به‌قهره · 280/286
وه‌رگێڕان دەنگکردن — سوڕەتی به‌قهره
وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍ ۚ وَأَن تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ۝٢٨٠
Wa in kaana zoo `usratin fanaziratun ilaa maisarah; wa an tasaddaqoo khairul lakum in kuntum ta`lamoon
📖 به‌ کوردی
خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌که نه‌دار بوو، ئه‌وه مۆڵه‌تی بدرێ تا ده‌رووی لێ ده‌کرێته‌وه و ده‌یبێت، خێر کردنتان به قه‌رزاره‌که و ئازاد کردنی و به‌خشینی، چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن (چه‌نده پاداشتی خوایی بێ سنووره‌).

🎧 گوێت لێبگرە
📜

وه‌رگێڕان — Tafsir

ووشەكان:

  • عوسرە: نەداری، نەبوونی پارە و سامان.
  • مەیسەرە: ئاسانکاری، دەوڵەمەندی، توانای داھاتوو بۆ بەدەستھێنانی پارە.
  • نەظیرە: مۆڵەتدان، دواخستن.

تەفسیر:

ئەی باوەڕداران! ئەگەر قەرزارەکەتان کەسێکی نەدار بوو و توانای بەدەستھێنانی پارەی بۆ داھاتوو نەبوو، ئەوا ئەرکتانە مۆڵەتی بدەن و داواکارییەکەتان دوابخەن هەتا خوا دەرگای ڕزق و ڕۆزی لێ واڵا دەکات و پارەکەتان پێ دەداتەوە. بەڵام ئەی موسڵمانان، ئەگەر بە خوا بزانن و لە دڵەوە باوەڕتان بە پاداشتی خوا هەبێت، باشترین و چاکترین شت ئەوەیە کە لە هەموو قەرزەکە یان بەشێکی لێ ببورن و وەک خێر و چاکە بە قەرزارەکەتان ببەخشن. ئەم کارەتان لە دنیا و قیامەتدا چاکترە بۆتان، چونکە خوای گەورە پاداشتی زۆر گەورەی بۆ ئەو کەسانە ئامادە کردووە کە دڵیان بەزەیی پێ دێت و لە کەسانی نەدار دەبورن. ئەی باوەڕداران، ئەگەر ئەم ڕاستییە بزانن و تێی بگەن، ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕێگای خێر و چاکە دەگرنە بەر و لە ڕەحمەتی خوا بەهرەمەند دەبن. خوا خۆی دەوڵەمەندە و بەخشندەیە، ئەوەی لە ماڵی خۆتان ببەخشن، خوا لە جیاتی دەداتەوە و پاداشتتان دەداتەوە.



