📖 0/604 لاپەڕە خوێندراوە
📄 518
سوڕەتی قاف

سوڕەتی قاف

50:1
قٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡمَجِيدِ ١
چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه. سوێند به‌م قورئانه که‌خاوه‌نی ڕێز و شکۆمه‌ندی یه (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) نێردراوی له‌لایه خواوه)
50:2
بَلۡ عَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٌ مِّنۡهُمۡ فَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا شَيۡءٌ عَجِيبٌ ٢
خه‌ڵکی، باوه‌ڕیان نه‌کرد، به‌ڵکو سه‌رسام بوون له‌وه‌ی که‌یه‌کێک له‌خۆیان نێردراوه تادایان بچڵه‌کێنێت و بێداریان بکاته‌وه، جا کافران وتیان: ئه‌مه‌شتێکی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره، بۆیه وتیان:
50:3
أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابًاۖ ذَٰلِكَ رَجۡعُۢ بَعِيدٌ ٣
ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک زیندوو ده‌بینه‌وه؟! دوای مردن گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه! (په‌روه‌ردیگاریش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌فه‌رموێت):
50:4
قَدۡ عَلِمۡنَا مَا تَنقُصُ ٱلۡأَرۡضُ مِنۡهُمۡۖ وَعِندَنَا كِتَٰبٌ حَفِيظُۢ ٤
به‌ڕاستی ئێمه زانیوومانه کاتێک که‌مردن، زه‌وی چۆن به‌ره‌به‌ره‌لاشه‌یان داده‌ڕزێنێت و ده‌یکاته‌وه به‌خاک، ئێمه تۆمارگه‌ی تایبه‌تیمان هه‌یه، که‌هه‌موو شتێکی تێدا تۆماره و هیچ شتێک له‌بارنی ئه‌وانه‌وه‌له‌ئێمه شاراوه‌و بزر نیه.
50:5
بَلۡ كَذَّبُواْ بِٱلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ فَهُمۡ فِيٓ أَمۡرٍ مَّرِيجٍ ٥
به‌ڵام ئه‌مانه‌دژی ڕاستین و بڕوایان پێ نه‌هێناوه‌کاتێک بۆیان هات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ئه‌وانه‌له‌سه‌رگه‌ردانی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاڵۆزدا ده‌ژین (هه‌ر ڕۆژه‌ی قسه‌یه‌ک ده‌که‌ن).
50:6
أَفَلَمۡ يَنظُرُوٓاْ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَوۡقَهُمۡ كَيۡفَ بَنَيۡنَٰهَا وَزَيَّنَّٰهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ ٦
ئایا ورد نه‌بوونه‌ته‌وه‌له‌و ئاسمانه‌ی که‌به‌راسه‌ریانه‌وه‌یه: چۆنمان دروست کردووه‌و ڕازاندوومانه‌ته‌وه‌به‌جۆرێک هیچ که‌م و کووڕی و که‌لێنێکی تێدا نی یه؟!
50:7
وَٱلۡأَرۡضَ مَدَدۡنَٰهَا وَأَلۡقَيۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ وَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجِۭ بَهِيجٍ ٧
هه‌روه‌ها زه‌ویمان ڕاخستووه‌و بڵاومان کردۆته‌وه و کژو کێومان له‌سه‌ری دامه‌زراندووه‌و له‌هه‌موو جۆره ڕوه‌کێکی جوان و ڕازاوه‌مان تیادا ڕواندووه.
50:8
تَبۡصِرَةً وَذِكۡرَىٰ لِكُلِّ عَبۡدٍ مُّنِيبٍ ٨
ئه‌مانه‌هه‌ر هه‌مووی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی دڵ و یادخستنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی که‌به‌لای ئێمه‌دا دێنه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌یان مه‌به‌سته.
