فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطْغَوْا ۚ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ١١٢
🔤 Transliteration
Fastaqim kamaaa umirta wa man taaba ma`aka wa laa tatghaw; innahoo bimaa ta`maloona Baseer
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) که‌وابوو چۆن فه‌رمانت پێدراوه، هه‌روا به‌ڕاست و به‌ڕێکی فه‌رمانه‌کان به‌جێ بهێنه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا‌و ته‌وبه‌یان کردووه، نه‌که‌ن له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌ربچن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
🌐 Additional reference in فارسی
واتەی وشەکان: فَاسْتَقِمْ : بەردەوام بە لەسەر ڕێگای ڕاست و دروست.وَلا تَطْغَوْا : لە سنوور دەرچوون و زیادەڕەوی مەکەن لە کاروبارەکاندا.بَصِيرٌ : بینا و ئاگادارە بە هەموو کردەوەکانتان.تەفسیری ئایەتەکە: ئەی پێغەمبەری خوا! بەردەوام بە لەسەر ڕێگای ڕاست و دروست، هەروەک خوای گەورە فەرمانی پێ کردوویت، بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی. هەروەها ئەو باوەڕدارانەش کە تۆبەیان کردووە و لەگەڵ تۆن، با ئەوانیش بەردەوام بن لەسەر ڕێگای ڕاستی. لە سنووری خوا دەرمەچن و زیادەڕەوی مەکەن لە فەرمانەکانی، چونکە زیادەڕەوی دەبێتە هۆی لادان لە ڕێگای ڕاست. بەڕاستی خوای گەورە بینا و ئاگادارە بە هەموو ئەو کردەوانەی کە دەیکەن، هیچ شتێکی لێ شاراوە نییە، و بەپێی کردەوەکانتان پاداشت یان سزاتان دەداتەوە.
پەیامی دەعوەتی: ئەی باوەڕدار! ئەم ئایەتە فەرمانێکی گەورەیە بۆ هەموو موسڵمانان، کە پێویستە لە ژیاندا ڕێگای ڕاست و دروست بگرینە بەر و لە سنووری خوا دەرچوین. ئەگەر بتەوێت ژیانت پڕ لە ئاسوودەیی و سەربەخۆیی بێت، تەنها ڕێگای ڕاست بگرە و لە فەرمانەکانی خوا ملکەچ بە. خوای گەورە هەمیشە چاودێری تۆیە و هیچ کردەوەیەکت لێ شاراوە نییە، بۆیە هەوڵ بدە هەموو کارەکانت بۆ ڕەزامەندی خوا بێت، تا لە دونیادا بە ڕێگای ڕاست بژیت و لە قیامەتدا سەرفراز بیت.
فَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطۡغَوۡاْۚ إِنَّهُۥ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ ١١٢
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) که‌وابوو چۆن فه‌رمانت پێدراوه، هه‌روا به‌ڕاست و به‌ڕێکی فه‌رمانه‌کان به‌جێ بهێنه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا‌و ته‌وبه‌یان کردووه، نه‌که‌ن له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌ربچن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 110-114 — سوڕەتی هود
110 وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ فَاخْتُلِفَ فِيهِ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ مُرِيبٍ
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه به‌رنامه‌مان به مو‌سا به‌خشی، که‌چی جیاوازی تێدا دروست کرا، جا له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه که خوای تۆ بڕیاریداوه (دادگاییان دوا بخات) هه‌ر ئێسته دادگایی ده‌کردن و تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، که‌چی به‌ڕاستی ئه‌و بێ بڕوایانه هه‌ر له‌گوماندان لێی و خه‌ڵکیش تووشی گومان ده‌که‌ن.
111 وَإِنَّ كُلًّا لَّمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمْ رَبُّكَ أَعْمَالَهُمْ ۚ إِنَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
به‌ڕاستی هه‌موو ئه‌وانه په‌روه‌ردگارت پاداشتی کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوی ده‌داته‌وه، بێگومان ئه‌و زاته زۆر ئاگاداره به‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌یکه‌ن.
112 فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطْغَوْا ۚ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) که‌وابوو چۆن فه‌رمانت پێدراوه، هه‌روا به‌ڕاست و به‌ڕێکی فه‌رمانه‌کان به‌جێ بهێنه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا‌و ته‌وبه‌یان کردووه، نه‌که‌ن له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌ربچن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
113 وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ
نه‌که‌ن مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت که سته‌میان کردووه و له‌خوا یاخی بوون، چونکه ئه‌و کاته ئاگر ده‌تانسوتێنێت، که‌سیش جگه له خوا پشتیوانتان نابێت، له‌وه‌ودوایش یارمه‌تی نادرێن.
114 وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّاكِرِينَ
نوێژیش به‌چاکی ئه‌نجام بده له‌هه‌ردوو سه‌ری ڕۆژه‌وه (که نیوه‌ڕۆ و عه‌سره) و له سێ کاته‌که‌ی شه‌ویشدا که (مه‌غریب و عیشاو به‌یانی) یه، نزیكن له (ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژه‌وه، به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کان کرداره خراپه‌کان لاده‌بات و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه، ئه‌وه ئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن.
وه‌رگێڕان — هود 112 سوڕەتی هود ئایه‌ت 112 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) که‌وابوو چۆن فه‌رمانت پێدراوه،…
سوڕەتی ئایه‌ت 112/123 — سوڕەتی هود هود (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی هود گوێت لێبگرە, سوڕەتی هود وه‌رگێڕان, سوڕەتی هود mp3, سوڕەتی هود pdf. ئایه‌ت 110–114. به کوردی: فارسی.