لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَبْتَغُوا فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ ۚ فَإِذَا أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَاتٍ فَاذْكُرُوا اللَّهَ عِندَ الْمَشْعَرِ الْحَرَامِ ۖ وَاذْكُرُوهُ كَمَا هَدَاكُمْ وَإِن كُنتُم مِّن قَبْلِهِ لَمِنَ الضَّالِّينَ ١٩٨
🔤 Transliteration
Laisa `alaikum junaahun an tabtaghoo fad lam mir rabbikum; fa izaaa afadtum min `Arafaatin fazkurul laaha `indal-Mash`aril Haraami waz kuroohu kamaa hadaakum wa in kuntum min qablihee laminad daaaleen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له کاتی حه‌جدا له فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان، خۆتان به‌هره‌وه‌ر بکه‌ن (وه‌ک بازرگانی و شت کڕین) هه‌ر کاتێک له عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه، یادی خوا بکه‌ن له‌لای (مشعر الحرام که: کێوێکه له داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکه‌ن وه‌ک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایه‌تی داوون، چونکه به‌ڕاستی ئێوه پێش ئه‌م ئاین و ڕێنووماییه سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون.
🌐 Additional reference in فارسی
ووشەكان: جناح: گوناه، تاوان.تبتغوا: بەدواداچوون، گەڕان بۆ.فضلاً: ڕزق و ڕۆزی، قازانجی بازرگانی.أفضتم: گەڕانەوەتان، ڕۆیشتن بە خێرایی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک.عرفات: شوێنی وەستانەوەی حاجییانە لە ڕۆژی نۆی زولحەجە.المشعر الحرام: مەزدفەلە، شوێنێکی پیرۆزە لە نزیک مەککە.تەفسیر: ئەی موسڵمانان! لەسەرتان هیچ گوناه و تاوانێک نییە ئەگەر لە ماوەی حەجدا بەدوای ڕزق و ڕۆزیی حەڵاڵدا بگەڕێن، وەک بازرگانی و قازانجی حەڵاڵ، چونکە خوا بەخشندەیە و ڕێگای بە بەندەکانی داوە لە وەرزی حەجدا ڕزق و ڕۆزی بەدەستبهێنن. ئەمەش نیشانەی ئاسانی و میهرەبانی خوایە بۆ بەندەکانی.
کاتێک لە عەرەفاتەوە گەڕانەوە بەرەو مەزدفەلە، لەو شوێنە پیرۆزەدا (المشعر الحرام ) یادی خوا بکەن بە تەسبیح و تەهلێل و تەلبیە و دوعا و پاڕانەوە. لەو شوێنە پیرۆزەدا بە دڵێکی پڕ لە ئیمان و خۆشەویستییەوە ڕوو لە خوا بکەن و بڵێن: لەبەر ئەوەی خوای گەورە ڕێنموویی کردوون بۆ ئایینی ڕاست و بۆ ئەو عیبادەتانەی کە پێی ڕازیکردوون، ئێوە پێش ئەم ڕێنمووییە لە ڕیزی گومڕا و ونبوواندا بوون، نەتاندەزانی چۆن خوا بپەرستن و چۆن حەج بکەن.
ئەی موسڵمانان! ئەمە فەزڵ و ڕەحمەتێکی گەورەی خوایە لەسەرتان، کە لە تاریکییەوە هێناویەتیتە ڕووناکی و لە گومڕاییەوە بۆ ڕێگای ڕاست. بۆیە پێویستە بە شوکرانەوە و بە دڵێکی پڕ لە ئیمانەوە یادی بکەن و بەو ڕێگایانەی کە فەرموویەتی پەیڕەوی بکەن. بزانن کە خوا بەندەکانی خۆشدەوێت و دەیەوێت بەهەشتی بەهەشتیان پێ ببەخشێت، بۆیە ڕێگای حەج و عیبادەتی بۆ ئاسان کردوون. جا بە دڵێکی پاک و نیەتێکی ڕاستەوە بەرەو ڕەزامەندی خوا بکەون و لە دوعاکانتاندا بۆ خۆتان و خێزانەکانتان و هەموو موسڵمانان داوای چاکە و بەرەکەت بکەن، چونکە خوا بیستەر و وەڵامدەرەوەی دوعایە.
لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَبۡتَغُواْ فَضۡلًا مِّن رَّبِّكُمۡۚ فَإِذَآ أَفَضۡتُم مِّنۡ عَرَفَٰتٍ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ عِندَ ٱلۡمَشۡعَرِ ٱلۡحَرَامِۖ وَٱذۡكُرُوهُ كَمَا هَدَىٰكُمۡ وَإِن كُنتُم مِّن قَبۡلِهِۦ لَمِنَ ٱلضَّآلِّينَ ١٩٨
هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له کاتی حه‌جدا له فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان، خۆتان به‌هره‌وه‌ر بکه‌ن (وه‌ک بازرگانی و شت کڕین) هه‌ر کاتێک له عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه، یادی خوا بکه‌ن له‌لای (مشعر الحرام که: کێوێکه له داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکه‌ن وه‌ک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایه‌تی داوون، چونکه به‌ڕاستی ئێوه پێش ئه‌م ئاین و ڕێنووماییه سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 196-200 — سوڕەتی به‌قهره
196 وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ۚ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ۖ وَلَا تَحْلِقُوا رُءُوسَكُمْ حَتَّىٰ يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِ أَذًى مِّن رَّأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ۚ فَإِذَا أَمِنتُمْ فَمَن تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ۚ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ۗ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ
حه‌ج و عه‌مره به‌چاكی و ته‌واوی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌نجام بده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ڕێتان لێ‌گیراو ئه‌ركه‌كانتان بۆ ئه‌نجام نه‌درا (به‌هۆی نه‌خۆشی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر) ئه‌وه ده‌توانن ماڵاتێك بكه‌ن به‌قوربانی به‌گوێره‌ی توانا، سه‌رتان مه‌تاشن و (ئیحرام مه‌شكێنن) تا قوربانییه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و به‌جێی خۆی نه‌گات، جا هه‌ر كه‌سێكتان نه‌خۆش بوو یان برین و ئازارێك له سه‌ریدا هه‌بوو (پێویست بوو مووی سه‌ری یان هه‌ندێكی لاببات) با فیدیه بدات (كه بریتیه له‌وه‌ی) به‌ڕۆژوو بێت، یان خێرێك یان قوربانیه‌ك بكات، جا هه‌ر كاتێك كه له ئاسووده‌یی و ئاسایدا بوون، ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت نێوان حه‌ج و عه‌مره (ئیحرام بشكێنێت و پۆشاكی ئاسایی له‌به‌ر بكات) ده‌بێت به گوێره‌ی توانای خۆی قوربانییه‌ك بكات، ئه‌وه‌ش كه نه‌یبوو قوربانی بكات، با سێ ڕۆژ له حه‌ج به‌رۆژوو بێت و حه‌وت ڕۆژیش كه گه‌ڕانه‌وه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئه‌وه ده‌كاته، ده، ڕۆژی ته‌واو، جا ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌ورو به‌ری نین، له خوا بترسن و پارێزكاربن و بزانن كه به‌ڕاستی خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر سه‌خته (له‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن).
197 الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ ۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ ۗ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَىٰ ۚ وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ
حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایه و (خۆی بۆ ئاماده ده‌کرێت و نیه‌تی لێده‌هێنرێت) جا ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ستبه‌کار بوو و بڕیاریدا حه‌ج بکات، ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و شه‌ڕه چه‌پۆک و گوناهو موجاده‌له و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات، بێگومان هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداره لێی، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه، به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان.
198 لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَبْتَغُوا فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ ۚ فَإِذَا أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَاتٍ فَاذْكُرُوا اللَّهَ عِندَ الْمَشْعَرِ الْحَرَامِ ۖ وَاذْكُرُوهُ كَمَا هَدَاكُمْ وَإِن كُنتُم مِّن قَبْلِهِ لَمِنَ الضَّالِّينَ
هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له کاتی حه‌جدا له فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان، خۆتان به‌هره‌وه‌ر بکه‌ن (وه‌ک بازرگانی و شت کڕین) هه‌ر کاتێک له عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه، یادی خوا بکه‌ن له‌لای (مشعر الحرام که: کێوێکه له داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکه‌ن وه‌ک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایه‌تی داوون، چونکه به‌ڕاستی ئێوه پێش ئه‌م ئاین و ڕێنووماییه سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون.
199 ثُمَّ أَفِيضُوا مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ النَّاسُ وَاسْتَغْفِرُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
له‌وه‌ودوا (روو به قوڕه‌یش و سه‌رکرده و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌فه‌رموێت): خه‌ڵکی له کوێوه دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه ئێوه‌ش له‌وێوه دابه‌زن و بگه‌ڕێنه‌وه‌و (خۆتان جیامه‌که‌نه‌وه) و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
200 فَإِذَا قَضَيْتُم مَّنَاسِكَكُمْ فَاذْكُرُوا اللَّهَ كَذِكْرِكُمْ آبَاءَكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًا ۗ فَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا وَمَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ
جا هه‌ر کاتێک ئه‌رک و مه‌ناسیکه‌کانتان به‌جێ هێنا، ئه‌وکاته یادی خوا بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن یادی باو وباپیرانتان ده‌که‌ن (کاتی خۆی عه‌ره‌ب زۆر خۆیان هه‌ڵکێشاوه به باو‌و باپیریانه‌وه‌و باسیان کردوون) یاخود زۆر زیاتریش له‌وان، جا هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌یه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا هه‌رچیمان پێ ده‌به‌خشیت له دنیادا پێمان ببه‌خشه، بێگومان ئه‌و جۆره که‌سه له قیامه‌تدا بێ به‌هره‌و بێ به‌ش و بێ ڕێزه.
وه‌رگێڕان — به‌قهره 198 سوڕەتی به‌قهره ئایه‌ت 198 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له کاتی حه‌جدا له فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان،…
سوڕەتی ئایه‌ت 198/286 — سوڕەتی به‌قهره البقرة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی به‌قهره گوێت لێبگرە, سوڕەتی به‌قهره وه‌رگێڕان, سوڕەتی به‌قهره mp3, سوڕەتی به‌قهره pdf. ئایه‌ت 196–200. به کوردی: فارسی.