إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِن قَبْلِ أَن تَقْدِرُوا عَلَيْهِمْ ۖ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ٣٤
🔤 Transliteration
Illal lazeena taaboo min qabli an taqdiroo `alaihim fa`lamooo annnal laaha Ghafoorur Raheem
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
جگه له‌وانه‌یان که ته‌وبه‌یان کردووه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ، ئه‌وه بزانن که به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵکیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت).
🌐 Additional reference in فارسی
معاني الكلمات: تَقْدِرُوا عَلَيْهِمْ : توانای گرتنتان به‌سه‌ریان هه‌بێت و ده‌ستتان بسه‌ردا بگرن.تابُوا : به‌په‌شیمانی و ڕووکردنه‌وه بۆ خوا، له‌و کاره خراپه‌یان به‌گه‌ڕێنه‌وه.تەفسیر: ئه‌ی ئیمانداران، ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستدرێژیان کردووه و شه‌ڕو تاوانیان دژی کۆمه‌ڵگه‌و دینی خوا ئه‌نجام داوه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن و توانای گرتنتان به‌سه‌ریان هه‌بێت، ئه‌وان به‌ویستی خۆیان هاتنه‌وه و ته‌وبه‌یان کرد و په‌شیمان بوونه‌وه، ئه‌وه سزای دنیایی له‌سه‌ریان لاده‌برێت و ئازاد دێنه‌وه. چونکه ته‌وبه‌یان له‌کاتی خۆیدا بووه و پێش ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستتان بکه‌ون، هاتوونه‌ته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست.
ئێوه ئه‌ی باوه‌ڕداران، چاک بزانن و دڵنیابن که خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌زه‌ییه. ئه‌و خوایه‌ی که گوناهه‌کانی به‌نده‌کانی ده‌بخشێت کاتێک ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه ده‌که‌ن، زۆر میهره‌بانه بۆیان و سزاکه‌ی لێده‌شکێنێت.
ئه‌م ئایه‌ته مژده‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵه‌و گوناهیان کردووه، چونکه ده‌رگای ته‌وبه هه‌میشه کراوه‌یه و خوای میهره‌بان چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌کانیه‌تی. ئه‌ی خه‌لکی، مه‌یه‌ڵن شه‌یتان ئێوه‌ی به‌خه‌فه‌ت بهێنێت و واتان لێبکات که ته‌وبه قبوڵ نابێت. به‌ڵکو به‌په‌له بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا و داوای لێخۆشبوونی لێبکه‌ن، چونکه ئه‌و زاته زۆر لێخۆش‌بوو و به‌زه‌ییه و حه‌ز ده‌کات به‌نده‌کانی ببورژێنێت و به‌هه‌شتی به‌رینیان پێببه‌خشێت.
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ مِن قَبۡلِ أَن تَقۡدِرُواْ عَلَيۡهِمۡۖ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ٣٤
جگه له‌وانه‌یان که ته‌وبه‌یان کردووه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ، ئه‌وه بزانن که به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵکیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت).
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 32-36 — سوڕەتی مائیده
32 مِنْ أَجْلِ ذَٰلِكَ كَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا ۚ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم بَعْدَ ذَٰلِكَ فِي الْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی کوشتنی ناڕه‌وای ئاوا ڕوو نه‌دات ئێمه پێویستمان کرد له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناحه‌ق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نه‌بێت، یان گوناهو تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت له‌زه‌ویدا (وه‌کوجه‌رده‌یی و ده‌ستدرێژی و... هتد)، ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت، ئه‌وه‌ش که‌سێک له مه‌رگ ڕزگار بکات، هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی له‌مه‌رگ ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ به‌خشی بن، سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانمان به به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ئاشکراو دیاره‌وه هاتووه بۆ لایان (تا پابه‌ندی حه‌ق و داد بن) که‌چی زۆربه‌یان دوای ئه‌و ڕێنمووییانه، هه‌ر زیاده‌ڕه و بوون له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا له سته‌م و کوشتنی ناحه‌قدا.
33 إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلَافٍ أَوْ يُنفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که ده‌نجێگن و دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و به گه‌رمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو به‌د ڕه‌وشتی له زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌یه: (ئه‌وانه‌یان که خه‌ڵکیان کوشتووه) ده‌بێت بکوژرێن، (ئه‌وانه‌ش که‌خه‌ڵکیان کوشتووه و جه‌رده‌ییشیان کردووه) ده‌بێت له خاچ بدرێن، (ئه‌وانه‌یان ته‌نها جه‌رده‌یی ده‌که‌ن) ده‌ست و قاچێکیان به‌پێچه‌وانه‌وه ببڕدرێت، (ئه‌وانه‌یان که مه‌ترسیان لێده‌کرێت) ئه‌وه دوور بخرێنه‌وه له وڵات، ئه‌وسزایه خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕیه بۆیان له‌دنیادا، له‌قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره‌یان بۆهه‌یه.
34 إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِن قَبْلِ أَن تَقْدِرُوا عَلَيْهِمْ ۖ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
جگه له‌وانه‌یان که ته‌وبه‌یان کردووه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ، ئه‌وه بزانن که به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵکیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت).
35 يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکار بن، له ڕێگه‌ی هه‌موو هۆکارو کرده‌وه‌یه‌کی چاکه‌وه هه‌وڵ بده‌ن ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و زاته به‌ده‌ست بهێنن، هه‌میشه هه‌وڵ و کۆشش و جیهادو خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ڕێباز و به‌رنامه‌ی ئه‌و زاته‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن (له هه‌ردوو جیهاندا).
36 إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لِيَفْتَدُوا بِهِ مِنْ عَذَابِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَا تُقُبِّلَ مِنْهُمْ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
بێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌گه‌ر هه‌رچی سامانی زه‌وی هه‌یه هه‌یان بێت و ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت و بیانه‌وێت خۆیانی پێ ڕزگار بکه‌ن له سزای ڕۆژی قیامه‌ت، لێیان وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزایه‌کی به ئێشیان بۆ ئاماده کراوه (ده‌بێت تیایدا گیر بخۆن).
وه‌رگێڕان — مائیده 34 سوڕەتی مائیده ئایه‌ت 34 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : جگه له‌وانه‌یان که ته‌وبه‌یان کردووه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ،…
سوڕەتی ئایه‌ت 34/120 — سوڕەتی مائیده المائدة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی مائیده گوێت لێبگرە, سوڕەتی مائیده وه‌رگێڕان, سوڕەتی مائیده mp3, سوڕەتی مائیده pdf. ئایه‌ت 32–36. به کوردی: فارسی.