ئه‌نعام · 98/165
وه‌رگێڕان دەنگکردن — ئه‌نعام
وَهُوَ الَّذِي أَنشَأَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ فَمُسْتَقَرٌّ وَمُسْتَوْدَعٌ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَفْقَهُونَ ٩٨
Transliteration
Wa hhuwal lazeee ansha akum min nasinw waahidatin famustaqarrunw wa mustawda`; qad fassalnal Aayaati liqaw miny-yafqahoon
وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی به‌دیهێناوه له تاکه که‌سێک، سه‌رده‌مێک (به‌شێکتانی له پشتی باوکتاندا) نیشته‌جێ کردبوو (که گوێزرانه‌وه بۆ ناو سکی دایکتان) ئه‌و شوێنه ئێوه‌ی گرته خۆ (تا تیایدا نه‌ش و نما بکه‌ن، یاخود بۆ ماوه‌یه‌ک ئێوه‌ی له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی دانا، دوایی له توێیدا شاردنیه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت) به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر دروستکردنی ئێوه و دروستکاری خۆمان هێناوه‌ته‌وه) بۆ که‌سانێک که تێفکرن و وردبین بن.
Additional reference in فارسی
🎧 گوێت لێبگرە
📜 ئایه‌ت 96-100 — ئه‌نعام
96فَالِقُ الْإِصْبَاحِ وَجَعَلَ اللَّيْلَ سَكَنًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ حُسْبَانًا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ
(هه‌رئه‌و زاته‌یه) به‌یانیان فه‌راهه‌م ده‌هێنێت و ئاسۆ ڕوناک ده‌کاته‌وه و شه‌وی کردووه به‌هۆی ئارامی و خامۆشی، ڕۆژو مانگیشی کردووه به‌هۆی ڕاگرتنی حساب، ئه‌و شتانه هه‌مووی به‌نه‌خشه‌ی خوای باڵاده‌ست و زانا کێشراوه.
97وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ النُّجُومَ لِتَهْتَدُوا بِهَا فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ
هه‌ر ئه‌و زاته، ئه‌ستێره‌ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون تا ببێته هۆی ڕێنموویتان له‌ناو تاریکیه‌کانی سه‌ر ڕووکار‌ی وشکانی و ده‌ریاکاندا، به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و ڕێکوپێکی کارمان) ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێک که پێی بزانن و لێی تێبگه‌ن.
98وَهُوَ الَّذِي أَنشَأَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ فَمُسْتَقَرٌّ وَمُسْتَوْدَعٌ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَفْقَهُونَ
هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی به‌دیهێناوه له تاکه که‌سێک، سه‌رده‌مێک (به‌شێکتانی له پشتی باوکتاندا) نیشته‌جێ کردبوو (که گوێزرانه‌وه بۆ ناو سکی دایکتان) ئه‌و شوێنه ئێوه‌ی گرته خۆ (تا تیایدا نه‌ش و نما بکه‌ن، یاخود بۆ ماوه‌یه‌ک ئێوه‌ی له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی دانا، دوایی له توێیدا شاردنیه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت) به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر دروستکردنی ئێوه و دروستکاری خۆمان هێناوه‌ته‌وه) بۆ که‌سانێک که تێفکرن و وردبین بن.
