📖 0/604 لاپەڕە خوێندراوە
📄 411
سوڕەتی لوقمان

سوڕەتی لوقمان

31:2
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡحَكِيمِ ٢
ئه‌وه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانێکن له قورئانی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی.
31:3
هُدًى وَرَحۡمَةً لِّلۡمُحۡسِنِينَ ٣
ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خش و ڕێنموویی به‌خش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ چاکه‌کاران...
31:4
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ ٤
ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زه‌کاتیش (له ماڵ و سامانیان) ده‌رده‌که‌ن، دڵنیاش ده‌بن به‌هاتنه دیی ڕۆژی قیامه‌ت (خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن).
31:5
أُوْلَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًى مِّن رَّبِّهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ٥
ئا ئه‌وانه له‌سه‌ر ڕێنموویی و ڕێبازی په‌روه‌ردگاریانن، ئا ئه‌وانه‌شن ڕزگار و سه‌رفراز.
31:6
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡتَرِي لَهۡوَ ٱلۡحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ مُّهِينٌ ٦
هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر و بێ مانا ده‌کڕن (وه‌ک گۆرانیه ناپوخته‌کان، کتێب و شریته بێ خێره‌کان... هتد) تا خۆی و که‌سانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به‌مه‌ترسی کاره‌که‌ی و بزانێت چ که‌تنێک ده‌کات به خۆی و خه‌ڵکی و بۆیه ئه‌و شته بێ نرخ‌و خێرانه ده‌کرێت تا گاڵته به په‌یام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئه‌وانه سزا و تۆڵه‌یه‌کی ڕیسواکه‌رو ئابڕووبه‌ر چاوه‌ڕێیانه.
31:7
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا وَلَّىٰ مُسۡتَكۡبِرًا كَأَن لَّمۡ يَسۡمَعۡهَا كَأَنَّ فِيٓ أُذُنَيۡهِ وَقۡرًاۖ فَبَشِّرۡهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ٧
هه‌ر کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، فیز ده‌کات و فوو ده‌کاته خۆی و پشت هه‌ڵده‌کات، هه‌روه‌ک نه‌یبیستبێت، هه‌روه‌ک له گوێیدا قورسی و گرانیی هه‌بێت، که‌وابوو مژده بده به‌و جۆره که‌سانه به‌وه‌ی سزای به ئێش چاوه‌ڕێیانه!!
31:8
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ جَنَّٰتُ ٱلنَّعِيمِ ٨
به‌ڕاستی ئه‌وانه ئیمانیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، چه‌نده‌ها باخچه‌ی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت بۆیان ئاماده‌یه...
31:9
خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقًّاۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٩
هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه و نه‌مریی تیایدا، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا پیی داوون، وه‌عده و به‌ڵێنێکی حه‌ق و ڕاسته و هه‌ر دێته دی، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به ده‌سه‌ڵات و دانایه.
31:10
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيۡرِ عَمَدٍ تَرَوۡنَهَاۖ وَأَلۡقَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمۡ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۚ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٍ كَرِيمٍ ١٠
ئاسمانه‌کانی دروست کردووه به‌بێ کۆڵه‌که به‌چاوی خۆتان ده‌یانبینن، له زه‌ویشدا کێوه‌کانی دامه‌زراندوه که له‌نگه‌ری زه‌ویان ڕاگرتووه و (چه‌نده‌ها سوودی تریان هه‌یه) ئه‌وه‌کو ژێره و ژوورببن و لارببنه‌وه، جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ریشی تیادا بڵاوکردۆته‌وه، (هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت): له ئاسمانیشه‌وه ئاومان دابه‌زاند، جۆره‌ها وه‌ک و گژوگیای هاو جووتی به‌سوود و به که‌ڵک و جوان و ڕازاوه‌مان له زه‌ویدا پێ ڕواند.
31:11
هَٰذَا خَلۡقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِي ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ ١١
ئا ئه‌مه‌یه دروستکراوانی خوا، وه‌رن نیشانم بده‌ن بزانم ئه‌وانی ترجگه له‌وزاته، چیان دروست کردووه، نه‌خێر هیچیان دروست نه‌کردووه، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌میشه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادان.
العربيةEnglishBahasa IndonesiaTürkçeРусскийفارسیFrançaisاردوবাংলাDeutschEspañol中文हिन्दीPortuguêsItalianoภาษาไทยPolskiNederlandsShqipKiswahiliO'zbekதமிழ்MelayuBosanskiSoomaaliAzərbaycanکوردی한국어日本語SvenskaDanskNorskپښتوമലയാളംසිංහලTamazightHausaአማርኛБългарскиТоҷикӣҚазақшаFilipinoسنڌيYorùbáFulfuldeТатарчаئۇيغۇرچەКыргызчаਪੰਜਾਬੀJawaతెలుగుမြန်မာગુજરાતીOromoमराठीTiếng ViệtMalagasyНохчийнWolofދިވެހިಕನ್ನಡУкраїнськаΕλληνικάქართულიខ្មែរدریQafar afMaranaoनेपाली
قورئانا پیرۆز
Thursday, August 27, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







