سووره‌تی حەدید
PDF —
Built right in your browser — download starts automatically
سووره‌تی حەدید pdf — داگرتن (کوردی)
سووره‌تی حەدید pdf کوردی — داگرتن سووره‌تی حەدید وه‌رگێڕان. حەدید (Medinan) 29 ئایه‌ت.
Related
- حەدید وهرگێڕانکوردی
- حەدید mp3گوێت لێبگرە
- Quran Index کوردی114
More سووره‌تی PDF
سووره‌تی حەدید

ﯛﯜﯝﯞﯟﯠﯡﯢﯣﯤﯥ
هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌کات، ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌ست و دانایه
ﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮﯯﯰﯱﯲﯳ
هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، ده‌ژینێ و ده‌مرێنێ، هه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه
ﯴﯵﯶﯷﯸﯹﯺﯻﯼﯽﯾ
ئه‌و خوایه یه‌که‌مینه و له‌سه‌ره‌تاوه‌هه‌ر هه‌بووه‌و که‌س پێش ئه‌و نه‌بووه، دواهه‌مینه و کۆتایه، که‌س دوای ئه‌و نامێنێت، (به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێت)، هه‌روه‌ها ئه‌و زاته‌دیاره و هه‌موو شت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی، له‌هه‌مان کاتدا زاتی خۆی نادیاره و (به‌چاوی سه‌ر نابینرێت، به‌ڵام به‌بینایی بیروهۆش و دڵ و ده‌روون ئاشکرایه)، هه‌ر خۆیشی زانایه به‌هه‌موو شتێک
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚﭛﭜﭝﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧﭨﭩﭪﭫﭬﭭﭮﭯﭰﭱﭲﭳﭴﭵﭶﭷﭸ
هه‌ر ئه‌و زاته‌خۆی، ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی پایه‌دارکرد (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه‌له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالێک پرسیوه له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که‌حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، هه‌ر خۆی ده‌زانێت چی ده‌چێت به‌ناخی زه‌ویدا و چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه، چی له‌ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چی پیادا سه‌رده‌که‌وێت، جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ئه‌وزاته‌له‌گه‌ڵتاندایه و پێتان ده‌زانێت، دڵنیابن که‌خوا به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بینایه
ﭹﭺﭻﭼﭽﭾﭿﮀﮁﮂ
هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ئه‌و زاته‌خاوه‌نیانه، هه‌موو شتێکیش بۆ لای خوا ده‌برێته‌وه
ﮃﮄﮅﮆﮇﮈﮉﮊﮋﮌﮍﮎﮏﮐ
شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژ تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات (به‌درێژ بوونی لایه‌کیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تریان، یان له‌به‌ره‌به‌یان و ئێواراندا تێهه‌ڵکێش ده‌بن)، ئه‌و زاته‌زانایه به‌هه‌رچی له‌دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندایه
ﮑﮒﮓﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛﮜﮝﮞﮟﮠﮡ
خه‌ڵکینه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، له‌و ماڵ و سامانه‌ی که‌خستویه‌تیه ژێر ده‌ستان و جێنشینن تیایدا، ببه‌خشن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه له‌ئێوه و ماڵ و سامان ده‌به‌خشن پاداشتی گه‌وره‌چاوه‌ڕێیانه
ﮢﮣﮤﮥﮦﮧﮨﮩﮪﮫﮬﮭﮮﮯﮰﮱ
جا ئه‌وه‌چیتانه و بۆچی باوه‌ڕ ناهێنن به‌خوا له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر بانگتان ده‌کات: که‌باوه‌ڕ بهێنن به‌په‌روه‌ردگارتان، خۆ ئه‌و بێگومان په‌یمانیشی لێ وه‌رگرتن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن
ﯓﯔﯕﯖﯗﯘﯙﯚﯛﯜﯝﯞﯟﯠﯡﯢﯣﯤﯥ
خوا ئه‌و زاته‌یه ئایه‌ت ڕوون و ئاشکرا‌کانی قورئان داده‌به‌زێنێت بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی، تا له‌تاریکایی یه‌کان ده‌رتان بهێنێت و بتانخاته‌ناو نوور و ڕوناکیه‌وه، به‌ڕاستی ئنو خوایه به‌سۆزو میهره‌بانه بۆتان
ﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮﯯﯰﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷﯸﯹﯺﯻﯼﯽﯾﯿﰀﰁﰂﰃﰄﰅﰆﰇﰈﰉﰊﰋﰌﰍﰎﰏ
جا ئیتر ئه‌وه‌چیتانه‌و بۆچی ماڵ و سامانتان نابه‌خشین له‌رێگه‌ی خوادا، خۆ هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ خوا ده‌مێنێته‌وه، بێگومان چوونیه‌ک نین ئه‌وانه‌تان که‌پێش ڕزگاری مه‌ککه، یاخود پێش سه‌رکه‌وتن، ماڵ و سامانی به‌خشیووه‌و جه‌نگاوه، چونکه‌ئه‌وانه‌پله‌و پایه‌یان زۆر به‌رزتره‌له‌وانه‌ی که‌دوای ڕزگاری مه‌ککه‌و به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن ماڵ و سامانیان به‌خشیووه و جه‌نگاون، به‌هه‌ردوولاشیان خوا به‌ڵێنی به‌هه‌شتی به‌خشیووه، بێگومان ئه‌و خوایه ئاگایه به‌کاروکرده‌وه‌تان
ﰐﰑﰒﰓﰔﰕﰖﰗﰘﰙﰚﰛﰜ
ئایا کێ یه ئه‌وه‌ی قه‌رزی چاک ده‌دات به‌خواو ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا، ئینجا خوایش پاداشتی بێ سنووری ده‌داتێ و بۆی چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کات، هه‌روه‌ها پاداشتی به‌رێزو به‌نرخی بۆ ئاماده‌کردووه
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚﭛﭜﭝﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧﭨﭩ
ڕۆژێک دێت که‌ده‌بینیت پیاوانی ئیماندار‌و ژنانی ئیماندار به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن، نوورو ڕوناکایه‌کی ئاشکرا له‌به‌رده‌م و له‌لای ڕاستیانه‌وه ده‌ڕوا، فریشته‌کان پێیان ده‌ڵێن: مژده‌ی ئێوه ئه‌مرۆ باخه‌کانی به‌هه‌شته‌که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویاندا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ سنوور
ﭪﭫﭬﭭﭮﭯﭰﭱﭲﭳﭴﭵﭶﭷﭸﭹﭺﭻﭼﭽﭾﭿﮀﮁﮂﮃﮄﮅﮆ
(ئا له‌و ڕۆژه‌دا که‌ئیمانداران به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن) پیاوان و ژنانی دووڕوو ده‌هێنرێنه سه‌ر ڕێیان، به‌غه‌مبارییه‌وه بۆ ئیمانداران ده‌ڕوانن، ئیماندارانیش هیچ لایان لێ ناکه‌نه‌وه، بۆیه به‌غه‌مو په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پێیان ده‌ڵێن: ده ته‌ماشایه‌کمان بکه‌ن با له‌نووری ڕووخسارتان به‌هره‌وه‌ر ببین، به‌ڵام پێیان ده‌وترێت بگه‌رێنه‌وه دواوه، خۆتان به‌شوێن نوورو ڕوناکیدا بگه‌ڕێن، ده‌ستبه‌جێ دیوارێک دروست ده‌کرێت له‌نێوان ئیمانداران و دووڕووه‌کاندا ده‌روازه‌یه‌کیشی تێدایه، دیوی ناوه‌وه که‌رووی له‌ئیماندارانه ڕووی له‌ره‌حمه‌ت و به‌هه‌شته‌و دیوی ده‌ره‌وه، که‌رووی له‌دووڕووه‌کانه ڕووی له‌سزاو دۆزه‌خه
