سوڕەتی جومعه pdf — داگرتن (کوردی)
سوڕەتی جومعه pdf کوردی — داگرتن سوڕەتی جومعه وه‌رگێڕان. سوڕەتی جومعه (Medinan) 11 ئایه‌ت.
Related
- سوڕەتی جومعه وهرگێڕانکوردی
- سوڕەتی جومعه mp3گوێت لێبگرە
- Quran Index کوردی114
More سوڕەتی PDF
سوڕەتی جومعه

ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚﭛﭜﭝ
62:1
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن.. ئه‌و خوایه‌ی که پاشایه و شاهی شاهانه، پاك و بێگه‌ردو پوخته، باڵاده‌ست و دانه‌یه..
ﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧﭨﭩﭪﭫﭬﭭﭮﭯﭰﭱﭲﭳ
62:2
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه له‌ناو خه‌ڵکێکی نه‌خوێنده‌واردا پێغه‌مبه‌رێکی له خۆیان ڕه‌وانه کرد، ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌که‌ی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه و دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشکرا و نادیاریان پوخته ده‌کات، فێری قورئان و دانایی و شه‌ریعه‌تیان ده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌گوامڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردبوو.
ﭴﭵﭶﭷﭸﭹﭺﭻﭼﭽ
62:3
له‌ئاینده‌دا خه‌ڵکی تریش دێن (موسڵمان ده‌بن له گه‌ل و میلله‌تان) په‌یوه‌ست ده‌بن به‌مانه‌وه، بێگومان ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کار دروسته.
ﭾﭿﮀﮁﮂﮃﮄﮅﮆﮇﮈﮉ
62:4
ئه‌وه ڕێز‌و به‌هره‌یه‌کی خواییه ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سه‌ی که خوا خۆی ئاره‌زووی بکات و شایسته بێت، خوایش خاوه‌نی به‌خشش و به‌هره‌ی گه‌وره و بێسنووره.
ﮊﮋﮌﮍﮎﮏﮐﮑﮒﮓﮔﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛﮜﮝﮞﮟﮠﮡﮢﮣ
62:5
وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی که ته‌وراتیان درا به‌سه‌ردا تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن، پاشان هه‌ڵیان نه‌گرت و په‌یڕه‌ویان نه‌کرد، وه‌ك: گو‌ێدرێژێك وایه که باره کتێبێکی هه‌ڵگرتبێت، ئای که چه‌نده ناشیرینه وێنه‌و نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی خوایان به‌درۆ زانیووه و بڕوایان پێی نه‌بوو، بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی سته‌مکاران ناکات.
ﮤﮥﮦﮧﮨﮩﮪﮫﮬﮭﮮﮯﮰﮱﯓﯔﯕﯖ
62:6
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دینی جووله‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕواتان وایه، که به‌ڕاستی ئێوه دۆست و لایه‌نگری خوان، جگه له خه‌ڵکی تر، که‌واته داوای مردن بکه‌ن و ئاواتی مه‌رگ بخوازن، (تا له ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی دنیا ڕزگارتان ببێت و به به‌هه‌شت و دیداری په‌روه‌ردگار شاد ببن)!
ﯗﯘﯙﯚﯛﯜﯝﯞﯟﯠﯡ
62:7
که‌چی ئه‌وانه هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئاواتی وا ناخوازن و مردن داوا ناکه‌ن، چونکه خۆیان ده‌زانن چیان ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، خوایش زانایه به کار‌و کرده‌وه‌ی سته‌مکاران.
ﯢﯣﯤﯥﯦﯧﯨﯩﯪﯫﯬﯭﯮﯯﯰﯱﯲﯳﯴﯵ
62:8
پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): به‌ڕاستی ئه‌و مردنه‌ی که ڕاده‌که‌ن له ده‌ستی هه‌ر یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت، له‌وه‌ودوایش ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ لای که‌سێك که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات به‌وه‌ی که ده‌تانکرد.
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖﭗﭘﭙﭚﭛﭜﭝﭞﭟﭠﭡﭢﭣﭤﭥﭦﭧ
62:9
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوڕتان هێناوه کاتێ که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینیدا، ئێوه به په‌له بچن به‌ده‌م یادی خواوه و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن، چونکه ئه‌و کاره‌تان چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
ﭨﭩﭪﭫﭬﭭﭮﭯﭰﭱﭲﭳﭴﭵﭶﭷ
62:10
جا کاتێك نوێژ ته‌واو بوو، ئه‌وه بڵاو ببنه‌وه به‌زه‌ویدا و به‌ته‌مای به‌خششی خوا هه‌وڵ و کۆشش بدن، یادی خوا زۆر بکه‌ن له هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیاندا با ناوی ئه‌و زاته له‌سه‌ر زار‌و له‌ناو دڵتان‌دا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بهێنن.
ﭸﭹﭺﭻﭼﭽﭾﭿﮀﮁﮂﮃﮄﮅﮆﮇﮈﮉﮊﮋﮌﮍﮎﮏ
62:11
(پاشان خوا گله‌یی له‌زۆربه‌ی ئیمانداران ده‌کات، ئه‌وانه‌ی که قافڵه‌ی بازرگانیان بینی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یان چۆڵ کرد:) کاتێك بازرگانیه‌ك، یان یاری و گه‌مه‌یه‌ك ببینن، ئه‌وه ده‌جن به‌ده‌میوه تۆیش به‌جێ دێڵن له‌کاتێکدا تۆ وه‌ستاوی به‌پێوه وتار ده‌خوێنیته‌وه، پێیان بڵێ: ئه‌و پاداشت و به‌شه‌ی که‌لای خوایه بۆ ئیمانداران، چاکتره له‌و یاری و گه‌مه و بازرگانیه، خوایش چاکترین ڕۆزی به‌خشه به سه‌رجه‌م خه‌ڵکی.
قورئانا پیرۆز
Wednesday, September 9, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







