📖 0/604 لاپەڕە خوێندراوە
📄 556
سوڕەتی ته‌غابون

سوڕەتی ته‌غابون

64:1
يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ لَهُ ٱلۡمُلۡكُ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ قَدِيرٌ ١
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه یادی خوا به‌پاکی و بێگه‌ردی ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ ئه‌وه و هه‌ر بۆ ئه‌ویش سوپاس، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
64:2
هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ فَمِنكُمۡ كَافِرٌ وَمِنكُم مُّؤۡمِنٌۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ ٢
ئه‌وزاته ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی دروست کردووه، جا هه‌تانه بێ باوه‌ڕه‌و هه‌تانه باوه‌ڕدا، خوایش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
64:3
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّ وَصَوَّرَكُمۡ فَأَحۡسَنَ صُوَرَكُمۡۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ ٣
ئه‌و خوایه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، وێنه‌ی ڕووخساری ئێوه‌شی کێشاوه به‌جوانترین شێوه، گه‌رانه‌وه‌و سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
64:4
يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَيَعۡلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعۡلِنُونَۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ٤
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه و ده‌گوزه‌رێت، خوا ئاگا‌و زانایه پێی، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌که‌ن و چی ئاشکرا ده‌که‌ن، هه‌میشه ئه‌و خوایه زانایه به هه‌رچی له پێچ و په‌نای سینه‌کاندا حه‌شاردراوه.
64:5
أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ نَبَؤُاْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبۡلُ فَذَاقُواْ وَبَالَ أَمۡرِهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ ٥
ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌تان پێ نه‌گه‌یشتووه که پێشتر بێ بڕوا بوون، چۆن سزا‌و ئازاری کار‌و کرده‌وه‌کانیان چه‌شت له دنیادا، له قیامه‌تیشدا سزای به‌ئێش و ئازار بۆتان ئاماده‌یه (چونکه تاوانی بێ باوه‌ڕی زۆر گه‌وره‌یه و سه‌رچاوه‌یه بۆ هه‌موو گوناهـ و تاوانێک).
64:6
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُۥ كَانَت تَّأۡتِيهِمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَقَالُوٓاْ أَبَشَرٌ يَهۡدُونَنَا فَكَفَرُواْ وَتَوَلَّواْۖ وَّٱسۡتَغۡنَى ٱللَّهُۚ وَٱللَّهُ غَنِيٌّ حَمِيدٌ ٦
ئه‌وه‌ش بۆیه پێشهات چونکه پێغه‌مبه‌ران به‌جۆره‌ها به‌ڵگه‌و موعجیزه، په‌یامی خوایان پێڕاگه‌یاندن که‌چی وتیان: ئه‌مانه به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه، چۆن ده‌بنه پێغه‌مبه‌رو چاوساغمان؟ به‌و بیانووه ڕێبازی بێ باوه‌ڕیان هه‌ڵبژاردو پشتیان هه‌ڵکرد، خوایش پێویستی به‌ئیمانی ئه‌وان نیه چونکه خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بێنیازه و شایسته‌ی سوپاسه.
64:7
زَعَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن لَّن يُبۡعَثُواْۚ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبۡعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلۡتُمۡۚ وَذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌ ٧
ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به بۆچوونی خۆیان وتیان: هه‌رگیز زیندوو ناکرێنه‌وه، پێیان بڵێ: وا نیه، سوێند به په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی هه‌ر زیندوو ده‌کرێنه‌وه، پاشان ئاگادار ده‌کرێن له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ خوا زۆر ئاسان و ساده‌یه.
64:8
فَـَٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلنُّورِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلۡنَاۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٌ ٨
که‌واته تا زووه باوه‌ڕ بهێنن به‌خواو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و نوور و ڕۆشناییه‌ی که ناردوومانه‌ته خواره‌وه (که قورئانه)، دڵنیاش بن که خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
64:9
يَوۡمَ يَجۡمَعُكُمۡ لِيَوۡمِ ٱلۡجَمۡعِۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلتَّغَابُنِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحًا يُكَفِّرۡ عَنۡهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٍ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ٩
ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانتان کۆده‌کاته‌وه، بۆ ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌که، ئه‌وه ڕۆژی زیان باریه، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ر بهێنێت به خوا‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بدات، ئه‌وه خوا چاوپۆشی ده‌کات له گوناهو هه‌ڵه‌کانی و ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا بۆ هه‌میشه‌و هه‌تا هه‌تایی، ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ‌سنوور.
العربيةEnglishBahasa IndonesiaTürkçeРусскийفارسیFrançaisاردوবাংলাDeutschEspañol中文हिन्दीPortuguêsItalianoภาษาไทยPolskiNederlandsShqipKiswahiliO'zbekதமிழ்MelayuBosanskiSoomaaliAzərbaycanکوردی한국어日本語SvenskaDanskNorskپښتوമലയാളംසිංහලTamazightHausaአማርኛБългарскиТоҷикӣҚазақшаFilipinoسنڌيYorùbáFulfuldeТатарчаئۇيغۇرچەКыргызчаਪੰਜਾਬੀJawaతెలుగుမြန်မာગુજરાતીOromoमराठीTiếng ViệtMalagasyНохчийнWolofދިވެހިಕನ್ನಡУкраїнськаΕλληνικάქართულიខ្មែរدریQafar afMaranaoनेपाली
قورئانا پیرۆز
Monday, August 31, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