ﮇﮈﮉﮊﮋﮌﮍﮎﮏﮐﮑﮒﮓﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛﮜ
ئینجا دووڕووه‌کان هاوار له‌ئیمانداران ده‌که‌ن، ئایا ئێمه هاوڕێی ئێوه نه‌بووین؟!، ئێمه هاوکاری ئێوه نه‌بووین؟! ئیمانداران ده‌ڵێن: به‌ڵێ وایه، به‌ڵام ئێوه خۆتان تووشی دووڕوویی و پیلانگێڕیی کرد، خۆتان مه‌ڵاس دابوو، بۆ فرسه‌ت ده‌گه‌ڕان که‌زه‌ره‌ر بده‌ن له‌ئیمانداران، هه‌میشه له‌گومان و دوودڵیدا ده‌ژیان و بڵاویشتان دکرده‌وه، هیواو ئاواتی بێ جێ سه‌ری لێ تێک دابوون، هه‌تا ویستی خوا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و کۆتایی به‌ژیانتان هات، شه‌یتانیش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون به‌میهره‌بانی خوا و له‌رێبازه‌که‌ی وێڵی کردبوون
ﮝﮞﮟﮠﮡﮢﮣﮤﮥﮦﮧﮨﮩﮪﮫﮬﮭﮮﮯ
ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ جۆره پاکانه‌و بارامته‌یه‌ک له‌ئێوه و له‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون وه‌رناگیرێت، شوێنه‌وار و مه‌نزڵگای هه‌مووتان ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر ئه‌وه‌ش شایسته‌تانه، ئای چ سه‌ره‌نجامێکی خراپ و ناله‌باره
ﮰﮱﯓﯔﯕﯖﯗﯘﯙﯚﯛﯜﯝﯞﯟﯠﯡﯢﯣﯤﯥﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮﯯ
ئایا ئیتر ئه‌وه‌نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه، دڵه‌کانیان به‌نوری ئیمان ملکه‌چ ورو‌ناک بۆته‌ووه، ترسی خوای تێدا بڕوێنن به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خوا‌و ئه‌و قورئانه‌ی که‌ره‌وانه‌کراوه، وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌نه‌بن که‌کتێبی ئاسمانییان بۆ ڕه‌وانه‌کرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ، دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون
ﯰﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷﯸﯹﯺﯻﯼﯽﯾ
به‌ڕاستی چاک بزانن که‌هه‌ر خوا زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه‌دوای مردنی (ئێوه‌ش ئاوا زیندوو ده‌کاته‌وه)، بێگومان به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆمانمان بۆ ڕوون کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بفامن
ﯿﰀﰁﰂﰃﰄﰅﰆﰇﰈﰉﰊﰋ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌خێر خوازن له‌پیاوان و ئافره‌تان، ئه‌وانه‌ی که‌قه‌رز ده‌ده‌ن به‌خواو ماڵ و سامانیان له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا ده‌به‌خشن، ئه‌وانه‌چه‌ند به‌رابه‌ر پاداشتیان ده‌درێته‌وه و پاداشتی به‌ڕێزو به‌نرخ چاوه‌ڕێیانه
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚﭛﭜﭝﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧ
ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئا ئه‌وانه‌ڕاست و ڕاستگۆکانن، شه‌هیده‌کانیش لای په‌روه‌ردگاریان پاداشت و نوور و ڕوناکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش که‌باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه‌نیشته‌جێی دۆزه‌خن
