إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا ٢٠
🔤 Transliteration
Innahum iny yazharoo `alaikum yarjumookum aw yu`eedookum fee millatihim wa lan tuflihooo izan abadaa
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
چونکه به‌ڕاستی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن، ئه‌وه به‌رد بارانتان ده‌که‌ن، یان ده‌تانگێڕنه‌وه بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئه‌و کاته ئیتر هه‌رگیز سه‌رفراز نابن.
🌐 Additional reference in فارسی
إِنَّهُمۡ إِن يَظۡهَرُواْ عَلَيۡكُمۡ يَرۡجُمُوكُمۡ أَوۡ يُعِيدُوكُمۡ فِي مِلَّتِهِمۡ وَلَن تُفۡلِحُوٓاْ إِذًا أَبَدًا ٢٠
چونکه به‌ڕاستی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن، ئه‌وه به‌رد بارانتان ده‌که‌ن، یان ده‌تانگێڕنه‌وه بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئه‌و کاته ئیتر هه‌رگیز سه‌رفراز نابن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 18-22 — سوڕەتی که‌هف
18 وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًا وَهُمْ رُقُودٌ ۚ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ ۖ وَكَلْبُهُم بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ ۚ لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا
(پاشان دیمه‌نیان ده‌هێنێته به‌رچاوو ده‌فه‌رموێت): واده‌زانیت به‌خه‌به‌رن له‌کاتێکدا به‌خه‌وتویی ڕاکشاون، ئێمه ئه‌م دیوو ئه‌و دیویان پێده‌که‌ین و به‌لای ڕاست و چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی جه‌سته‌یان نه‌خوات و هه‌وای پاك لێیان بدات)، سه‌گه‌که‌شیان چه‌مۆڵه‌ی داداوه له‌به‌رده‌م که‌له‌به‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) سه‌رێکت بکێشایه بۆ سه‌ر دیمه‌نیان، ئه‌وه به په‌له هه‌ڵده‌هاتیت و ترسێکی زۆر له دیمه‌نیان ده‌چووه دڵته‌وه.
19 وَكَذَٰلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ ۖ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ۚ قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَابْعَثُوا أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَٰذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَا أَزْكَىٰ طَعَامًا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقٍ مِّنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش که به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆمان خه‌ومان لێخستن، خه‌به‌رمان کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (له ماوه‌ی خه‌وتنه‌که‌یان) له‌یه‌کتر بپرسن، یه‌کێکیان وتی: باشه ئه‌وه ئێوه واده‌زانن چه‌نده خه‌وتوون، هه‌ندێکیان وتیان: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك خه‌وتووین، هه‌ندێکی تریان وتیان: مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان خۆی بزانێت چه‌نده خه‌وتوون، دیاره هه‌ستیان به‌برسێتی کردووه، بۆیه لاوێکیان پێشنیاری کرد‌و وتی: ده یه‌کێکتان بنێرن با ئه‌م پاره زیوه‌تان ببات بۆ شار، جا سه‌رنج بدات، بزانێت کێ خۆراکی خاوێن تری هه‌یه، با له‌و خۆراکه‌تان بۆ بکڕێت و بۆتان بهێنێت، با وریا‌و نه‌رم و نیان و له‌سه‌ر خۆش بێت، با که‌سیش ئاگادار نه‌کات به کار‌و بارتان.
20 إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا
چونکه به‌ڕاستی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن، ئه‌وه به‌رد بارانتان ده‌که‌ن، یان ده‌تانگێڕنه‌وه بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئه‌و کاته ئیتر هه‌رگیز سه‌رفراز نابن.
21 وَكَذَٰلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا إِذْ يَتَنَازَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ ۖ فَقَالُوا ابْنُوا عَلَيْهِم بُنْيَانًا ۖ رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ ۚ قَالَ الَّذِينَ غَلَبُوا عَلَىٰ أَمْرِهِمْ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِم مَّسْجِدًا
(وادیاره که یه‌کێکیان ناردووه بۆ کڕینی خوارده‌مه‌نی و پاره زیوه‌که‌ی ده‌رهێناوه، کابرای دوکاندار خه‌ڵکی له ده‌ور کۆ ده‌کاته‌وه، چونکه مێژووی سکه‌ی پاره‌که زۆر کۆن بوو، ئه‌وسا بۆیان ده‌رکه‌وت، ئه‌م لاوه یه‌کێکه له‌وانه‌ی که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ده‌ست پاشای بت په‌رست و سته‌مکار هه‌ڵاتوون، خه‌ڵکه‌که له‌گه‌ڵ لاوه‌که‌دا به‌ره‌و ئه‌شکه‌وته‌که بۆ سه‌ردانی ئه‌وانی تر چون)، تا به‌و شێوه‌یه‌ش خه‌ڵکیمان ڕێنموویی کرد تا بیاندۆزنه‌وه و بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا له زیندوو کردنه‌وه‌ی مردووه‌کاندا حه‌ق و ڕاسته‌و بێگومان قیامه‌تیش هه‌ر دێت و هیچ گومانی تێدا نیه (له‌وێ که به‌دیداریان شادبوون)، لاوه‌کان خه‌وی یه‌کجاریان لێکه‌وت) له‌کاتێکدا ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌یان بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زیندوو بوونه‌وه، ئینجا هه‌ندێکیان وتیان: با چه‌ند خانوویه‌کیان له‌سه‌ر دروست بکه‌ن، په‌روه‌ردگاریان زانایه پێیان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو به‌سه‌ر کار‌و باریاندا، وتیان: بێگومان مزگه‌وتێکیان به‌سه‌ره‌وه دروست ده‌که‌ین (که ئه‌مه‌ش شتێکی داهێنراو بوو له ئایینی گاوڕیدا که له‌سه‌ر گۆڕی پیاو چاکان په‌رستگایان دروست ده‌کرد).
22 سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ ۖ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ ۚ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ ۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا
جا (ده‌رباره‌ی ژماره‌ی یارانی ئه‌شکه‌وت) له ئایینده‌دا ده‌ڵێن: سیانن و چوارهه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن: پێنجن و شه‌ش هه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، که هه‌موو ئه‌مانه قسه‌یه‌کی بێ به‌ڵگه‌ن و چێو له تاریکی کوتانه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن حه‌وتن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌که‌یانه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر په‌روه‌ردگارم خۆی ده‌زانێت ژماره‌یان چه‌نده، ته‌نها که‌مێك نه‌بێت که‌س ژماره‌یان نازانێت، له‌به‌ر ئه‌وه موجاده‌له مه‌که له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه جگه له موجاده‌له‌یه‌کی ئاشکراو ئاسان نه‌بێت، ده‌رباره‌شیان له‌هیچ که‌سێك له خاوه‌نانی کتێب مه‌پرسه، (چونکه ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی به‌تۆ گه‌ییووه به‌سه له‌و باره‌یه‌وه).
وه‌رگێڕان — که‌هف 20 سوڕەتی که‌هف ئایه‌ت 20 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : چونکه به‌ڕاستی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن، ئه‌وه به‌رد…
سوڕەتی ئایه‌ت 20/110 — سوڕەتی که‌هف الكهف (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی که‌هف گوێت لێبگرە, سوڕەتی که‌هف وه‌رگێڕان, سوڕەتی که‌هف mp3, سوڕەتی که‌هف pdf. ئایه‌ت 18–22. به کوردی: فارسی.