فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ ۚ فَإِذَا اطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ۚ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا ١٠٣
🔤 Transliteration
Fa izaa qadaitumus Salaata fazkurul laaha qiyaamanw wa qu`oodanw wa `alaa junoobikum; fa izat maanantum fa aqeemus Salaah; innas Salaata kaanat `alal mu`mineena kitaabam mawqootaa
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
جا کاتێک له نوێژ بوونه‌وه ئه‌وه یادی خوا بکه‌ن به‌پێوه‌بن یان به‌دانیشتنه‌وه یان به ڕاکشانه‌وه (به‌هه‌رجۆرێک بۆتان گونجا) کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا به‌سه‌رتانداو نیشته‌جێ بوون، ئه‌وه نوێژ به‌چاکی و ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له‌کاتی دیاریکراودا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت.
🌐 Additional reference in فارسی
وەتە ناوەکان (معانی الكلمات ): قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ: واتە لە نوێژەکەتان خەریک بوون، یان لە نوێژی ترس تەواو بوون.اطْمَأْنَنتُمْ: واتە لە ترس ئارام بوونەوە و ئەمن هات.كِتَابًا مَّوْقُوتًا: واتە فەرزێکی واجب و کاتدار، لە کاتێکی دیاریکراودا.تەفسیری ئایەتەکە: ئەی باوەڕداران! کاتێک لە نوێژەکەتان خەریک بوون و تەواو بوون، لە یادی خوا بەردەوام بن، لە هەموو حاڵەتێکدا؛ چ ئەو کاتەی ڕادەوەستن، چ ئەو کاتەی دادەنیشن، و چ ئەو کاتەی لەسەر لاتەنیشتەوەن. یادی خوا بە تەسبیح و تەحمید و تەهلێل بکەن، چونکە یادی خوا دڵەکان ئارام دەکات و ڕێگای ڕزگارییە لە هەموو ناخۆشییەکدا.
کاتێک لە ترس و مەترسی ئارام بوونەوە و ئەمن هات، ئەوا نوێژەکانتان بە تەواوی و بە هەموو ڕوکن و واجب و سوننەتەکانیەوە ئەنجام بدەن، بەبێ کەمکردنەوە و دواکەوتن. چونکە بەڕاستی نوێژ لەسەر باوەڕداران فەرزێکی واجب و کاتدارە، لە کاتێکی دیاریکراودا، نابێت لە کاتی خۆی دوا بکەوێت بەبێ عوزر.
ئەی باوەڕدار! نوێژ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیە لە نێوان تۆ و پەروەردگارتدا، ئەو کاتانەی کە بۆی دیاریکراوە، وەک دیارییەکی بەهادارن. جا هەوڵبدە لە کاتی خۆیدا ئەنجامی بدەیت، چونکە خوا ئەو کەسانە خۆشدەوێت کە لە کاتی خۆیدا فەرزەکان ئەنجام دەدەن و لە یادی خوادا بەردەوامن. نوێژ ڕووناکییە بۆ دڵ و ڕێگایە بۆ بەهەشت، جا لەم نازو نیعمەتە بێبەش مەبە!
فَإِذَا قَضَيۡتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ قِيَٰمًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمۡۚ فَإِذَا ٱطۡمَأۡنَنتُمۡ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتۡ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ كِتَٰبًا مَّوۡقُوتًا ١٠٣
جا کاتێک له نوێژ بوونه‌وه ئه‌وه یادی خوا بکه‌ن به‌پێوه‌بن یان به‌دانیشتنه‌وه یان به ڕاکشانه‌وه (به‌هه‌رجۆرێک بۆتان گونجا) کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا به‌سه‌رتانداو نیشته‌جێ بوون، ئه‌وه نوێژ به‌چاکی و ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له‌کاتی دیاریکراودا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 101-105 — سوڕەتی نیسا
101 وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلَاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُّبِينًا
هه‌ر کاتێک به‌سه‌فه‌ر به‌لایه‌کی زه‌ویدا ڕۆیشتن، ئه‌وه گوناهبار نابن به‌کورت کردنه‌وه‌ی نوێژ، (به‌تایبه‌ت) ئه‌گه‌ر ترسان ئه‌وانه‌ی خوانه‌ناسن پیلان و به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ربهێنن وئازارتان بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوه‌ن.
