قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ ۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا ۚ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ ۗ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۗ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ ١٤٤
🔤 Transliteration
Qad naraa taqalluba wajhika fis samaaa`i fala nuwalliyannaka qiblatan tardaahaa; fawalli wajhaka shatral Masjidil haaraam; wa haisu maa kuntum fawalloo wujoohakum shatrah; wa innal lazeena ootul Kitaaba laya`lamoona annahul haqqu mir Rabbihim; wa mal laahu bighaafilin `ammaa ya`maloon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسورانی ڕووخسارت ڕوو به‌ئاسمان ده‌بینین (كه به هیوای ڕووگه‌یه‌كی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند به‌خوا ئێمه‌ش ڕووت وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ڕووگه‌یه‌ك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، ده ڕووت وه‌ربچه‌رخێنه به‌ره‌و لای كه‌عبه (المسجد الحرام) و ئێوه‌ش ئه‌ی موسوڵمانان له هه‌ر كوێ بوون، به‌ره‌و لای ئه‌وێ ڕووتان وه‌ربچه‌رخێنن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش كتێبیان پێ گه‌یشتووه (له گاور‌و جوو) چاك ده‌زانن كه (ئه‌م گۆڕانی ڕووگه‌یه) حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه و فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریانه (له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه) و خوا هه‌رگیز بێ ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
🌐 Additional reference in فارسی
واتە واتاکان: تَقَلُّبَ وَجْهِكَ : ئاوەدان و گەڕاندنەوەی ڕووت بۆ ئاسمان.شَطْرَ : لای، ئاراستە.الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ : کەعبە لە مەککە.أُوتُوا الْكِتَابَ : جوولەکە و گاورەکان کە تەورات و ئینجیلیان دراوە.تەفسیر: ئەی پێغەمبەری خوا! بەڕاستی ئێمە دەبینین ڕووی خۆت بەرەو ئاسمان دەگەڕێنیت، جار لە دوای جار، چاوەڕوانی داهاتنی وەحی دەکەیت لەبارەی قیبلەوە. بەڕاستی ئێمە لە داهاتوودا ڕووت بەرەو قیبلەیەک دەگێڕین کە پێی ڕازیت و خۆشدەوێت، ئەویش ڕووی کەعبەیە لە مەککە. کەواتە ئەی پێغەمبەر، ڕووی خۆت بەرەو لای مزگەوتی حەرام بکە. ئەی موسڵمانان! لە هەر شوێنێک بوون، لە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا، لە وشکانی یان دەریا، کاتێک نوێژ دەکەن، ڕووی خۆتان بەرەو لای کەعبە بکەن.
ئەی موسڵمانان! بەڕاستی ئەوانەی کتێبی ئاسمانیمان پێداوون لە جوولەکە و گاورەکان، چاک دەزانن کە گۆڕینی قیبلە بەرەو کەعبە ڕاستییەکە لە لایەن پەروەردگاریانەوەیە، چونکە لە کتێبەکانیاندا باسی ئەمە کراوە کە پێغەمبەری کۆتایی دەبێت بەرەو دوو قیبلە نوێژ بکات. بەڵام ئەوان بە ئەنقەست ڕاستی دەشارنەوە. خوای گەورەش بێ‌ئاگا نییە لەو کارانەی کە دەیکەن، بەڵکو هەمووی دەزانێت و لە داهاتوودا پاداشتیان دەداتەوە.
ئەی خوشک و برایانی موسڵمان! ئەم ئایەتە فەرمانێکی گەورەی خوایە بۆ هەموو موسڵمانان، تا لە هەموو شوێنێکی زەویدا ڕوو بەرەو کەعبە نوێژ بکەن، ئەمەش هێمای یەکێتی و یەکگرتوویی موسڵمانانە لە هەموو جیهاندا. کەعبە ناوەندی یەکێتیی ئیسلامییە و هەموو موسڵمانان بەرەو ئەو ڕوو دەکەن، وەک ئەوەی هەموو منداڵەکان بەرەو لای دایکیان دەگەڕێنەوە. ئەی موسڵمانان! بە ویستەکانی خوا ملکەچ بن و بە فەرمانەکانی ڕابێن، چونکە تەنها ڕەزامەندی خوا لە ملکەچی و گوێڕایەڵیدایە. خوای گەورەش هەمیشە چاودێری کارەکانتانە و هیچ شتێکی لێ ون نابێت.
قَدۡ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجۡهِكَ فِي ٱلسَّمَآءِۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبۡلَةً تَرۡضَىٰهَاۚ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَحَيۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُۥۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ لَيَعۡلَمُونَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعۡمَلُونَ ١٤٤
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسورانی ڕووخسارت ڕوو به‌ئاسمان ده‌بینین (كه به هیوای ڕووگه‌یه‌كی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند به‌خوا ئێمه‌ش ڕووت وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ڕووگه‌یه‌ك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، ده ڕووت وه‌ربچه‌رخێنه به‌ره‌و لای كه‌عبه (المسجد الحرام) و ئێوه‌ش ئه‌ی موسوڵمانان له هه‌ر كوێ بوون، به‌ره‌و لای ئه‌وێ ڕووتان وه‌ربچه‌رخێنن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش كتێبیان پێ گه‌یشتووه (له گاور‌و جوو) چاك ده‌زانن كه (ئه‌م گۆڕانی ڕووگه‌یه) حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه و فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریانه (له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه) و خوا هه‌رگیز بێ ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 142-146 — سوڕەتی به‌قهره
142 ۞ سَيَقُولُ السُّفَهَاءُ مِنَ النَّاسِ مَا وَلَّاهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُوا عَلَيْهَا ۚ قُل لِّلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ
نه‌فام و ده‌م به‌تاڵه‌كان له خه‌ڵكی (دوای گۆڕینی ڕووگه له قودسه‌وه بۆ كه‌عبه) ده‌ڵێن: باشه چی وای لێ‌كردن كه واز له ڕووگه پێشوه‌كه بهێنن؟! كه جاران ڕوویان تێده‌كرد، پێیان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و (هه‌موولایه‌ك) خوا خاوه‌نیه‌تی، هه‌ر كه‌سێكی بوێت ڕێنموویی ده‌كات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.
143 وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ۗ وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنتَ عَلَيْهَا إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ ۚ وَإِن كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ۗ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ
به‌و شێوه‌یه‌ش ئێوه‌مان به‌گه‌لێكی میانه‌ڕه‌و گێڕاوه (له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له ڕووی عیباده‌ت و خواپه‌رستیه‌وه، له ڕووی دنیا‌و قیامه‌ته‌وه، له ڕووی داخوازیه‌كانی ڕۆح و نه‌فسه‌وه.. هتد) تا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه (تا بزانن ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه هه‌مووی مایه‌ی خێر‌و سه‌ربه‌رزیه بۆ تاك و كۆمه‌ڵ له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا و له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا) و بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا مامۆستا‌و ڕابه‌ری ئێوه بێت و له ڕۆژی قیامه‌تدا) شایه‌تی بدات (بۆ دڵسۆزانی ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستاون) و ئه‌و قیبله‌و ڕووگه‌یه‌ش ڕووت تێكردبوو (كه بیت المقد‌س بوو) گۆڕانكاریشمان به‌سه‌ردا هێنا ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو بزانین و ده‌ربكه‌وێت، كێ شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌بێت و كێش پاشه‌و پاش هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده (گۆڕینی قیبله) بوو به‌هۆی ناڕه‌حه‌تییه‌كی گه‌وره، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خوا دڵیانی دامه‌زراندبوو و ڕێنموویی كردبوون، بێگومان خوا ئیمان و باوه‌ڕداریی و (نوێژتان) زایه ناكات، چونكه به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵكی، زۆر به‌سۆزو به به‌زه‌یی یه.
144 قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ ۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا ۚ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ ۗ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۗ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسورانی ڕووخسارت ڕوو به‌ئاسمان ده‌بینین (كه به هیوای ڕووگه‌یه‌كی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند به‌خوا ئێمه‌ش ڕووت وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ڕووگه‌یه‌ك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، ده ڕووت وه‌ربچه‌رخێنه به‌ره‌و لای كه‌عبه (المسجد الحرام) و ئێوه‌ش ئه‌ی موسوڵمانان له هه‌ر كوێ بوون، به‌ره‌و لای ئه‌وێ ڕووتان وه‌ربچه‌رخێنن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش كتێبیان پێ گه‌یشتووه (له گاور‌و جوو) چاك ده‌زانن كه (ئه‌م گۆڕانی ڕووگه‌یه) حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه و فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریانه (له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه) و خوا هه‌رگیز بێ ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
145 وَلَئِنْ أَتَيْتَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ بِكُلِّ آيَةٍ مَّا تَبِعُوا قِبْلَتَكَ ۚ وَمَا أَنتَ بِتَابِعٍ قِبْلَتَهُمْ ۚ وَمَا بَعْضُهُم بِتَابِعٍ قِبْلَةَ بَعْضٍ ۚ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ۙ إِنَّكَ إِذًا لَّمِنَ الظَّالِمِينَ
سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بچیت بۆ لای ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه، به هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بته‌وێت شوێنی ڕاستی بكه‌ون و ڕووبكه‌نه ڕووگه‌ی تۆ، ڕووی تێناكه‌ن و به‌قسه‌ت ناكه‌ن، تۆش هه‌رگیز شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی ئه‌وان نابیت، ئه‌وانیش هه‌ندێكیان شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی هه‌ندێكی تریان نین، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوت پێڕاگه‌یه‌نرا له‌م باره‌یه‌وه، بێگومان تۆ ده‌چیته ڕیزی سته‌مكارانه‌وه (ئه‌سته‌مه تۆ وابیت، ئه‌ی فرستاده‌ی خوا).
146 الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمْ ۖ وَإِنَّ فَرِيقًا مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ
ئه‌وانه‌یكتێبمان پێ به‌خشیوون پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ناسن هه‌روه‌ك چۆن نه‌وه‌كانی خۆیان ده‌ناسن، بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له‌وان ئه‌و ڕاستییه ده‌شارنه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌شزانن محمد (صلی الله علیه وسلم) فرستاده‌ی خوایه.
وه‌رگێڕان — به‌قهره 144 سوڕەتی به‌قهره ئایه‌ت 144 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسورانی…
سوڕەتی ئایه‌ت 144/286 — سوڕەتی به‌قهره البقرة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی به‌قهره گوێت لێبگرە, سوڕەتی به‌قهره وه‌رگێڕان, سوڕەتی به‌قهره mp3, سوڕەتی به‌قهره pdf. ئایه‌ت 142–146. به کوردی: فارسی.