وَكَتَبْنَا لَهُ فِي الْأَلْوَاحِ مِن كُلِّ شَيْءٍ مَّوْعِظَةً وَتَفْصِيلًا لِّكُلِّ شَيْءٍ فَخُذْهَا بِقُوَّةٍ وَأْمُرْ قَوْمَكَ يَأْخُذُوا بِأَحْسَنِهَا ۚ سَأُرِيكُمْ دَارَ الْفَاسِقِينَ ١٤٥
🔤 Transliteration
Wa katabnaa lahoo fil alwaahi minkulli shai`immaw `izaanw wa tafseelal likulli shai`in fakhuzhaa biquwwatinw waamur qawmaka yaakhuzoo bi ahsanihaa; wa ooreekum daaral faasiqeen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
له تابلۆکانی (ته‌وراتیشدا) له هه‌موو بابه‌تێکمان بۆ تۆمار کردبوو، ئامۆژگاری تێر‌و ته‌واو (بۆ هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیان)، هه‌روه‌ها ڕوون کردنه‌وه بۆ هه‌موو شتێک و هه‌موو بابه‌تێک، که‌وابوو ئه‌ی مو‌سا: به‌توندی بیانگره و په‌یڕه‌ویان بکه‌و فه‌رمان به قه‌ومه‌که‌شت بده: که به‌جوانترین شێوه وه‌ریان بگرن و په‌یڕه‌ویان بکه‌ن، له ئاینده‌دا خانووبه‌ره و شوێنی تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوانتان نیشان ده‌ده‌م (چۆن وێرانی ده‌که‌ین).
🌐 Additional reference in فارسی
واتە وشەكان: الألواح : ئەو تەختانەی کە تەورات لەسەر نووسرابوو.موعظة : ئامۆژگاری و ترساندن لە سەرپێچی.تفصیل : ڕوونکردنەوەی هەموو ئەو شتانەی کە پێویستن بۆ دین و ژیان.بقوة : بە جد و کۆشش و وردبینی.دار الفاسقین : ماڵی یاخیبووان لە فەرمانی خوا، واتە دۆزەخ.تەفسیر: ئەی مو‌سا، لەو تەختانەی کە تەوراتمان لەسەر نووسی، هەموو ئەو شتانەمان تێدا ڕوونکردەوە کە نەوەی ئیسرائیل پێویستیان پێی بوو لە دین و دنیایاندا؛ ئامۆژگاری و ترساندن لە سزای یاخیبوون، و ڕوونکردنەوەی هەموو ئەو ئەحکامانەی کە بۆیان پێویست بوو، وەک حەڵاڵ و حەرام، فەرمان و ڕاگرتن، چیرۆک و بەسەرهاتەکان، و هەواڵەکانی قیامەت.
ئینجا خوای گەورە فەرمانی بە مو‌سا کرد: ئەی مو‌سا، ئەم تەوراتە بە جد و کۆشش و وردبینییەوە وەربگرە و پابەند بە؛ و فەرمان بە گەلەکەت بکە کە باشترین و جوانترین شتەکانی بگرنە بەر، وەک چاوپۆشی کردن لە خەڵک، کە باشترە لە تۆڵە سەندنەوە، و ئارامگرتن کە باشترە لە تۆڵە سەندنەوە.
ئەی مو‌سا و ئەی نەوەی ئیسرائیل، من دەتانخەمە بەر چاو و پیشانتان دەدەم کە سەرئەنجامی ئەوانەی کە لە فەرمانی من یاخی بوون و دەرچوون لە گەڕانەوە بۆ ڕێگای ڕاست، چی‌یان بەسەر هاتووە؛ ئەوانەی وەک فیرعەون و گەلەکەی کە لەناوم بردن و ماڵەکانیان وێران کرد، و لە قیامەتدا دۆزەخ چاوەڕێی هەموو یاخیبووانە.
ئەی خوێنەری بەڕێز، ئەم ئایەتە پەیامێکی گەورەی بۆ هەموومان هەیە: خوای گەورە بەهەمان شێوە قورئانی پیرۆزی بۆ ئێمە ناردووەتە خوارەوە کە ڕێنمایی و ڕوونکردنەوەی هەموو شتێکە بۆ ژیانمان. با بە جد و کۆشش پەیڕەوی بکەین و باشترینی بکەین بەرامبەر بە خەڵک، تا لەو سزایەی کە بۆ یاخیبووان ئامادە کراوە بپارێزرێین و بگەینە بەهەشتی بەرین.
وَكَتَبۡنَا لَهُۥ فِي ٱلۡأَلۡوَاحِ مِن كُلِّ شَيۡءٍ مَّوۡعِظَةً وَتَفۡصِيلًا لِّكُلِّ شَيۡءٍ فَخُذۡهَا بِقُوَّةٍ وَأۡمُرۡ قَوۡمَكَ يَأۡخُذُواْ بِأَحۡسَنِهَاۚ سَأُوْرِيكُمۡ دَارَ ٱلۡفَٰسِقِينَ ١٤٥
له تابلۆکانی (ته‌وراتیشدا) له هه‌موو بابه‌تێکمان بۆ تۆمار کردبوو، ئامۆژگاری تێر‌و ته‌واو (بۆ هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیان)، هه‌روه‌ها ڕوون کردنه‌وه بۆ هه‌موو شتێک و هه‌موو بابه‌تێک، که‌وابوو ئه‌ی مو‌سا: به‌توندی بیانگره و په‌یڕه‌ویان بکه‌و فه‌رمان به قه‌ومه‌که‌شت بده: که به‌جوانترین شێوه وه‌ریان بگرن و په‌یڕه‌ویان بکه‌ن، له ئاینده‌دا خانووبه‌ره و شوێنی تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوانتان نیشان ده‌ده‌م (چۆن وێرانی ده‌که‌ین).
