به‌قهره · 250/286
وه‌رگێڕان دەنگکردن — سوڕەتی به‌قهره
وَلَمَّا بَرَزُوا لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ قَالُوا رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ۝٢٥٠
Wa lammaa barazoo liJaaloota wa junoodihee qaaloo Rabbanaaa afrigh `alainaa sabranw wa sabbit aqdaamanaa wansurnaa `alal qawmil kaafireen
📖 به‌ کوردی
کاتێک له به‌رامبه‌ر جالوط و سه‌ربازانیه‌وه وه‌ستان (نزایان کردو) وتیان: په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه‌، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزی بێباوه‌ڕاندا.

🎧 گوێت لێبگرە
📜

وه‌رگێڕان — Tafsir

ووشەكان:

  • بەرزوا: دەرچوون و ئاشکرا بوون لە شوێنێکی کراوە و فراوان.
  • جالوت: پاشای زۆردار و خوانەناس.
  • ئەفریغ: بارانبارین و داڕشتن (لێدوان لەسەر دڵ و دەروون).
  • سەبر: ئارامگرتن و خۆڕاگرتن.
  • تەبیت ئەقدامەنا: پتەو و چەسپاو بکە پێیەکانمان لە شەڕدا.

تەفسیر:

کاتێک طالوت و ئیمانداران لەگەڵیدا ڕووبەڕووی جالوت و سوپاکەی بوونەوە، و ترس و مەترسییەکی گەورەیان بینی، لە جیاتی ئەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن یان ڕابکەن، ڕوویان لە خوا کرد و بە نزایان گۆت: «ئەی پەروەردگارمان! خۆڕاگریمان بەسەردا باران بکە و دڵەکانمان پتەو بکە، پێیەکانمان لە شەڕدا چەسپاو بکە و هەرگیز ڕامانمەخە بەرامبەر دوژمن، و بە یارمەتی و پشتیوانی خۆت سەرکەوتنمان بەسەر ئەو گەلە بێباوەڕانە ببەخشە.»

ئەم نزایە وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو موسڵمانێک: کاتێک ڕووبەڕووی گرفت و دوژمن دەبینەوە، پێویستە پەنا ببرێت بۆ خوا و لێی بپاڕێین، چونکە سەرکەوتن تەنها بە یارمەتی خوا دەست دەکەوێت. خوا لەو کاتەدا سەبر و ئارامی و پتەویی دایە ئەو ئیماندارانە، و بەهۆی ئەو نزایەوە سەرکەوتنیان بەسەر جالوت و سوپاکەیدا بەخشی.

ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خوا هەمیشە لەگەڵ ئیماندارانە و ئەو کەسانەی کە پەنا دەبەن بۆ ئەو، و ئەگەر ئێمەش وەک ئەوان نزا بکەین و پشت بە خوا ببەستین، خوا یارمەتیمان دەدات و سەرکەوتنمان دەبەخشێت.



📜 ئایه‌ت 248-252 — سوڕەتی به‌قهره

248وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ آيَةَ مُلْكِهِ أَن يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌ مِّمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَىٰ وَآلُ هَارُونَ تَحْمِلُهُ الْمَلَائِكَةُ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێی وتن: به‌ڕاستی نیشانه‌ی پاشایه‌تی طالوط ئه‌وه‌یه‌: سندووقه‌که‌تان بۆ دێته‌وه‌و، ئاسووده‌یی و ئارامی تێدایه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێک پاشماوه‌ی به‌نرخ و که‌لپوری تێدایه له‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی موسا و بنه‌ماڵه‌ی هاروون به‌جێیان هێشتووه‌و له‌کاتێکدا که فریشته هه‌ڵیده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه بۆتان، به‌ڕاستی هه‌ر له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن.
249فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِالْجُنُودِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّي وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّي إِلَّا مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَةً بِيَدِهِ ۚ فَشَرِبُوا مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۚ فَلَمَّا جَاوَزَهُ هُوَ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ قَالُوا لَا طَاقَةَ لَنَا الْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ ۚ قَالَ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَاقُو اللَّهِ كَم مِّن فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ
ئینجا له‌کاتێکدا طالوط سه‌ربازانی جیاکرده‌وه‌و پێی وتن (وا ئێمه ده‌ڕۆین)، بێگومان خوا (له ڕێ گوزه‌رماندا) تاقیتان ده‌کاته‌وه به ڕووبارێک (دوای ماندوو بوون و تینوویه‌تی)، جا ئه‌وه‌ی لێی بخواته‌وه (ئه‌وه سه‌ربازی) من نیه و (بگه‌ڕێته‌وه‌) و ئه‌وه‌ی ئه‌یچێژێت یان ته‌نها لوێچێک به‌ده‌ستی خۆی بخواته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌ربازی منه و (ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڕۆین، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌شدا) زۆربه‌یان (له ئاوی ڕووباره‌که‌یان) خوارده‌وه‌، که‌مێکیان نه‌بێت، جا کاتێک لێی په‌ڕینه‌وه خۆی و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا (هه‌ندێکیان) وتیان: ئه‌مڕۆ (زه‌حمه‌ته به‌م ژماره که‌مه‌وه‌) ده‌ره‌قه‌تی جالوط و سه‌ربازانی بێین، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون به خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ن وتیان: (مه‌ترسن) چونکه چه‌نده‌ها جار ده‌سته‌ی که‌م، زاڵ بوون به‌سه‌ر ده‌سته‌ی زۆردا به‌فه‌رمانی خواو خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه‌.
250وَلَمَّا بَرَزُوا لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ قَالُوا رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ
کاتێک له به‌رامبه‌ر جالوط و سه‌ربازانیه‌وه وه‌ستان (نزایان کردو) وتیان: په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه‌، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزی بێباوه‌ڕاندا.
251فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ اللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ وَآتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّفَسَدَتِ الْأَرْضُ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ
ئه‌وسا ئیتر به فه‌رمانی خوا له‌شکری جالوطیان به‌زاند و داود (که یه‌کێک بوو له سه‌ربازانی طالوط) جالوطی کوشت، له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره پاشایه‌تی و دانایی پێبه‌خشی و هه‌رچی ویستی بوو فێری کرد، خۆ ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێک له خه‌ڵکانی به هه‌ندێکی تری له‌ناو نه‌بات، هه‌ر هه‌موو سه‌ر زه‌وی پڕ ده‌بێت له تاوان و خراپه‌، به‌ڵام خوا فه‌زڵ و ڕێزی زۆره بۆ هه‌موو گرۆی ئادامیزاد (به‌شێوه‌یه‌کی گشتی).
252تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۚ وَإِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ
ئا ئه‌وانه‌ی که باسکران ئایات و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی خوای گه‌وره‌ن به‌ڕاستی و دروستی به‌سه‌ر تۆدا ده‌یخوێنینه‌وه و به‌ڕاستی تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) یه‌کێکیت له پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن په‌یام.
به‌قهرهپێڕست
286ئایه‌ت
MedinanRevelation
250ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — به‌قهره 250

سوڕەتی به‌قهره ئایه‌ت 250 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : کاتێک له به‌رامبه‌ر جالوط و سه‌ربازانیه‌وه وه‌ستان (نزایان کردو) وتیان:…

سوڕەتی ئایه‌ت 250/286 — سوڕەتی به‌قهره البقرة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی به‌قهره گوێت لێبگرە, سوڕەتی به‌قهره وه‌رگێڕان, سوڕەتی به‌قهره mp3, سوڕەتی به‌قهره pdf. ئایه‌ت 248–252. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Monday, September 7, 2026

Don't forget us in your sincere prayers