📜 ئایه‌ت 278-282 — سوڕەتی به‌قهره

278يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، پارێزکارو خواناس بن و واز له پاشماوه‌ی سوو بهێنن ئه‌گه‌ر ئیماندارن.
279فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِّنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ ۖ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ
خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن، ئه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ڕابگه‌یه‌نن (که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی زۆر سامناکه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و (له سوو خۆری واز بهێنن) ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌کانتان بۆ هه‌یه وه‌ری بگرنه‌وه‌، نه سته‌م ده‌که‌ن (له قه‌رزاره‌کان) نه سته‌متان لێ ده‌کرێت.
280وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍ ۚ وَأَن تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌که نه‌دار بوو، ئه‌وه مۆڵه‌تی بدرێ تا ده‌رووی لێ ده‌کرێته‌وه و ده‌یبێت، خێر کردنتان به قه‌رزاره‌که و ئازاد کردنی و به‌خشینی، چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن (چه‌نده پاداشتی خوایی بێ سنووره‌).
281وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
(خه‌ڵکینه‌) له سزاو تۆڵه‌ی ڕۆژێک بترسن که تیایدا بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، له‌وه‌ودوا هه‌موو که‌س پاداشتی کاروکرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و سته‌میان لێ ناکرێت.
282يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى فَاكْتُبُوهُ ۚ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ ۚ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَن يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللَّهُ ۚ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا ۚ فَإِن كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ ۚ وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِن رِّجَالِكُمْ ۖ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ أَن تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَىٰ ۚ وَلَا يَأْبَ الشُّهَدَاءُ إِذَا مَا دُعُوا ۚ وَلَا تَسْأَمُوا أَن تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَىٰ أَجَلِهِ ۚ ذَٰلِكُمْ أَقْسَطُ عِندَ اللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَادَةِ وَأَدْنَىٰ أَلَّا تَرْتَابُوا ۖ إِلَّا أَن تَكُونَ تِجَارَةً حَاضِرَةً تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ۗ وَأَشْهِدُوا إِذَا تَبَايَعْتُمْ ۚ وَلَا يُضَارَّ كَاتِبٌ وَلَا شَهِيدٌ ۚ وَإِن تَفْعَلُوا فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ ۗ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ ۗ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر قه‌رزێکتان کرد له یه‌کتر تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو، ئه‌وه بینوسن و با نووسه‌رێک که دادپه‌روه‌ربێت به‌ڕاستی و دروستی له نێوانتاندا بینوسێت، با هیچ نوسه‌رێک سه‌رپێچی نه‌کات له نوسین، هه‌ر وه‌ک چۆن خوا فێری کردووه با بنووسێت، (خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک خوێنده‌وار نه‌بێت) ئه‌وه‌ی که حه‌قه‌که‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و قه‌رزه‌که‌ی لایه با به‌ده‌می خۆی (ئه‌ندازه‌ی قه‌رزه‌که‌ی) به کاتبه‌که بڵێت و له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت و چاوپۆشی له هیچی نه‌کات و لێی که‌م نه‌کاته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ی له‌سه‌ره هه‌ڵه‌شه بوو، یا لاواز بوو (منداڵ یان به‌ساڵاچوو بوو) یا نه‌یده‌توانی دان به حه‌قه‌که‌دا بنێت (که‌ڕوڵاڵ بوو) با به‌خێوکه‌ر، یا سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی دادگه‌رانه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی قه‌رزه‌که‌ی بڵێت و با دوو پیاو له خۆتان شایه‌تی له‌سه‌ر (قه‌رزو مامه‌ڵه‌)بگرن، ئه‌گه‌ر دووپیاو ده‌ستنه‌که‌وتن بۆ شایه‌تی، با پیاوێک و دوو ئافره‌ت شایه‌تییه‌که بده‌ن له‌و که‌سانه‌ی که ڕازین به شایه‌تیدانیان، نه‌وه‌کو یه‌کێک له (ئافره‌ته‌کان) بیری بچێت، با ئه‌وی تریان بیری بهێنێته‌وه و شایه‌ته‌کان نابێت که کاتێک داواکران خۆ وێڵ بکه‌ن و ئاماده نه‌بن، بێزار مه‌بن له‌وه‌ی که (قه‌رز) بنووسن، که‌م بێت یان زۆر و تا ماوه‌ی دیاری کراوی، به ڕوونی با یاداشت بکرێت، ئه‌نجامدانی مه‌سه‌له‌ی قه‌رزتان به‌و شێوه دادپه‌روه‌رانه‌یه و په‌سه‌ندتره لای خوا (له نه‌نووسین)، ئه‌وسا چاکتر ده‌توانن شایه‌تی ڕاگرن و نزیکترن له‌وه‌ی گومان و دوودڵی به یه‌کتر نه‌به‌ن (مافی که‌س تیا نه‌چێت)، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت له‌به‌ر ده‌ستانداو له نێو خۆتاندا بیگێڕن و کڕین و فرۆشتن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه گوناهتان ناگات که ناینووسن، (چونکه ئاسان نیه‌و مامه‌ڵه دواده‌خات، هه‌تا بۆتان ده‌کرێت) شایه‌ت بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان ئه‌نجامدا و نابێت نووسه‌رو شایه‌ت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئه‌گه‌ر شتی وابکه‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ئێوه له چه‌نده‌ها فه‌رمانبه‌رداری ده‌رچوون، جا له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که خێری تیایه بۆ دنیاو پاداشتی قیامه‌تی له دوایه‌) و خوا به هه‌موو شتێک زانایه‌.
به‌قهرهپێڕست
286ئایه‌ت
MedinanRevelation
280ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — به‌قهره 280

سوڕەتی به‌قهره ئایه‌ت 280 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌که نه‌دار بوو، ئه‌وه مۆڵه‌تی بدرێ تا ده‌رووی…

سوڕەتی ئایه‌ت 280/286 — سوڕەتی به‌قهره البقرة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی به‌قهره گوێت لێبگرە, سوڕەتی به‌قهره وه‌رگێڕان, سوڕەتی به‌قهره mp3, سوڕەتی به‌قهره pdf. ئایه‌ت 278–282. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, September 8, 2026

Don't forget us in your sincere prayers