سووره‌تی ته‌کاسور pdf — داگرتن (کوردی)
سووره‌تی ته‌کاسور pdf کوردی — داگرتن سووره‌تی ته‌کاسور وه‌رگێڕان. ته‌کاسور (Meccan) 8 ئایه‌ت.
Related
- ته‌کاسور وهرگێڕانکوردی
- ته‌کاسور mp3گوێت لێبگرە
- Quran Index کوردی114
More سووره‌تی PDF
سووره‌تی ته‌کاسور

ﮣﮤﮥ
(خه‌ڵکینه!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
ﮦﮧﮨﮩ
تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه).
ﮪﮫﮬﮭ
واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه).
ﮮﮯﮰﮱﯓ
دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.
ﯔﯕﯖﯗﯘﯙ
واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
ﯚﯛﯜ
سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازار‌و ناسۆره).
ﯝﯞﯟﯠﯡ
دووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه).
ﯢﯣﯤﯥﯦﯧ
پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه).
قورئانا پیرۆز
Tuesday, August 18, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







