📖 0/604 لاپەڕە خوێندراوە
📄 267
ٱلَّذِينَ جَعَلُواْ ٱلۡقُرۡءَانَ عِضِينَ ٩١ فَوَرَبِّكَ لَنَسۡـَٔلَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٩٢ عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٩٣ فَٱصۡدَعۡ بِمَا تُؤۡمَرُ وَأَعۡرِضۡ عَنِ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٩٤ إِنَّا كَفَيۡنَٰكَ ٱلۡمُسۡتَهۡزِءِينَ ٩٥ ٱلَّذِينَ يَجۡعَلُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ٩٦ وَلَقَدۡ نَعۡلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدۡرُكَ بِمَا يَقُولُونَ ٩٧ فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ ٩٨ وَٱعۡبُدۡ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأۡتِيَكَ ٱلۡيَقِينُ ٩٩
أَتَىٰٓ أَمۡرُ ٱللَّهِ فَلَا تَسۡتَعۡجِلُوهُۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ١ يُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ أَنۡ أَنذِرُوٓاْ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱتَّقُونِ ٢ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۚ تَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ٣ خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِن نُّطۡفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُّبِينٌ ٤ وَٱلۡأَنۡعَٰمَ خَلَقَهَاۖ لَكُمۡ فِيهَا دِفۡءٌ وَمَنَٰفِعُ وَمِنۡهَا تَأۡكُلُونَ ٥ وَلَكُمۡ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُرِيحُونَ وَحِينَ تَسۡرَحُونَ ٦
سوڕەتی نه‌حل

15:91
ٱلَّذِينَ جَعَلُواْ ٱلۡقُرۡءَانَ عِضِينَ ٩١
ئه‌وانه‌ی ڕایان ده‌رباره‌ی قورئان جۆراو جۆره، به هه‌ندێکی باوه‌ڕیان هه‌یه‌و، هه‌ندێکی ناچێته مێشکیانه‌وه، یاخود هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ناکه‌ن.
15:92
فَوَرَبِّكَ لَنَسۡـَٔلَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٩٢
سوێند به په‌روه‌ردگارت پرسیار له هه‌موویان ده‌که‌ین به‌گشتی ( له بیر‌و باوه‌ڕی هه‌موویان ده‌کۆڵینه‌وه).
15:94
فَٱصۡدَعۡ بِمَا تُؤۡمَرُ وَأَعۡرِضۡ عَنِ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٩٤
هه‌ر فه‌رمانێکت پێدراوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به ڕێك و پێکی) ئه‌نجامی بده‌و گوێ مه‌ده به بوختان و ڕه‌فتاری موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران.
15:95
إِنَّا كَفَيۡنَٰكَ ٱلۡمُسۡتَهۡزِءِينَ ٩٥
ئێمه تۆ ده‌پارێزین (له شه‌ڕو پیلانی) گاڵته‌چی و گاڵته‌جاڕان.
15:96
ٱلَّذِينَ يَجۡعَلُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ٩٦
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌کی تر بڕیار ده‌ده‌ن، جا له ئاینده‌دا هه‌موو ڕاستیه‌کان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌و ده‌یزانن.
15:97
وَلَقَدۡ نَعۡلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدۡرُكَ بِمَا يَقُولُونَ ٩٧
سوێند به خوا ئێمه چاك ده‌زانین که به‌ڕاستی دڵی تۆ ته‌نگ ده‌بێت به‌و گوفتاره نابه‌جێیه‌ی که خوانه‌ناسان ده‌یڵێن.
15:98
فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ ٩٨
(جا له هه‌موو کاتێکدا، به تایبه‌ت له کاتی دڵ ته‌نگیدا) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه‌و له ڕیزی سوژده به‌راندابه.
15:99
وَٱعۡبُدۡ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأۡتِيَكَ ٱلۡيَقِينُ ٩٩
به‌رده‌وامیش په‌روه‌ردگارت بپه‌رسته هه‌تا مردن یه‌خه‌ت پێده‌گرێت ( ئه‌و کاته ئیتر به‌یه‌ك جاریی ڕزگارت ده‌بێت له هه‌موو ناخۆشیه‌کان).
