سوڕەتی شهمس pdf — داگرتن (کوردی)
سوڕەتی شهمس pdf کوردی — داگرتن سوڕەتی شهمس وه‌رگێڕان. سوڕەتی شهمس (Meccan) 15 ئایه‌ت.
Related
- سوڕەتی شهمس وهرگێڕانکوردی
- سوڕەتی شهمس mp3گوێت لێبگرە
- Quran Index کوردی114
More سوڕەتی PDF
سوڕەتی شهمس

ﭜﭝﭞ
91:1
سوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دا).
ﭟﭠﭡﭢ
91:2
سوێند به مانگ، کاتێك به‌شوێنیدا دێت.
ﭣﭤﭥﭦ
91:3
سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات.
ﭧﭨﭩﭪ
91:4
سوێند به شه‌و که خۆر داده‌پۆشیت.
ﭫﭬﭭﭮ
91:5
سوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه.
ﭯﭰﭱﭲ
91:6
سوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی هێلکه‌یی دایناوه.
ﭳﭴﭵﭶ
91:7
سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه.
ﭷﭸﭹﭺ
91:8
جا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه.
ﭻﭼﭽﭾﭿ
91:9
(سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه.
ﮀﮁﮂﮃﮄ
91:10
بێگومان نا‌ئومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد.
ﮅﮆﮇﮈ
91:11
قه‌ومی ثمود به‌هۆی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیانه‌وه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌هێنا.
ﮉﮊﮋﮌ
91:12
کاتێک شه‌قاوه و خوانه‌ناسترین که‌سیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سه‌ربڕینی وشتره‌که).
ﮍﮎﮏﮐﮑﮒﮓﮔ
91:13
جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن له‌م وشتره که موعجیزه‌ی خوایه، مۆڵه‌تی بده‌ن له نۆره ئاوه‌که‌ی خۆیدا ئاو بخواته‌وه.
ﮕﮖﮗﮘﮙﮚﮛﮜ
91:14
که‌چی بڕوایان به هه‌ره‌شه‌کانی نه‌کرد، ئینجا وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی، ئه‌وسا ئیتر په‌روه‌ردگاریان وڵاتی کاولکردن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد به‌سه‌ریاندا و که‌سیان ڕزگاری نه‌بوو (به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه).
ﮝﮞﮟﮠ
91:15
له کاتێکدا که خوای به‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یشی هه‌رگیز ناترسێت.
قورئانا پیرۆز
Wednesday, September 9, 2026
Don't forget us in your sincere prayers







