📖 0/604 لاپەڕە خوێندراوە
📄 367
سوڕەتی شوعارا

سوڕەتی شوعارا

26:2
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ ٢
ئه‌و سووره‌ته چه‌ندین ئایه‌ته له ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئاشکرا و ڕوون
26:3
لَعَلَّكَ بَٰخِعٌ نَّفۡسَكَ أَلَّا يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ ٣
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خه‌ریکیت له داخ و خه‌فه‌تدا خۆت ده‌فه‌وتێنیت کاتێک ده‌بینیت خوانه‌ناسان باوه‌ڕناهێنن.
26:4
إِن نَّشَأۡ نُنَزِّلۡ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةً فَظَلَّتۡ أَعۡنَٰقُهُمۡ لَهَا خَٰضِعِينَ ٤
خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت موعجیزه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زێنین ئه‌وسا به‌رده‌وام گه‌ردنیان بۆی ملکه‌چ و زه‌لیل ده‌بێت
26:5
وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٍ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ مُحۡدَثٍ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهُ مُعۡرِضِينَ ٥
هیچ یاد خستنه‌وه و ئامۆژگاریه‌کی گۆیا له خوای میهره‌بانه‌وه بۆیان نه‌هاتووه، پشتیان تێ نه‌کردبێت و سه‌رپێچیان لێ نه‌کردبێت.
26:6
فَقَدۡ كَذَّبُواْ فَسَيَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ٦
بێگومان ئه‌وانه (به‌رنامه‌ی ئێمه‌یان) به‌درۆ زانی، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌یان پێ ده‌گات، که گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.
26:7
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَمۡ أَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٍ كَرِيمٍ ٧
ئایا سه‌رنجی زه‌وییان نه‌داوه و لێی ورد نه‌بونه‌ته‌وه، چه‌نده‌ها جووت گژوگیاو ڕووه‌کی به نرخی هه‌موو جۆر‌و و ڕازاوه‌مان تێدا ڕواندووه.
26:8
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةًۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ٨
به ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی (به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕدار نه‌بوون.
26:9
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ٩
به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) به‌سۆز و میهره‌بانیشه (به ئیمانداران).
26:10
وَإِذۡ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئۡتِ ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٠
(بیریان بخه‌ره‌وه) کاتێک په‌روه‌ردگارت (له لاپاڵی کێوی طوردا) فه‌رمانیدا به مو‌سا که بچۆ بۆ لای قه‌ومی سته‌مکار و سته‌م پیشه...
26:11
قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَۚ أَلَا يَتَّقُونَ ١١
که قه‌ومی فیرعه‌ونه... وه پێیان بڵێت: ئایا له خوا ناترسن؟ پارێزکار نابن؟
26:12
قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ ١٢
مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا، بێگومان من ده‌ترسم بڕوام پێ نه‌که‌ن..
26:13
وَيَضِيقُ صَدۡرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرۡسِلۡ إِلَىٰ هَٰرُونَ ١٣
ته‌نگه نه‌فه‌س وسینه نه‌نگیش ببم و زمانم پاراو نه‌بێت، به‌ڵکو په‌یام بۆ هارونی براشم بنێرێت (تا هاوکاریم بکات و یاریده‌ده‌رم بێت)...
26:14
وَلَهُمۡ عَلَيَّ ذَنۢبٌ فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ ١٤
تۆڵه‌ی تاوانێکیشان وا به‌سه‌رمه‌وه (کاتێک به هه‌ڵه قبط‌یه‌که‌م کوشت) بۆیه ده‌ترسم بمکوژنه‌وه...
26:15
قَالَ كـَلَّاۖ فَٱذۡهَبَا بِـَٔايَٰتِنَآۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسۡتَمِعُونَ ١٥
خوا فه‌رمووی: نه‌خێر (ناتوانن بتکوژن)، که‌واته بڕۆن هه‌ردووکتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانماندا، ئێمه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین و چاودێر‌و گوێگرین...
26:16
فَأۡتِيَا فِرۡعَوۡنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٦
بچن بۆ لای فیرعه‌ون و بڵێن: ئێمه به‌ڕاستی هه‌ردووکمان نێردراوی په‌روه‌ردگاری جیهانیانین
26:17
أَنۡ أَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ١٧
داوات لێ ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌رداری نه‌وه‌ی ئیسرائیل ببیت و ئازادیان بکه‌یت با له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن...
26:18
قَالَ أَلَمۡ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًا وَلَبِثۡتَ فِينَا مِنۡ عُمُرِكَ سِنِينَ ١٨
کاتێک مو‌سا و هاروون په‌یامی خوایان گه‌یاند، فیرعه‌ون به موسای وت: (ئه‌مه پاداشتی پیاوهتییه) ئایا ئێمه به منداڵی به خێومان نه‌کردیت؟ چه‌نده‌ها ساڵی ته‌مه‌نت له‌ناوماندا نه‌برده‌سه‌ر؟...
26:19
وَفَعَلۡتَ فَعۡلَتَكَ ٱلَّتِي فَعَلۡتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ١٩
ئه‌وه‌شت کرد که کردت (مه‌به‌ست کوشتنی قبطیه‌که‌یه) دیاره که تۆ له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دایت که ناشکورن و پاداشتی پیاوه‌تی نازانن...
العربيةEnglishBahasa IndonesiaTürkçeРусскийفارسیFrançaisاردوবাংলাDeutschEspañol中文हिन्दीPortuguêsItalianoภาษาไทยPolskiNederlandsShqipKiswahiliO'zbekதமிழ்MelayuBosanskiSoomaaliAzərbaycanکوردی한국어日本語SvenskaDanskNorskپښتوമലയാളംසිංහලTamazightHausaአማርኛБългарскиТоҷикӣҚазақшаFilipinoسنڌيYorùbáFulfuldeТатарчаئۇيغۇرچەКыргызчаਪੰਜਾਬੀJawaతెలుగుမြန်မာગુજરાતીOromoमराठीTiếng ViệtMalagasyНохчийнWolofދިވެހިಕನ್ನಡУкраїнськаΕλληνικάქართულიខ្មែរدریQafar afMaranaoनेपाली
قورئانا پیرۆز
Wednesday, August 26, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