سوڕەتی نه‌حل

16:1
أَتَىٰٓ أَمۡرُ ٱللَّهِ فَلَا تَسۡتَعۡجِلُوهُۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ١
فه‌رمانی خوا به‌ڕێوه‌یه و واگه‌یشت، په‌له‌ی لێمه‌که‌ن و په‌له‌تان نه‌بێت، پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه له‌وه‌ی که هاوه‌ڵگه‌ران ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا.
16:2
يُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ أَنۡ أَنذِرُوٓاْ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱتَّقُونِ ٢
په‌روه‌ردگار، خۆی فریشته‌کان به ڕه‌حمه‌ت و ژیانه‌وه (که وه‌حی ئاسمانیه) ده‌نێرێت بۆ هه‌رکه‌س بیه‌وێت له به‌نده‌کانی (که پێغه‌مبه‌رانن)، فه‌رمانیان پێده‌دات که: خه‌ڵکی بێ‌دار بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی جگه له من خوایه‌کی تر نیه، له‌به‌ر ئه‌وه له خه‌شم و قینم خۆتان بپارێزن (چونکه له‌و که‌سانه خۆش نابم که غه‌یری من ده‌په‌رستن).
16:3
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۚ تَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ٣
(ئه‌و زاته) ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌رزو بڵنده له‌وه‌ی (نه‌فامان) شه‌ریك و هاوبه‌شی بۆ بڕیار بده‌ن.
16:4
خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِن نُّطۡفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُّبِينٌ ٤
ئاده‌میزادیشی له تاکه نوتفه‌یه‌ك به‌دیهێناوه، که‌چی ئه‌و، دوای ماوه‌یه‌ك که خۆی ناسیووه بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکرا (بێ ئه‌وه‌ی هیچ خراپه‌یه‌کمان بۆی بووبێت جگه له چاکه).
16:5
وَٱلۡأَنۡعَٰمَ خَلَقَهَاۖ لَكُمۡ فِيهَا دِفۡءٌ وَمَنَٰفِعُ وَمِنۡهَا تَأۡكُلُونَ ٥
ماڵاتیشی دروستکردووه بۆ خزمه‌تی ئێوه، (له خوری و موو پێستیان جۆره‌ها پۆشاك و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن) که گه‌رمیتان پێ ده‌به‌خشێت (له سه‌رماو سۆڵه‌دا)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودی تری لێ وه‌رده‌گرن له شیر‌و گۆشته‌که‌شی ده‌خۆن...
16:6
وَلَكُمۡ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُرِيحُونَ وَحِينَ تَسۡرَحُونَ ٦
کاتێك ماڵاته‌کان ده‌هێننه‌وه له ئێواراندا (به تێری و شیره‌وه)، له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا که له ماڵ ده‌ریان ده‌که‌ن، دیمه‌نێکی جوانتان بۆ ده‌نوێنن (ده‌روونی ئیماندار ده‌خرۆشێنن، به‌جیاوازی شێواز‌و قه‌باره‌و ده‌نگ و ڕه‌نگ و یاری و گه‌مه‌یان).
العربيةEnglishBahasa IndonesiaTürkçeРусскийفارسیFrançaisاردوবাংলাDeutschEspañol中文हिन्दीPortuguêsItalianoภาษาไทยPolskiNederlandsShqipKiswahiliO'zbekதமிழ்MelayuBosanskiSoomaaliAzərbaycanکوردی한국어日本語SvenskaDanskNorskپښتوമലയാളംසිංහලTamazightHausaአማርኛБългарскиТоҷикӣҚазақшаFilipinoسنڌيYorùbáFulfuldeТатарчаئۇيغۇرچەКыргызчаਪੰਜਾਬੀJawaతెలుగుမြန်မာગુજરાતીOromoमराठीTiếng ViệtMalagasyНохчийнWolofދިވެހިಕನ್ನಡУкраїнськаΕλληνικάქართულიខ្មែរدریQafar afMaranaoनेपाली
قورئانا پیرۆز
Tuesday, August 25, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