50:9
وَنَزَّلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً مُّبَٰرَكًا فَأَنۢبَتۡنَا بِهِۦ جَنَّٰتٍ وَحَبَّ ٱلۡحَصِيدِ ٩
له‌ئاسمانه‌وه‌ئاوێکی به‌پیت و به‌ره‌که‌تمان هه‌رده‌م دابه‌زاندووه‌جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌چه‌نده‌ها باخ و دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و کشتوکاڵانه‌ی که‌دره‌و ده‌کرێن ئه‌روێنین.
50:10
وَٱلنَّخۡلَ بَاسِقَٰتٍ لَّهَا طَلۡعٌ نَّضِيدٌ ١٠
هه‌روه‌ها دارخورمای قه‌شه‌نگ و بڵند سه‌ری هه‌ڵدا، که‌هێشووه خورمای جوان و له‌سه‌ر یه‌ک و ڕیزکراو ده‌گرێت.
50:11
رِّزۡقًا لِّلۡعِبَادِۖ وَأَحۡيَيۡنَا بِهِۦ بَلۡدَةً مَّيۡتًاۚ كَذَٰلِكَ ٱلۡخُرُوجُ ١١
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆ به‌نده‌کان... هه‌ر به‌و ئاو‌و بارانه‌شوێنه مردووه‌کان زیندووده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر ئاوه‌هایش له‌دوای مردن ئێوه له‌خاک دێنه ده‌ره‌وه.
50:12
كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٍ وَأَصۡحَٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ ١٢
پێش ئه‌مانیش، قه‌ومی نوح، پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان به‌درۆزانی... هه‌روه‌ها خاون بیره‌کان و هۆزی تمود یش.
50:13
وَعَادٌ وَفِرۡعَوۡنُ وَإِخۡوَٰنُ لُوطٍ ١٣
هه‌روه‌ها قه‌ومی هود و فیرعه‌ون و براکانی لوط، (واته: قه‌ومه‌که‌ی).
50:14
وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡأَيۡكَةِ وَقَوۡمُ تُبَّعٍۚ كُلٌّ كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ ١٤
خاوه‌ن باخه‌چڕه‌کان و قه‌ومه‌که‌ی تبع یش، (که‌یه‌کێک بووه‌له‌پاشاکانی ده‌وڵه‌تی حمیه‌ری لم یه‌مه‌ن)... هه‌ر یه‌کێک له‌وان باوه‌ڕیان به‌پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌شایسته‌ی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێمه بوون.
50:15
أَفَعَيِينَا بِٱلۡخَلۡقِ ٱلۡأَوَّلِۚ بَلۡ هُمۡ فِي لَبۡسٍ مِّنۡ خَلۡقٍ جَدِيدٍ ١٥
ئایا ئێمه له‌سه‌ره‌تا و یه‌که‌م جاردا که‌ئه‌و خه‌ڵکه‌مان دروست کرد ماندوو بووین و گیروگرفت هاته‌رێمان؟! نه‌خێر ماندوو نه‌بووین، به‌ڵکو ئه‌وان له‌گوماندا به‌رامبه‌ر به دروست بوونه‌وه‌یه‌کی تازه.
العربيةEnglishBahasa IndonesiaTürkçeРусскийفارسیFrançaisاردوবাংলাDeutschEspañol中文हिन्दीPortuguêsItalianoภาษาไทยPolskiNederlandsShqipKiswahiliO'zbekதமிழ்MelayuBosanskiSoomaaliAzərbaycanکوردی한국어日本語SvenskaDanskNorskپښتوമലയാളംසිංහලTamazightHausaአማርኛБългарскиТоҷикӣҚазақшаFilipinoسنڌيYorùbáFulfuldeТатарчаئۇيغۇرچەКыргызчаਪੰਜਾਬੀJawaతెలుగుမြန်မာગુજરાતીOromoमराठीTiếng ViệtMalagasyНохчийнWolofދިވެހިಕನ್ನಡУкраїнськаΕλληνικάქართულიខ្មែរدریQafar afMaranaoनेपाली
قورئانا پیرۆز
Sunday, August 30, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







