مائیده · 55/120
وه‌رگێڕان دەنگکردن — سوڕەتی مائیده
إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ ۝٥٥
Innamaa waliyyukumul laahu wa Rasooluhoo wal lazeena aamanul lazeena yuqeemoonas Salaata wa yu`toonaz Zakaata wa hum raaki`oon
📖 به‌ کوردی
به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه‌، هه‌ر خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه‌، که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رده‌که‌ن و هه‌میشه دیارده‌ی کڕنوش و ملکه‌چییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره‌.

🎧 گوێت لێبگرە
📜

وه‌رگێڕان — Tafsir

وەك ئەو کەسانەی کە نوێژەکانیان بە تەواوی دەکەن و زەکات دەدەن لە کاتێکدا کە خۆیان بۆ خوا ملکەچ و خۆنەویستن.

تەفسیری ئایەتەکە:

ئەی ئیمانداران! بزانن کە بەڕاستی یارمەتیدەر و پشتیوانی ئێوە تەنها خوای گەورەیە و پێغەمبەرەکەی (صلى الله عليه وسلم) و ئەو ئیماندارانەن کە نوێژەکانیان بە باشی و تەواوی ئەنجام دەدەن و زەکاتی ماڵەکانیان دەدەن لە کاتێکدا کە لە نوێژدا خۆیان بۆ خوا ملکەچ و بێزار کردووە.

ئەم ئایەتە پیرۆزە ڕوون دەکاتەوە کە دۆستایەتی و یارمەتیدەری ڕاستەقینە تەنها لە خوا و پێغەمبەرەکەی و ئیماندارانی چاکەوە دێت، نەک لە خەڵکی بێباوەڕ و دوژمنان. خوای گەورە فەرمانمان پێدەکات کە دۆستایەتی و پشتیوانی خۆمان تەنها لەم کەسانەوە بگرین، ئەوانەی کە نوێژ دەکەن و زەکات دەدەن و بە تەواوی ملکەچی خوای گەورەن.

ئەی موسڵمان! ئەم ئایەتە پیرۆزە فەرمانێکی ڕوونە بۆ هەموو ئیماندارێک کە هەمیشە لەگەڵ چاکان و ئیمانداران بێت و لە دوژمنانی ئیسلام دوور بکەوێتەوە. خوای گەورە بەڵێنی یارمەتی و سەرکەوتنی داوە بەوانەی کە باوەڕیان بە خوا هەیە و بەرپرسیارێتییەکانیان بەجێ دەهێنن. با هەموومان هەوڵ بدەین کە لەو کەسانە بین کە خوا و پێغەمبەرەکەی دۆستیانە و لە ڕێگەی چاکە و خواپەرستییەوە نزیک بین لە خوای گەورە.



📜 ئایه‌ت 53-57 — سوڕەتی مائیده

53وَيَقُولُ الَّذِينَ آمَنُوا أَهَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ۙ إِنَّهُمْ لَمَعَكُمْ ۚ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فَأَصْبَحُوا خَاسِرِينَ
ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه (له‌ناو خۆیاندا به‌سه‌رسامیه‌وه‌) ده‌ڵێن: ئایا ئه‌و دووڕووانه ئه‌وانه‌ن که سوێندیان به خوا ده‌خوارد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کرد که گوایه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین؟! که‌چی کاره‌کانیان پووچه‌ڵ بوه‌وه‌و خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ند و مایه پووچ بوون.
54يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت و پاشگه‌ز ببێته‌وه‌، ئه‌وه (هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات) ئه‌وه له ئاینده‌دا خوا که‌سانێک ده‌هێنێته کایه‌وه (ئه‌وه‌نده ڕێک و پێک و باوه‌ڕ دامه‌زراون) په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن، ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت، هه‌روه‌ها ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، له پێناو ڕێبازی خواداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن، له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن (ئه‌م خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردن و سۆز و تێکۆشانه‌) فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرا، به‌شایسته‌یی و ناشایسته‌یی هه‌ر که‌س و هه‌ر لایه‌نێک).
55إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ
به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه‌، هه‌ر خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه‌، که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رده‌که‌ن و هه‌میشه دیارده‌ی کڕنوش و ملکه‌چییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره‌.
56وَمَن يَتَوَلَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا فَإِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْغَالِبُونَ
جا ئه‌وه‌ی خواو پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه به‌پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆی قه‌بوڵ بکات، ئه‌وه با دڵنیا بێت که هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌و تاقمی خوا، زاڵ و سه‌رکه‌وتوون.
57يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ وَالْكُفَّارَ أَوْلِيَاءَ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه پشتیوان و جێگه‌ی متمانه‌ی خۆتان که گاڵته‌و گه‌مه‌یان به ئاینه‌که‌تان کردووه‌، چ له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان، چ له بێ باوه‌ڕان، له خواش بترسن و پارێزکاربن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن.
مائیدهپێڕست
120ئایه‌ت
MedinanRevelation
55ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — مائیده 55

سوڕەتی مائیده ئایه‌ت 55 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه‌، هه‌ر خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و…

سوڕەتی ئایه‌ت 55/120 — سوڕەتی مائیده المائدة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی مائیده گوێت لێبگرە, سوڕەتی مائیده وه‌رگێڕان, سوڕەتی مائیده mp3, سوڕەتی مائیده pdf. ئایه‌ت 53–57. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, September 8, 2026

Don't forget us in your sincere prayers