ﭨﭩﭪﭫﭬﭭﭮﭯﭰﭱﭲﭳﭴﭵﭶﭷﭸﭹﭺﭻﭼﭽﭾﭿﮀﮁﮂﮃﮄﮅﮆﮇﮈﮉﮊﮋﮌﮍﮎﮏﮐﮑﮒ
چاک بزانن ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌و ڕازاندنه‌وه‌و خۆ هه‌ڵکێشان له‌نێوان یه‌کتریدا، هه‌روه‌ها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ، جا ئه‌وانه‌هه‌ر هه‌مووی وه‌ک بارانێکی به‌پیت وایه که‌ببێته به‌رهه‌مێکی زۆر، کشتیاره‌کان سه‌رسام بکات، له‌وه‌ودوا وشک ببێت و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێت، پاشان وردوخاش ببێت و بکه‌وێت، بێگومان له‌قیامه‌تیشدا سزای زۆر سه‌خت بۆ دنیا په‌رستان ئاماده‌یه، له‌ولاشه‌وه لێ خۆشبوون و ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن خواوه‌ئیماندارانی چاکه‌خوازی لێ به‌هره‌وه‌ر ده‌کرێت، ژیانی دنیاش دوور له‌خواناسی و دینداری جگه‌له‌وه‌ی که‌بریتیه له‌رابواردنێکی که‌م، شتێکی تر نیه، زۆر که‌سیشی پێ غه‌ڕاو ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌بێت
ﮓﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛﮜﮝﮞﮟﮠﮡﮢﮣﮤﮥﮦﮧﮨﮩﮪﮫﮬﮭﮮ
(که‌واته) پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی لێ خۆشبوون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌پانیه‌که‌ی وه‌ک پانتایی ئاسمان و زه‌ویه، ئاماده‌کراوه‌بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئه‌ویش خۆی زیاده ڕێزێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن خواوه‌ده‌یدات به‌و که‌سانه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت، هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نی به‌خشش و به‌خشنده‌یی زۆر گه‌وره‌و بێ سنووره
ﮯﮰﮱﯓﯔﯕﯖﯗﯘﯙﯚﯛﯜﯝﯞﯟﯠﯡﯢﯣﯤﯥﯦ
هیچ به‌ڵاو ڕوداوێک له‌زه‌ویدا، بۆتان پێش نه‌هاتووه‌که‌له_ لوح المحفوظ _ دا تۆمارمان نه‌کردبێت، پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌پێش بێت، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا زۆر ئاسانه
ﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮﯯﯰﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷ
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که‌خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌کیستان چووه‌و به‌وه‌ش دڵخۆش و غه‌ڕڕا نه‌بن که‌پێمان به‌خشیوون (واته‌که‌شخه‌نه‌که‌ن)، چونکه‌خوا که‌سانی خۆ به‌گه‌وره‌زان و فه‌خرفرۆشی خۆش ناوێت (ئه‌وانه‌ی به‌به‌خشینی به‌هره‌کان غه‌ڕڕا ده‌بن و خۆ باده‌ده‌ن و فیز ده‌که‌ن)....
ﯸﯹﯺﯻﯼﯽﯾﯿﰀﰁﰂﰃﰄﰅ
یاخود ڕه‌زیلی ده‌که‌ن و فه‌رمان ده‌که‌ن به‌خه‌ڵکیش که‌ره‌زیل بن و ماڵ و سامان نه‌به‌خشن (بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، یان به‌هه‌ژاران و لێقه‌وماوان)، جا ئه‌وه‌ی پشت هه‌ڵکات له‌فه‌رمانه‌کانی خوا‌و ده‌ست نوقاو بێت، ئه‌وه‌بێگومان با چاک بزانێت که‌خوا هه‌ر خۆی بێ نیازه و سوپاسکراوه‌له‌سه‌ر به‌خششه‌بێ سنووره‌کانی.
