﮘﮙﮚﮛﮜﮝﮞﮟﮠﮡﮢﮣﮤﮥﮦﮧﮨ
47:25
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمانیان بۆ ده‌رکه‌وتبوو، ئه‌وانه شه‌یتان به‌فێڵ و ته‌ڵه‌که ته‌ماداری کرد بوون، به‌هیوای ته‌مه‌ن درێژی و خۆشگوزه‌رانیش فریوی ده‌بوون.
ﮩﮪﮫﮬﮭﮮﮯﮰﮱﯓﯔﯕﯖﯗﯘﯙﯚ
47:26
ئه‌و زاڵ بوونی شه‌یتانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بوو که‌به‌ڕاستی دووڕووه‌کان ده‌یانوت به‌وانه‌ی که‌داخ له‌دڵ بوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی خوا دایبه‌زاندووه که‌قورئانه: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌هه‌ندێک هه‌ڵوێستدا به‌قسه‌تان ده‌که‌ین، خوایش خۆی چاک ئاگاداره‌له‌و نهێنی و پیلانانه‌ی که‌ده‌یشارنه‌وه.
ﯛﯜﯝﯞﯟﯠﯡﯢ
47:27
ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت که‌فریشته‌کان له‌کاتی گیان کێشانیاندا به‌ده‌م و چاوو به‌ره‌و پشتیاندا ده‌ماڵن.
ﯣﯤﯥﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭ
47:28
ئه‌و سووکایه‌تی سه‌ره‌مه‌رگه‌بۆیه به‌سه‌ریاندا دێت، چونکه‌ئه‌وانه‌شوێنی ئه‌و شتانه‌که‌وتبوون که‌قین و خه‌شمی خوا ده‌بزوێنێت، ئه‌وانه‌بێزار بوون له‌ره‌زامه‌ندی خوا، خوایش کاروکرده‌وه‌یانی پووچ و بێ ئاکام کرد.
ﯮﯯﯰﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷﯸﯹ
47:29
ئایا ئه‌وانه‌ی که‌دڵیان نه‌خۆشی دووڕویی تیادایه، وایانزانیووه خوا هه‌رگیز کینه و بوغزی ده‌روونیان ئاشرا ناکات؟!
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚﭛﭜﭝﭞﭟ
47:30
خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وانه‌مان پیشان ده‌دات، ئه‌وکاته‌به‌رواڵه‌ت ده‌تناسینه‌وه، سوێند به‌خوا له‌شێواز و ناوه‌رۆکی قسه‌و گوفتاریاندا ده‌یانناسیته‌وه، خوا خۆیشی ئاگا و زانایه به‌کارده‌وه‌کانتان.
ﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧﭨ
47:31
سوێند به‌خوا ئێمه ده‌تانخه‌ینه به‌ر تاقیکردنه‌وه، تا له‌جیهانی واقعدا تێکۆشه‌ر و خۆگرانتان ده‌ربکه‌وێت و ئاشکرا ببێت بۆمان، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌واڵی چالاکی ئێوه‌مان بێته ده‌ست.
ﭩﭪﭫﭬﭭﭮﭯﭰﭱﭲﭳﭴﭵﭶﭷﭸﭹﭺﭻﭼﭽﭾ
47:32
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕن و ڕێگه له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی خوا ده‌گرن دژایه‌تی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و ڕاستیان بۆ ڕوون بۆته‌وه، ئا ئه‌وانه‌هه‌رگیز ناتوانن زیان به‌خواو ئاینی خوا بگه‌یه‌نن.... خوای گه‌وره‌ش له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو کاروکرده‌وه‌و پیلانیان پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
ﭿﮀﮁﮂﮃﮄﮅﮆﮇﮈﮉﮊ
47:33
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه! گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بن، کاروکرده‌وه‌چاکه‌کانتان پووچ و بێ نرخ مه‌که‌ن، (به ڕووپامایی و خۆ به‌زل زانین و په‌شیمان بونه‌وه‌له‌خێر ومنه‌ت کردن و.... هتد)
ﮋﮌﮍﮎﮏﮐﮑﮒﮓﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚ
47:34
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ست و کۆسپیان ده‌خسته‌به‌رده‌م ڕێبازی خوا، پاشان مردن له‌کاتێکدا که‌کافر بوون، ئه‌وه‌هه‌رگیز خوا لێیان خۆش نابێت و چاوپۆشیان لێ ناکات.
ﮛﮜﮝﮞﮟﮠﮡﮢﮣﮤﮥﮦﮧ
47:35
ئێوه سستی مه‌که‌ن و داوای ئاشتی پێش وه‌خت له‌دوژمنان مه‌که‌ن، چونکه‌هه‌ر ئێوه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن، دڵنیا بن که‌خوایش له‌گه‌ڵتانه، کاروکرده‌وه‌تان به‌زایه نادات و لێی که‌م ناکاته‌وه.
ﮨﮩﮪﮫﮬﮭﮮﮯﮰﮱﯓﯔﯕﯖﯗ
47:36
به‌ڕاستی ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌یه‌کی ته‌مه‌ن کۆتا، جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن و پارێزکاربن، ئه‌وه‌خوا به‌چاکی پاداشتان ده‌داته‌وه، خوایش وه‌نه‌بێت داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات.
ﯘﯙﯚﯛﯜﯝﯞ
47:37
خۆ ئه‌گه‌ر داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات و ئه‌رکێکی گران بخاته‌سه‌رتان، ئه‌وه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگ ده‌بن، هه‌موو كینه و بوغزیشتان ده‌رده‌هێنێت.
ﯟﯠﯡﯢﯣﯤﯥﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮﯯﯰﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷﯸﯹﯺﯻﯼﯽﯾﯿ
47:38
ئا ئه‌وه‌ته‌ئێوه بانگ ده‌کرێن تا به‌خشینتان هه‌بێت له‌پێناوی خوادا، که‌چی هه‌تانه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگه، خۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و به‌رچاو ته‌نگی هه‌بێت، ئه‌وه‌بێگومان هه‌ر ڕه‌زیلی له‌خۆی ده‌کات و زه‌ره‌ر له‌خۆی ده‌دات، چونکه‌هه‌ر خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه، هه‌ر ئێوه‌ن هه‌ژارو نه‌دارو که‌مده‌ستن.. جا ئه‌گه‌ر ئێوه پشت هه‌ڵكه‌ن له‌م دین و به‌رنامه‌یه، خوا كه‌سانی چاكتر له ئێوه ده‌هێنێته مه‌یدان، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئێوه ناچن و وه‌ك ئێوه نابن.
قورئانا پیرۆز
Wednesday, September 9, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