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 143-147 — سوڕەتی ئه‌عراف
143 وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ
جا کاتێک مو‌سا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا (دیاره له حاڵه‌تێکی ڕۆحی و ده‌روونی زۆر به‌رزدا بووه، که‌وتۆته جیهانێکی زۆر سه‌یرو خۆشه‌وه که قه‌ڵه‌م ناتوانێت باسی بکات و زمان ناتوانێت وه‌سفی بکات، ئاخر ناحه‌قی نیه، په‌روه‌ردگاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌نده‌یه‌کی خۆیدا ئه‌نجام بدات، با پێغه‌مبه‌ریش بێت، بۆیه له خۆشی‌دا هاته گفت و) وتی: (تو خوا، خوایه گیان، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیزم) خۆتم نیشان بده تا تێر ته‌ماشات بکه‌م، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: هه‌رگیز (له دنیادا) نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو: به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه، جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت، جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد، کێوه‌که‌ی سووتاند و ورد و خاشی کرد، موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو، ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (زانی داخوازیه‌که‌ی زۆر گه‌وره بووه) وتی: ستایش و بێگه‌ردی و که‌ماڵ هه‌ر سایشته‌ی تۆیه، من په‌شیمانم له داخوازیه‌که‌م و گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.
144 قَالَ يَا مُوسَىٰ إِنِّي اصْطَفَيْتُكَ عَلَى النَّاسِ بِرِسَالَاتِي وَبِكَلَامِي فَخُذْ مَا آتَيْتُكَ وَكُن مِّنَ الشَّاكِرِينَ
(خوای گه‌وره) فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی من تۆم هه‌ڵبژاردوه له‌ناو خه‌ڵکیدا به‌هۆی په‌یامه‌کانمه‌وه و گفتوگۆکردنیشم له‌گه‌ڵ تۆدا، جا هه‌رچیه‌کم پێبه‌خشیوویت به توند‌و تۆڵی بیگره‌و په‌یڕه‌وی بکه‌و ڕای بگه‌یه‌نه و هه‌میشه و به‌رده‌وام له سوپاسگوزاران به.
145 وَكَتَبْنَا لَهُ فِي الْأَلْوَاحِ مِن كُلِّ شَيْءٍ مَّوْعِظَةً وَتَفْصِيلًا لِّكُلِّ شَيْءٍ فَخُذْهَا بِقُوَّةٍ وَأْمُرْ قَوْمَكَ يَأْخُذُوا بِأَحْسَنِهَا ۚ سَأُرِيكُمْ دَارَ الْفَاسِقِينَ
له تابلۆکانی (ته‌وراتیشدا) له هه‌موو بابه‌تێکمان بۆ تۆمار کردبوو، ئامۆژگاری تێر‌و ته‌واو (بۆ هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیان)، هه‌روه‌ها ڕوون کردنه‌وه بۆ هه‌موو شتێک و هه‌موو بابه‌تێک، که‌وابوو ئه‌ی مو‌سا: به‌توندی بیانگره و په‌یڕه‌ویان بکه‌و فه‌رمان به قه‌ومه‌که‌شت بده: که به‌جوانترین شێوه وه‌ریان بگرن و په‌یڕه‌ویان بکه‌ن، له ئاینده‌دا خانووبه‌ره و شوێنی تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوانتان نیشان ده‌ده‌م (چۆن وێرانی ده‌که‌ین).
146 سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَإِن يَرَوْا كُلَّ آيَةٍ لَّا يُؤْمِنُوا بِهَا وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ
ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ناحه‌ق فیز ده‌که‌ن له زه‌ویداو خۆیان به‌گه‌وره‌تر ده‌نوێنن (له خه‌ڵکی)، له‌مه‌ودوا ڕووی دڵیان وه‌رده‌چه‌رخێنم له تێگه‌یشتنی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانم، خۆ ئه‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌ک ببینن ئه‌وه باوه‌ڕی پێناکه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕێبازی به‌رژه‌وه‌ندی دنیا‌و قیامه‌ت ببینن ئه‌وه نایگرنه‌به‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێبازی ئاره‌زوو په‌رستی و گومڕایی ببینن، ئه‌وه ده‌یگرنه به‌رو په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان بڕوایان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو لێیان بێ‌ئاگا بوون.
147 وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَلِقَاءِ الْآخِرَةِ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ ۚ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
جا ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه و به یه‌کگه‌یشنه‌وه‌یان له دوارۆژدا به‌درۆزانی، ئه‌وانه هه‌موو کاروکرده‌وه‌کانیان پووچ و بێ نرخ و بێ سوود بوو، ئایا پاداشتی هیچ شتێکیان ده‌درێته‌وه جگه له‌وه‌ی که ده‌یانکرد؟!
وه‌رگێڕان — ئه‌عراف 145 سوڕەتی ئه‌عراف ئایه‌ت 145 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : له تابلۆکانی (ته‌وراتیشدا) له هه‌موو بابه‌تێکمان بۆ تۆمار کردبوو، ئامۆژگاری…
سوڕەتی ئایه‌ت 145/206 — سوڕەتی ئه‌عراف الأعراف (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئه‌عراف گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئه‌عراف وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئه‌عراف mp3, سوڕەتی ئه‌عراف pdf. ئایه‌ت 143–147. به کوردی: فارسی.