مائیده · 39/120
وه‌رگێڕان دەنگکردن — مائیده
فَمَن تَابَ مِن بَعْدِ ظُلْمِهِ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ اللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ۝٣٩
Faman taaba mim ba`di zulmihee wa aslaha fa innal laaha yatoobu `alaih; innal laaha Ghafoorur Raheem
📖 به‌ کوردی
جا ئه‌وه‌ی دوای سته‌م و تاوانه‌که‌ی ته‌وبه بکات و چاکسازی له خۆیدا بکات (دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه‌، ماڵی خه‌ڵکی بداته‌وه و چاوی له دزێتی نه‌مێنێت)، ئه‌وه بێگومان خوا ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرێت، چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.
🎧 گوێت لێبگرە

📜 ئایه‌ت 37-41 — مائیده

37يُرِيدُونَ أَن يَخْرُجُوا مِنَ النَّارِ وَمَا هُم بِخَارِجِينَ مِنْهَا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُّقِيمٌ
ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت له دۆزه‌خ ده‌رچن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه‌) له‌کاتێکدا ده‌رچوونیان لێی نییه‌، ئه‌وانه سزایه‌کی به‌رده‌وامیان بۆ ئاماده‌یه‌.
38وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِّنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
ده‌ستی پیاوی دزو ئافره‌تی دز ببڕن له پاداشتی کاری ناڕه‌وایاندا ئه‌مه‌ش تۆڵه‌یه‌که له لایه‌ن خواوه‌، خوا باڵاده‌ست و دانایه (له بڕیاردانی ئه‌و سزایه‌دا، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م سزایه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیدا جێبه‌جێ ده‌کرێت، که‌: هه‌موو که‌سێک ژیانی مسۆگه‌ره و هه‌مووان ده‌ستی یارمه‌تی بۆ یه‌کتر درێژ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له ساڵانی گرانیدا ده‌ست نابڕدرێت).
39فَمَن تَابَ مِن بَعْدِ ظُلْمِهِ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ اللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
جا ئه‌وه‌ی دوای سته‌م و تاوانه‌که‌ی ته‌وبه بکات و چاکسازی له خۆیدا بکات (دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه‌، ماڵی خه‌ڵکی بداته‌وه و چاوی له دزێتی نه‌مێنێت)، ئه‌وه بێگومان خوا ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرێت، چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.
40أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَيَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ئایا نه‌تزانیووه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه‌، به‌ڕاستی ته‌نها هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌، سزای هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت ده‌یدات (ئه‌ڵبه‌ته هه‌ڕه‌مه‌کی نیه‌، به‌ڵکو له ڕووی دادپه‌روه‌ری ته‌واوه‌وه‌)، هه‌روه‌ها خۆش ده‌بێت له‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت و مه‌به‌ستێتی لێی خۆش ببێت، ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (شوێنی پاداشت و سزای جێگه‌ی هه‌مووانی تێدا ده‌بێته‌وه‌).
41۞ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الَّذِينَ قَالُوا آمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِن قُلُوبُهُمْ ۛ وَمِنَ الَّذِينَ هَادُوا ۛ سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّاعُونَ لِقَوْمٍ آخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ مِن بَعْدِ مَوَاضِعِهِ ۖ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَٰذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمْ تُؤْتَوْهُ فَاحْذَرُوا ۚ وَمَن يُرِدِ اللَّهُ فِتْنَتَهُ فَلَن تَمْلِكَ لَهُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِدِ اللَّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) با غه‌مبارت نه‌کات ئه‌وانه‌ی که به‌په‌له به‌ده‌م بێ باوه‌ڕی و بێ دینیه‌وه ده‌چن، له‌وانه‌ی که به‌ده‌م و زار ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان هێناوه‌، به‌ڵام دڵیان باوه‌ڕی نه‌هێناوه‌، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که و زۆر گوێگرن بۆ درۆو ده‌له‌سه‌، زۆر گوێبیستن بۆ خه‌ڵکی تریش (که خوانه‌ناسن و) نه‌هاتوون بۆ لات، قسه ده‌گۆڕن و قسه وه‌کو خۆی ناگێڕنه‌وه‌، یاخود ئاوه‌ژووی ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی جێی خۆی گرتبوو (ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵک ده‌نێرن بۆ لای پێغه‌مبه‌رو پێی) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاوا بڕیاریدا لێی وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو هوشیار بن، جا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیه‌وێت تووشی تاقیکردنه‌وه و سزای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز تۆ خاوه‌نی هیچ شتێک نابیت له‌لایه‌ن خواوه بۆ ڕزگار بوونی ئه‌و، ئائه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خوا نه‌یویستووه دڵیان پاک و خاوێن بکاته‌وه (چونکه خۆشیان مه‌به‌ستیان نه‌بووه‌) ئه‌وانه له دنیادا سه‌رشۆڕیی و شه‌رمه‌زاریی به‌شیانه‌، له قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره چاوه‌ڕێیانه‌.
مائیدهپێڕست
120ئایه‌ت
MedinanRevelation
39ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — مائیده 39

سووره‌تی مائیده ئایه‌ت 39 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : جا ئه‌وه‌ی دوای سته‌م و تاوانه‌که‌ی ته‌وبه بکات و چاکسازی…

سووره‌تی ئایه‌ت 39/120 — مائیده المائدة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: مائیده گوێت لێبگرە, مائیده وه‌رگێڕان, مائیده mp3, مائیده pdf. ئایه‌ت 37–41. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers