Zaalika adnaaa ai yaatoo bishshahaadati `alaa wajhihaaa aw yakhaafooo an turadda aimaanum ba`da aimaanihim; wattaqul laaha wasma`oo; wallaahu laa yahdil qawmal faasiqeen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکترین و شیاوترین شێوازه بۆ شایه‌تی جێبه‌جێ کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوێند و شایه‌تیه‌کان به ڕاستی بدرێن له‌به‌ر خوا یان له ترسی ئابڕوو چوونی به‌درۆ خستنه‌وه‌ی سوێنده‌کانیان (تا مافی که‌س نه‌فه‌وتێت)، له خوا بترسن و گوێ بگرن (بۆ هه‌موو ڕێنموییه‌کی خێر) خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی هۆزو قه‌ومی تاوانبار‌و گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو نادات.
🌐 Additional reference in فارسی
🌐 فارسی
اين شيوه نزديكتر به آن است كه هم شهادت را بر وجه خود ادا كنند يا پس از سوگند خوردن از ردّ سوگندهايشان بترسند. از خدا بترسيد. و گوش فرا داريد. خدا مردم نافرمان را هدايت نمىكند.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک نیشانه‌ی مه‌رگ و مردن له که‌سێکتان ده‌رکه‌وت، شایه‌تی نێوانتان با دووکه‌س بن له‌کاتی وه‌سیه‌ته‌که‌دا، دووکه‌سی دادپه‌روه‌ر بن له خۆتان یان دوو که‌سی تر جگه له خۆتان، ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ بازرگانی و شتی تر سه‌فه‌رتان کرد له وڵاتدا‌و جا مردن یه‌خه‌ی گرتن، ئه‌گه‌ر دوودڵ بوون له دوو شایه‌ته‌که ئه‌وا ڕایانگرن له دوای نوێژی عه‌سر سوێند بخۆن به‌خواو (بڵێن) ئێمه سوێنده‌که‌مان به‌هیچ نرخێک ناگۆڕینه‌وه با سوێند بۆ خوراوه‌که نزیکترین خزمیش بێت (له ڕاستی لا ناده‌ین)، ئێمه شایه‌تیه‌ک که بۆ خوا ئه‌نجاممانداوه نایشارینه‌وه و ونی ناکه‌ین، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر وابکه‌ین ئه‌وه که‌وابوو بێگومان له ڕیزی تاوانبارانداین.
خۆ ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ئه‌و دوو شایه‌ته‌ی پێشوو (درۆیان کردووه‌و) خۆیان گوناهبار کردووه ئه‌وه دووکه‌سی تر له خزمی نزیکی سته‌م لێکراوی مردووه‌که له جیاتی ئه‌وان ئاماده بکرێن و ئینجا سوێند به‌خوا بخۆن و بڵێن: که به ڕاستی شایه‌تی ئێمه له شایه‌تی ئه‌وان ڕاستترو دروستتره، ئێمه هیچ سته‌م و ده‌ستدرێژیه‌کمان نه‌کردووه و (ته‌ماعمان له ماڵیاندا نیه)، خۆ ئه‌گه‌ر نیه‌تمان وابێت، ئه‌وه به‌ڕاستی که‌وابوو ئێمه‌ش له ڕیزی سته‌مکارانداین.
SurahQuran.com was founded as a humble effort to serve the Noble Book and the pure Sunnah, to invite people to Allah, and to make the religious sciences accessible according to the methodology of the Quran and Sunnah. We praise and thank Allah for His grace, and we ask Him to accept our work and make it sincere for His noble Face.