سوڕەتی زوها pdf — داگرتن (کوردی)
سوڕەتی زوها pdf کوردی — داگرتن سوڕەتی زوها وه‌رگێڕان. سوڕەتی زوها (Meccan) 11 ئایه‌ت.
Related
- سوڕەتی زوها وهرگێڕانکوردی
- سوڕەتی زوها mp3گوێت لێبگرە
- Quran Index کوردی114
More سوڕەتی PDF
سوڕەتی زوها

ﮉﮊ
93:1
سوێند به چێشته‌نگاو (کاتێك خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و کاتی جوڵه‌و چالاکیه).
ﮋﮌﮍﮎ
93:2
سوێند به شه‌و کاتێك به‌تاریکیه‌که‌ی زه‌وی داده‌پۆشێت.
ﮏﮐﮑﮒﮓﮔ
93:3
په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت (ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێ هێناوه، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خسته‌وه).
ﮕﮖﮗﮘﮙﮚ
93:4
بێگومان قیامه‌ت و دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا.
ﮛﮜﮝﮞﮟ
93:5
له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت.
ﮠﮡﮢﮣﮤ
93:6
ئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه؟!
ﮥﮦﮧﮨ
93:7
ئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!
ﮩﮪﮫﮬ
93:8
ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!
ﮭﮮﮯﮰﮱ
93:9
که‌واته تۆش (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) هه‌تیو مه‌چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و دڵی مه‌ڕه‌نجێنه.
ﯓﯔﯕﯖﯗ
93:10
هه‌ڵمه‌شاخێ به هه‌ژارو داماوو سواڵکه‌راندا.
ﯘﯙﯚﯛﯜ
93:11
(به‌ڵکو) ده‌رباره‌ی نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگارت هه‌میشه بدوێ و باسیان بکه له جێی خۆیاندا به‌کاریان بهێنه.
قورئانا پیرۆز
Wednesday, September 9, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