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚﭛﭜﭝﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧﭨﭩﭪﭫﭬﭭﭮﭯ
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌کانمان ڕه‌وانه‌کردووه‌هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه و نیشانه‌و موعجیزه‌ی ڕوون و ئاشکراداو کتێبه ئاسمانه‌کانیشمان هێنایه خواره‌وه‌که‌له‌گه‌ڵ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا بێت، ته‌رازوو پێوه‌ری شه‌رعی و دادپه‌روه‌رانه‌مان بۆ ڕوون کردونه‌ته‌وه‌تا خه‌ڵکی به‌عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ریی ڕه‌فتار بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان دروست کردووه‌که‌مادده‌یه‌کی سه‌خت و ڕه‌قه‌و سوود به‌خشیشه بۆ خه‌ڵکی، تا ئه‌وه‌ی خوا ده‌یزانێ ل جیهانی واقعیشدا ده‌ربکه‌وێت که‌کێ پشتگیرو لایه‌نگری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانیه‌تی له‌کاتێکدا که‌ئه‌و زاته‌په‌نهانه، چونکه‌به‌ڕاستی خوا به‌هێزو باڵاده‌سته
ﭰﭱﭲﭳﭴﭵﭶﭷﭸﭹﭺﭻﭼﭽﭾﭿﮀ
بێگومان ئێمه نوح و ئیبراهیممان ڕه‌وانه‌کردووه، له‌نه‌وه‌کانیشیاندا پێغه‌مبه‌رایه‌تی و کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زاندووه، جا له‌نه‌وه‌کانیاندا که‌سانێک هه‌بوون که‌رێگه و ڕێبازی هیدایه‌ت و خواناسی گرتۆته‌به‌ر، زۆربه‌شیان خوانه‌ناس و لار‌و وێر بوون
ﮁﮂﮃﮄﮅﮆﮇﮈﮉﮊﮋﮌﮍﮎﮏﮐﮑﮒﮓﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛﮜﮝﮞﮟﮠﮡﮢﮣﮤﮥﮦﮧﮨﮩﮪﮫﮬ
له‌وه‌ودوا به‌شوێن پێغه‌مبه‌راندا پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه‌کرد، کۆتایی زنجیره‌ی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیممان هێنا به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئینجیلیشمان پێبه‌خشی سۆز‌و میهره‌بانیمان له‌دڵی ئه‌وانه‌دا که‌شوێنی که‌وتبووه‌دابین کرد، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌هبانیه‌ت و دووره‌په‌رێزیان له‌دنیادا کرده‌پیشه‌یان، وه‌نه‌بێت ئێمه ئه‌و حاڵه‌ته‌مان له‌سه‌ر فه‌رز کردبن، به‌ڵکو ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوامان لێ داوا کردبوون، که‌چی ئه‌وان ڕه‌هبانییه‌تیان به‌چاکی په‌یڕه‌و نه‌کرد، ئێمه‌ش پاداشتی ئه‌وانمان دایه‌وه که‌باوه‌ڕی ڕاست و دروستیان هه‌بوو، هه‌رچه‌نده‌زۆربه‌یان لار‌و وێرو خوانه‌ناس و یاخی ده‌رچوون
ﮭﮮﮯﮰﮱﯓﯔﯕﯖﯗﯘﯙﯚﯛﯜﯝﯞﯟﯠﯡﯢﯣﯤ
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزگاربن و باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، تا دوو به‌رابه‌ر پاداشت و ڕه‌حمه‌تتان به‌سه‌ردا ببارێنێت، هه‌روه‌ها نوور و ڕوناکیه‌تان پێ ببه‌خشێت له‌به‌ر ڕۆشناییه‌که‌ی دا چالاکی بنوێنن و ڕێبازی ژیان بگرنه‌به‌ر، تا لێتان خۆش ببێت، چونکه‌ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه
ﯥﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮﯯﯰﯱﯲﯳﯴﯵﯶﯷﯸﯹﯺﯻﯼ
جا ئیتر خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کان، با بزانن که‌ناتوانن چوارچێوه دانێن بۆ به‌خشنده‌یی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوا، خۆیان به‌هه‌ڵبژارده‌ی خوا بزانن، چونکه‌به‌خشش و ڕه‌حمه‌ت، ته‌نها به‌ده‌ستی خوایه و هه‌ر ئه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌وانه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت، ئه‌و خوایه خاوه‌نی به‌خشش و ڕێز‌و میهره‌بانیه‌کی گه‌وره‌و بێ سنووره
قورئانا پیرۆز
Tuesday, August 18, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