102 وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلَاةَ فَلْتَقُمْ طَائِفَةٌ مِّنْهُم مَّعَكَ وَلْيَأْخُذُوا أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُوا فَلْيَكُونُوا مِن وَرَائِكُمْ وَلْتَأْتِ طَائِفَةٌ أُخْرَىٰ لَمْ يُصَلُّوا فَلْيُصَلُّوا مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ ۗ وَدَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُم مَّيْلَةً وَاحِدَةً ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن كَانَ بِكُمْ أَذًى مِّن مَّطَرٍ أَوْ كُنتُم مَّرْضَىٰ أَن تَضَعُوا أَسْلِحَتَكُمْ ۖ وَخُذُوا حِذْرَكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُّهِينًا
کاتێکیش تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ناو هاوه‌ڵاندا بویت و پێش نوێژیت بۆ ده‌کردن (له کاتی جه‌نگدا)، ئه‌وه با ده‌سته‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ تۆدا بوه‌ستن بۆ نوێژ و چه‌که‌کانیان پێ بێت، جا کاتێک ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی که نوێژ ده‌کات چوونه سووژده بائه‌وانی تر له پشتانه‌وه بن (ئینجا که لێبوونه‌وه له‌و ڕکاته) ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی تر که پاسه‌وانییان ده‌کردو نوێژیان نه‌کردووه بابێن له‌گه‌ڵ تۆدا نوێژه‌که‌یان بکه‌ن، با هوشیارو چه‌کداریش بن، چونکه بێ باوه‌ڕان ئاواته‌خوازن که ئێوه غافڵ بن له چه‌که‌کانتان و له که‌ل و په‌لتان، تایه‌ک هێرش بکه‌نه سه‌رتان وته‌فرو توناتان بکه‌ن، به‌ڵام بۆتان هه‌یه و قه‌یناکات چه‌که‌کانتان دانێن ئه‌گه‌ر ناڕه‌حه‌ت بوون به‌هۆی بارانه‌وه، یان هه‌ندێکتان نه‌خۆشکه‌وتن، هه‌میشه وریابن، به‌ڕاستی خوا سزای ڕیسواکه‌رو شه‌رمه‌زاری بۆ خوانه‌ناسان ئاماده کردووه.
103 فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ ۚ فَإِذَا اطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ۚ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا
جا کاتێک له نوێژ بوونه‌وه ئه‌وه یادی خوا بکه‌ن به‌پێوه‌بن یان به‌دانیشتنه‌وه یان به ڕاکشانه‌وه (به‌هه‌رجۆرێک بۆتان گونجا) کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا به‌سه‌رتانداو نیشته‌جێ بوون، ئه‌وه نوێژ به‌چاکی و ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له‌کاتی دیاریکراودا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت.
104 وَلَا تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ ۖ إِن تَكُونُوا تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ۖ وَتَرْجُونَ مِنَ اللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا
له به‌رامبه‌ر (له‌شکری بێ باوه‌ڕانه‌وه که شه‌ڕتان پێ ده‌فرۆشن یان به‌ربه‌ستن له ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنی بانگه‌وازی خوادا) سستی و که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و بکه‌ونه دوایان، چونکه ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازار‌و ماندوێتی و برینداریتان بۆ پێش بێت، بۆ ئه‌وانیش هه‌رپێش دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه به‌ئومێدو به‌ته‌مان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ستان بکه‌وێت (له به‌هه‌شتدا) ئه‌وان به ته‌مای نین، خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
105 إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللَّهُ ۚ وَلَا تَكُن لِّلْخَائِنِينَ خَصِيمًا
ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابه‌زاندوه‌ته خواره‌وه، سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاستی به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بکه‌یت له نێوان خه‌ڵکیدا به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا نیشانی داویت و ڕێنموویی کردویت و به‌گونجاوی ده‌زانیت (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و قازانجی خه‌ڵکی)، نه‌که‌یت به‌رگری له ناپاکان بکه‌یت... (ده‌گێڕنه‌وه جوله‌که‌یه‌ک لای (طعمة) ناوێک قه‌ڵغانێک به‌ئه‌مانه‌ت داده‌نێت، به‌ڵام (طعمة) حاشای لێده‌کات، که دێن ماڵه‌که‌ی بگه‌ڕێن فڕێی ده‌داته ماڵه دراوسێکه‌یه‌وه، جاکه کێشه‌که ده‌گاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خه‌ریکه لایه‌نی (طعمة) بگرێت، چونکه زۆر به‌ده‌م و پل بووه، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته داده‌به‌زێنێت له ـ (١٠٥ تا ١١٣).
وه‌رگێڕان — نیسا 103 سوڕەتی نیسا ئایه‌ت 103 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : جا کاتێک له نوێژ بوونه‌وه ئه‌وه یادی خوا بکه‌ن به‌پێوه‌بن…
سوڕەتی ئایه‌ت 103/176 — سوڕەتی نیسا النساء (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی نیسا گوێت لێبگرە, سوڕەتی نیسا وه‌رگێڕان, سوڕەتی نیسا mp3, سوڕەتی نیسا pdf. ئایه‌ت 101–105. به کوردی: فارسی.