وَمَن لَّمْ يُؤْمِن بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ فَإِنَّا أَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ سَعِيرًا ١٣
🔤 Transliteration
Wa mal lam yu`mim billaahi wa Rasoolihee fainnaaa a`tadnaa lilkaafireena sa`eeraa
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
هه‌رکه‌س باوه‌ڕی به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (ئاینده‌ی سامناکه) به‌ڕاستی ئێمه سزای دۆزه‌خمان بۆ کافر‌و بێ باوه‌ڕان ئاماده‌کردووه.
🌐 Additional reference in فارسی
وَمَن لَّمۡ يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ فَإِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ سَعِيرًا ١٣
هه‌رکه‌س باوه‌ڕی به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (ئاینده‌ی سامناکه) به‌ڕاستی ئێمه سزای دۆزه‌خمان بۆ کافر‌و بێ باوه‌ڕان ئاماده‌کردووه.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 11-15 — سوڕەتی فه‌تح
11 سَيَقُولُ لَكَ الْمُخَلَّفُونَ مِنَ الْأَعْرَابِ شَغَلَتْنَا أَمْوَالُنَا وَأَهْلُونَا فَاسْتَغْفِرْ لَنَا ۚ يَقُولُونَ بِأَلْسِنَتِهِم مَّا لَيْسَ فِي قُلُوبِهِمْ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ لَكُم مِّنَ اللَّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ بِكُمْ ضَرًّا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ نَفْعًا ۚ بَلْ كَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا
ئه‌و عه‌ره‌به‌کۆچه‌رییانه‌ی له‌رێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبیه به‌جێمان و به‌شداریان نه‌کرد کاتێک زانیان ئێوه به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن که‌خوا به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وته‌کانی جه‌نگی پێدابوون دێن بۆلات و ده‌ڵێن: ماڵ و منداڵمان ئێمه‌ی سه‌رقاڵ و خه‌ریک کرد و کاتمان نه‌بوو بێین له‌گه‌ڵتان، له‌به‌ر ئه‌وه‌داوای لێ‌خۆش بوونمان بۆ بکه‌ن لای خوا، ئه‌وه‌ی به‌زمان ده‌یڵێین له‌دڵیاندا نی یه، پێیان بڵێ: باشه، کێ ده‌توانێت به‌ری ده‌سه‌ڵاتی خوا بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت یان سوودو قازانجێکتان بۆ پێش بهێنێت، خۆ خوا به‌ته‌واوی به‌ئاگایه له‌کاروکرده‌وه‌کانتان.
12 بَلْ ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَنقَلِبَ الرَّسُولُ وَالْمُؤْمِنُونَ إِلَىٰ أَهْلِيهِمْ أَبَدًا وَزُيِّنَ ذَٰلِكَ فِي قُلُوبِكُمْ وَظَنَنتُمْ ظَنَّ السَّوْءِ وَكُنتُمْ قَوْمًا بُورًا
نه‌خێر پاساوو به‌هانه‌که‌تان وانی یه، به‌ڵکو له‌ڕاستیدا ئێوه واگومانتان ده‌برد ئیتر هه‌رگیز پێغه‌مبه‌رو باوه‌ڕداران ناگه‌رێنه‌وه بۆ ناو که‌سوکاریان و تیاده‌چن، ئه‌و گومان بردنه‌له‌دڵ و ده‌روونتاندا ڕازاێنرابۆوه و چه‌سپی بوو، به‌ڕاستی گومانی خراپ و ناقوڵاتان بردوو، ئێوه هه‌میشه هۆزو تاقمێکی بێ که‌ڵک و بێ خێرن.
13 وَمَن لَّمْ يُؤْمِن بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ فَإِنَّا أَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ سَعِيرًا
هه‌رکه‌س باوه‌ڕی به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (ئاینده‌ی سامناکه) به‌ڕاستی ئێمه سزای دۆزه‌خمان بۆ کافر‌و بێ باوه‌ڕان ئاماده‌کردووه.
14 وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ ۚ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا
هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه، له‌هه‌ر كه‌سێك كه بیوێت خۆشده‌بێت، وه سزای هه‌ركه‌سێك بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته ویستی خواش بۆ پاداشت یان سزای هه‌ركه‌سێك به‌گوێره‌ی شیاو‌و شایسته‌ی خۆیه‌تی و له‌وپه‌ڕی دادگه‌ریدایه)، چونكه خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆش بووه و به‌ڕه‌حم و دلۆڤانه.
15 سَيَقُولُ الْمُخَلَّفُونَ إِذَا انطَلَقْتُمْ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأْخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعْكُمْ ۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُوا كَلَامَ اللَّهِ ۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمْ قَالَ اللَّهُ مِن قَبْلُ ۖ فَسَيَقُولُونَ بَلْ تَحْسُدُونَنَا ۚ بَلْ كَانُوا لَا يَفْقَهُونَ إِلَّا قَلِيلًا
ئه‌وانه‌ی خۆیان خسته دواوه‌و به‌شداریان نه‌کرد له‌رێکه‌وتنه‌که‌دا، کاتێک بینیان ئێوه (به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان، وتیان: لێمان گه‌رێن شوێنتان که‌وین... ئه‌مانه‌ده‌یانه‌وێت، ویست و فه‌رمانی خوا بگۆڕن، پێیان بڵێ: ئێوه هه‌رگیز شوێنمان ناکه‌ون... چونکه‌خوایش هه‌واری فه‌رمووه‌و پێشتر هه‌روا بڕیاردراوه، که‌چی ئه‌وان ده‌ڵێن: نه‌خێر خوا ڕێگه‌ی له‌ئێمه نه‌گرتووه، به‌لکو ئێوه حه‌سوودیمان پێ ده‌به‌ن بۆیه نایه‌ڵن به‌شدار بین، (خوا ده‌فه‌رمووێت) نه‌خێر، حه‌سوودیتان پێ نابه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌که‌مێک نه‌بێت له‌فه‌رمانی خوا تێناگه‌ن (ته‌نها چاویان بڕیوه‌ته سامان و ده‌سکه‌وته‌دنیاییه‌کان).
وه‌رگێڕان — فه‌تح 13 سوڕەتی فه‌تح ئایه‌ت 13 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : هه‌رکه‌س باوه‌ڕی به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (ئاینده‌ی سامناکه) به‌ڕاستی ئێمه…
سوڕەتی ئایه‌ت 13/29 — سوڕەتی فه‌تح الفتح (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی فه‌تح گوێت لێبگرە, سوڕەتی فه‌تح وه‌رگێڕان, سوڕەتی فه‌تح mp3, سوڕەتی فه‌تح pdf. ئایه‌ت 11–15. به کوردی: فارسی.