ئه‌نبیا · 80/112
وه‌رگێڕان دەنگکردن — ئه‌نبیا
وَعَلَّمْنَاهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍ لَّكُمْ لِتُحْصِنَكُم مِّن بَأْسِكُمْ ۖ فَهَلْ أَنتُمْ شَاكِرُونَ ۝٨٠
Wa `allamanaahu san`ata laboosil lakum lituhsinakum mim baasikum fahal antum shaakiroon
📖 به‌ کوردی
هه‌روه‌ها ئێمه داودمان فێری دروستکردنی زرێ و قه‌ڵغان کرد، تا له توندو تیژی کاتی شه‌ڕ بتانپارێزێت، ئایا (له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه‌) ئێوه سوپاسگوزار ده‌بن؟!
🎧 گوێت لێبگرە

📜 ئایه‌ت 78-82 — ئه‌نبیا

78وَدَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِي الْحَرْثِ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ الْقَوْمِ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَاهِدِينَ
یادی داودو سله‌یمانیش بکه‌ره‌وه کاتێک بڕیاردرا ده‌رباره‌ی ئه‌و کێلگه کشتوکاڵیه‌، کاتێک که مه‌ڕو ماڵاتی خه‌ڵکی تیایدا بڵاو بوونه‌وه به‌شه‌و و زیانیان به کێلگه‌که گه‌یاند، ئێمه‌یش شایه‌ت بووین له‌سه‌ر ئه‌و داوه‌ری و بڕیاره‌ی ئه‌وان. (له‌سه‌رده‌می حوکمی حه‌زره‌تی داوددا ڕانه‌مه‌ڕێک زه‌وی و زاری کابرایه‌کی کاولکرد، کابراش چوو سکاڵای خۆی گه‌یانده داود، ئه‌ویش بڕیاریدا که هه‌موو ڕانه مه‌ڕه‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که‌، به‌ڵام حه‌زره‌تی سوله‌یمانی کوڕی ڕایه‌کی په‌سه‌ندتری هه‌بوو وتی: با به‌روبومی ماڵاته‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که تا زیانه‌که‌ی پڕ ده‌کاته‌وه‌).
79فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ ۚ وَكُلًّا آتَيْنَا حُكْمًا وَعِلْمًا ۚ وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُودَ الْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَالطَّيْرَ ۚ وَكُنَّا فَاعِلِينَ
جا ئێمه چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌مان له سوله‌یمان گه‌یاند، به‌ڵام هه‌ریه‌که (له‌م باوک و کوڕه‌) به‌هره‌وه‌رمان کردبوو له حیکمه‌ت و دانایی وعیلم و زانستی، هه‌روه‌ها باڵنده‌و چیاکانیشمان له‌گه‌ڵ داودا ملکه‌چ وفه‌رمانبه‌ردار کردبوو، هه‌مووان پێکه‌وه ته‌سبیحات و ستایشی ئێمه‌یان ده‌کرد، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان کرد.
80وَعَلَّمْنَاهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍ لَّكُمْ لِتُحْصِنَكُم مِّن بَأْسِكُمْ ۖ فَهَلْ أَنتُمْ شَاكِرُونَ
هه‌روه‌ها ئێمه داودمان فێری دروستکردنی زرێ و قه‌ڵغان کرد، تا له توندو تیژی کاتی شه‌ڕ بتانپارێزێت، ئایا (له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه‌) ئێوه سوپاسگوزار ده‌بن؟!
81وَلِسُلَيْمَانَ الرِّيحَ عَاصِفَةً تَجْرِي بِأَمْرِهِ إِلَى الْأَرْضِ الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا ۚ وَكُنَّا بِكُلِّ شَيْءٍ عَالِمِينَ
بۆ سوله‌یمانیش بایه‌کی به‌هێزو تیژمان ڕه‌خساند که به‌رمانی ئه‌و، جاروبار هاتووچۆی ده‌کرد بۆ ئه‌و زه‌ویه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندبوو و ئێمه به‌هه‌موو شتێک زاناو شاره‌زاین.
82وَمِنَ الشَّيَاطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُ وَيَعْمَلُونَ عَمَلًا دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَكُنَّا لَهُمْ حَافِظِينَ
له په‌ریه‌کانیش هه‌ندێکمان بۆ ڕام هێنابوو که بچنه ناو بنی ده‌ریاوه (تا گه‌وهه‌ر و مرواری و شتی به نرخی بۆ ده‌ربهێنن) و جگه له‌وه کاری تریشیان ده‌کرد (وه‌کو دروستکردنی کۆشک وته‌لارو په‌یکه‌رو... هتد) و ئێمه‌ش چاودێریمان ده‌کردن (تا کاره‌کانیان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زیان به‌خه‌ڵک نه‌گه‌یه‌نن).
ئه‌نبیاپێڕست
112ئایه‌ت
MeccanRevelation
80ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — ئه‌نبیا 80

سووره‌تی ئه‌نبیا ئایه‌ت 80 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : هه‌روه‌ها ئێمه داودمان فێری دروستکردنی زرێ و قه‌ڵغان کرد، تا…

سووره‌تی ئایه‌ت 80/112 — ئه‌نبیا الأنبياء (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: ئه‌نبیا گوێت لێبگرە, ئه‌نبیا وه‌رگێڕان, ئه‌نبیا mp3, ئه‌نبیا pdf. ئایه‌ت 78–82. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers