وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ٢٢٢
🔤 Transliteration
Wa yas`aloonaka `anil maheedi qul huwa azan fa`tazilun nisaaa`a fil maheedi wa laa taqraboo hunna hattaa yathurna fa-izaa tathharna faatoohunna min haisu amarakumul laah; innallaaha yuhibbut Tawwaabeena wa yuhibbul mutatahhireen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازار‌و زه‌ره‌ره، که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان، به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه).
🌐 Additional reference in فارسی
معاني الكلمات: المحيض: ئەو خوێنەی کە لە منداڵدانی ژنەوە دێتە خوارەوە لە کاتە تایبەتەکاندا.أذى: پیسی و گەندەڵییەکی ئازاردەرە بۆ پیاو و ژن.يطهرن: واتە خوێنەکە بوەستێت.تطهرن: خۆیان بشۆن و خۆیان پاک بکەنەوە لەو خوێنە.من حيث أمركم الله: لەو شوێنەی کە خوا فەرمانی پێکردوون، واتە لە پێشی ژنەکە نەک لە دەست و کۆم.تەفسیری ئایەتەکە: ئەی پێغەمبەری خوا! ئەوان لێت دەپرسن دەربارەی حەیزی ژنان و ئەوەی کە ئایا دەکرێت لەو کاتەدا پەیوەندی ژن و مێردەوە بکەن یان نا؟ خوای گەورە فەرمانت پێدەکات کە وەڵامیان بدەیتەوە: حەیز شتێکی پیس و ئازاردەرە بۆ هەردوو لایەن، بۆیە لەو ماوەیەدا خۆتان لە پەیوەندی ژن و مێردەوە بەدوور بگرن و نزیکیان مەکەونەوە هەتا خوێنەکە دەوەستێت. کاتێک خوێنەکە وەستا و ئافرەتەکە خۆی پاک کردەوە بە خۆشتن، ئەوا دەتوانن لەو شوێنەی کە خوا فەرمانی پێکردوون (واتە لە پێشی ژنەکە ) پەیوەندی بکەن.
ئەی موسڵمانان! خوای گەورە زۆر حەزی لەو بەندانەیە کە تۆبە دەکەن لە گوناهەکان و داوای لێخۆشبوو‌ن دەکەن، هەروەها حەزی لەو کەسانەیە کە خۆیان پاک دەکەنەوە لە گوناه و پیسی و گەندەڵی. ئەم ئایەتە فەرمانێکی ڕوونە بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە ناپاکی و گوناه، و ڕێگایەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی خێزان بە شێوەیەکی پاک و ڕێکخراو.
ئەی خوشک و برایانی ئازیز! ئەم فەرمانە خوایییە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسلام بایەخێکی زۆر بە پاکی و خاوێنی دەدات، هەروەها ڕێزگرتن لە سروشتی مرۆڤ و تەندروستی جەستەیی. کاتێک ئێمە بەم فەرمانانە ڕەفتار دەکەین، نەک تەنها لە گوناه دوور دەکەوین، بەڵکو ژیانێکی تەندروست و پڕ لە ئاسوودەیی بۆ خۆمان و خێزانەکانمان دابین دەکەین. با هەموومان تۆبە بکەین و بگەڕێینەوە بۆ ڕێگای خوا، چونکە خوای گەورە حەزی لە تۆبەکاران و پاکان دەکات.
وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡمَحِيضِۖ قُلۡ هُوَ أَذًى فَٱعۡتَزِلُواْ ٱلنِّسَآءَ فِي ٱلۡمَحِيضِ وَلَا تَقۡرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطۡهُرۡنَۖ فَإِذَا تَطَهَّرۡنَ فَأۡتُوهُنَّ مِنۡ حَيۡثُ أَمَرَكُمُ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلۡمُتَطَهِّرِينَ ٢٢٢
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازار‌و زه‌ره‌ره، که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان، به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه).
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 220-224 — سوڕەتی به‌قهره
220 فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۗ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَىٰ ۖ قُلْ إِصْلَاحٌ لَّهُمْ خَيْرٌ ۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ الْمُفْسِدَ مِنَ الْمُصْلِحِ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
(ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی تێدایه) له دنیا‌و قیامه‌تدا (خوا ڕوونی کردۆته‌وه)، هه‌روه‌ها پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی هه‌تیوان (که چۆن بن بۆیان) پێیان بڵێ: چاکسازی و په‌روه‌رده‌کردنیان له هه‌مووشت چاکترو په‌سه‌ندتره، خۆ ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵاویان بکه‌ن و بیانهێننه ماڵتان ئه‌وانه براتانن (ده‌بێت به‌چاکی چاودێری خۆیان و ماڵیان بکه‌ن) خوایش که‌سانی خراپساز (ئه‌وانه‌ی تۆوی خراپه ده‌چێنن) و چاکسازتان ده‌زانێ و جیای ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه باری گران ده‌کردن و مه‌رجی سه‌ختی داده‌نا (ده‌رباره‌ی چاودێری هه‌تیوان)، چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانا‌و کاربه‌جێ یه.
221 وَلَا تَنكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ ۚ وَلَأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ ۗ وَلَا تُنكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤْمِنُوا ۚ وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ ۗ أُولَٰئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ ۖ وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ ۖ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ
ئافره‌تانی موشریک و خواناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن و ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن و به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانه‌ناسێک، هه‌رچه‌نده سه‌رسامی کردبن (قه‌دو قیافه‌و پله‌وپایه‌و سامانه‌که‌ی)، ئائه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، خوایش بانگهێشتی مه‌ردومان ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به فه‌رمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایه‌ڵی ڕێبازه‌که‌یه‌تی) و خوا ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن.
222 وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازار‌و زه‌ره‌ره، که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان، به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه).
223 نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ ۖ وَقَدِّمُوا لِأَنفُسِكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُم مُّلَاقُوهُ ۗ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ
ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت تۆ‌و بوه‌شێننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وه (به هیوای به‌رهه‌م) و بۆ خۆتان ده‌ست پێشکه‌ری بکه‌ن (سه‌ره‌تا هاوسه‌ری خواناس و چاک هه‌ڵبژێرن، له‌وه‌ودواش دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستی به‌رده‌وام فه‌رامۆش مه‌که‌ن)و له خوابترسن و خۆتان له خراپه بپارێزن و چاک بزانن و دڵنیابن که به دیداری خوا شاد ده‌بن و ئه‌م مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران.
224 وَلَا تَجْعَلُوا اللَّهَ عُرْضَةً لِّأَيْمَانِكُمْ أَن تَبَرُّوا وَتَتَّقُوا وَتُصْلِحُوا بَيْنَ النَّاسِ ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
نه‌که‌ن سوێند خواردن به‌خوا بکه‌نه کۆسپ له‌به‌رامبه‌ر چاکه‌کاری و ئاینداری و ڕێکخستنی خه‌ڵکیدا (واته که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتان بده‌ن و له چاکه‌و چاکه‌کاری درێغی مه‌که‌ن) چونکه خوا زۆر بیسه‌رو زانایه.
وه‌رگێڕان — به‌قهره 222 سوڕەتی به‌قهره ئایه‌ت 222 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی…
سوڕەتی ئایه‌ت 222/286 — سوڕەتی به‌قهره البقرة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی به‌قهره گوێت لێبگرە, سوڕەتی به‌قهره وه‌رگێڕان, سوڕەتی به‌قهره mp3, سوڕەتی به‌قهره pdf. ئایه‌ت 220–224. به کوردی: فارسی.