99وَهُوَ الَّذِي أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا نُّخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُّتَرَاكِبًا وَمِنَ النَّخْلِ مِن طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ وَجَنَّاتٍ مِّنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ۗ انظُرُوا إِلَىٰ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكُمْ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
ئه‌و خوایه زاتێکه که له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت (ده‌فه‌رموێت): جا به‌هۆیه‌وه چرۆو چه‌که‌ره‌ی هه‌موو شتێکی پێ ده‌رده‌هێنین و شینی ده‌که‌ین، ئینجا لاسکی سه‌وزی لێ په‌یدا ده‌که‌ین، زنجیره دانه‌ی سه‌فته‌کراوی لێ دروست ده‌که‌ین (وه‌ک گوڵه‌گه‌نم و چوڵتوک و گه‌نمه‌شامی.. هتد) له دارخورماش له هه‌ندێ لق و چڵه پۆپی هێشووی خورما شۆڕ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها باخی هه‌مه‌جۆری ڕه‌زو ترێ، زه‌یتون و هه‌ناریش، هه‌یانه له ڕواڵه‌تدا له‌یه‌ک ده‌چێت، هه‌شیانه له‌یه‌ک ناچێت، جا ته‌ماشای به‌ره‌که‌ی بکه‌ن کاتێک به‌ر ده‌گرێت، پێ ده‌گات، (سه‌ره‌تا هه‌ندێکی گوڵه و دوایی خۆی هه‌ڵده‌پێچێت، ڕه‌نگ و قه‌باره‌یه‌ک ده‌گرێته خۆی، دوای چه‌ند مانگێک قه‌باره‌شی گه‌وره‌تر ده‌بێت، ڕه‌نگیشی ده‌گۆڕێت، ئه‌وسا پێ ده‌گات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست ده‌بێت) به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا (که ئاماژه‌ی تێداکرا بۆتان) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واون بۆ که‌سانێک که ئیمان و باوه‌ڕیان ده‌هێنن (به‌و به‌دی هێنه‌ره‌ی که ئاسه‌واری ده‌ستی قودره‌ت و به ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موو شتێکدا به‌دی ده‌کرێت).
100وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ الْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ ۖ وَخَرَقُوا لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ
(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌دا نه‌فامان) په‌ری و جنۆکه‌یان کردۆته هاوبه‌ش و هاوتای خوا، له حاڵێکدا هه‌ر خوا دروستکاری په‌ری و جنۆکه‌کانه و به‌ناحه‌ق کوڕ‌و کچ ده‌ده‌نه پاڵی، بێ هیچ جۆره زانیاریه‌ک (گاور ده‌ڵێ: عیسا کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێ: عوزه‌یر، هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان!!) پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له‌و سیفه‌ته ناقۆڵاو نادروستانه‌وه که ئه‌وانه خوای پێی پێناسه ده‌که‌ن.
ئه‌نعامپێڕست
165ئایه‌ت
MeccanRevelation
98ئایه‌ت
وه‌رگێڕان — ئه‌نعام 98
سووره‌تی ئه‌نعام ئایه‌ت 98 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی به‌دیهێناوه له تاکه که‌سێک، سه‌رده‌مێک (به‌شێکتانی…سووره‌تی ئایه‌ت 98/165 — ئه‌نعام الأنعام (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: ئه‌نعام گوێت لێبگرە, ئه‌نعام وه‌رگێڕان, ئه‌نعام mp3, ئه‌نعام pdf. ئایه‌ت 96–100. به کوردی: فارسی.
العربية
English
Bahasa Indonesia
Türkçe
Русский
فارسی
Français
اردو
বাংলা
Deutsch
Español
中文
हिन्दी
Português
Italiano
ภาษาไทย
Polski
Nederlands
Shqip
Kiswahili
O'zbek
தமிழ்
Melayu
Bosanski
Soomaali
Azərbaycan
کوردی
한국어
日本語
Svenska
Dansk
Norsk
پښتو
മലയാളം
සිංහල
Tamazight
Hausa
አማርኛ
Български
Тоҷикӣ
Қазақша
Filipino
سنڌي
Yorùbá
Fulfulde
Татарча
ئۇيغۇرچە
Кыргызча
ਪੰਜਾਬੀ
Jawa
తెలుగు
မြန်မာ
ગુજરાતી
Oromo
मराठी
Tiếng Việt
Malagasy
Нохчийн
Wolof
ދިވެހި
ಕನ್ನಡ
Українська
Ελληνικά
ქართული
ខ្មែរ
دری
Qafar af
Maranao
नेपाली
قورئانا پیرۆز
Tuesday, August 18, 2026
Don't forget us in your sincere prayers








