وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا فِيهَا ۖ وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ١٢٣
🔤 Transliteration
Wa kazaalika ja`alnaa fee kulli qaryatin akaabira mujrimeehaa liyamkuroo feehaa wa maa yamkuroona illaa bi anfusihim wa maa yash`uroon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئا به‌و شێوه‌یه، له‌ناو هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌کدا گه‌وره‌ترینی تاوانباریانمان باڵاده‌ست کردوه تا پیلان و ته‌ڵه‌که بگێڕن تیایدا، (بێ ئه‌وه‌ی بزانن) که: هیچ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کیش ناکه‌ن به‌زیانی خۆیان ته‌واو نه‌بێت، له‌کاتێکدا هه‌ست به‌وه ناکه‌ن، پیلان دژی خۆیان ده‌گێڕن و به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه (به‌ڵام) هه‌ستی پێناکه‌ن (چونکه غافڵ و بێ ئاگان که به‌ره‌و لێواری مه‌رگ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و له سزای په‌روه‌ردگار ده‌رباز نابن).
🌐 Additional reference in فارسی
وەتا وشەكان: أَكَابِرَ: گەورەكان، سەرۆكەكان، دەوڵەمەند و بەهێزەكان.مُجْرِمِيهَا: تاوانبارەكانی ئەو شارە.لِيَمْكُرُوا: بۆ ئەوەی فێڵ و پیلان و خەیاڵی خراپ بكەن.وَمَا يَشْعُرُونَ: هەست بەوە ناكەن كە ئەو فێڵ و پیلانەیان بەرەو خۆیان دەگەڕێتەوە.تەفسیر: وەك چۆن لە شاری مەككەدا گەورە و سەرۆكە تاوانبارەكان بوونەتە ڕێگر لە ڕێگای خوا و خەڵكی لە ئاینی ئیسلام دوورخستووەتەوە، بە هەمان شێوە لە هەموو شار و شارۆچكەیەكدا گەورە و دەسەڵاتدارە تاوانبارەكانمان كردووە بە سەرۆك، بۆ ئەوەی فێڵ و پیلان و خەیاڵی خراپی تێدا بكەن، واتە خەڵك لە ڕێگای ڕاست لادەن و دژایەتی پێغەمبەران و ئیمانداران بكەن و بڵێن ئەم پێغەمبەرە درۆزنە یان جادووگەرە.
بەڵام ئەی ئینسان! ئەو فێڵ و پیلانەی ئەو گەورە تاوانبارانە بەرەو خۆیان دەگەڕێتەوە، نەك بەرەو ئیمانداران، چونكە سزای گوناه و تاوانەكەیان بەرەو خۆیان دەگەڕێتەوە و لە دونیادا ڕیسوایی و لە قیامەتدا سزای بەهێز چاوەڕێیانە، بەڵام ئەوان بەهۆی نەزانی و شوێنكەوتنی ئارەزووەكانیانەوە هەست بەوە ناكەن كە ئەو پیلان و فێڵانە بەرەو خۆیان دەگەڕێتەوە.
ئەی موسڵمانان! ئەمە دەرسێكی گەورەیە بۆ ئێمە، كە دڵنیا بین كە خوا هەرگیز بەندە ئیماندارەكانی بە فیڵ و پیلانی دوژمنان بەجێ ناهێڵێت، و فێڵ و پیلانی خراپەكاران هەر بەرەو خۆیان دەگەڕێتەوە. جا با دڵمان پڕ لە ئارامی و دڵنیایی بێت لە یارمەتی خوا، و با پشت بە خوا ببەستین و لە ڕێگای ڕاست بەردەوام بین، چونكە خوا لەگەڵ ئیماندارانە و فێڵی دوژمنان بەتاڵ دەكاتەوە.
وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا فِي كُلِّ قَرۡيَةٍ أَكَٰبِرَ مُجۡرِمِيهَا لِيَمۡكُرُواْ فِيهَاۖ وَمَا يَمۡكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمۡ وَمَا يَشۡعُرُونَ ١٢٣
ئا به‌و شێوه‌یه، له‌ناو هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌کدا گه‌وره‌ترینی تاوانباریانمان باڵاده‌ست کردوه تا پیلان و ته‌ڵه‌که بگێڕن تیایدا، (بێ ئه‌وه‌ی بزانن) که: هیچ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کیش ناکه‌ن به‌زیانی خۆیان ته‌واو نه‌بێت، له‌کاتێکدا هه‌ست به‌وه ناکه‌ن، پیلان دژی خۆیان ده‌گێڕن و به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه (به‌ڵام) هه‌ستی پێناکه‌ن (چونکه غافڵ و بێ ئاگان که به‌ره‌و لێواری مه‌رگ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و له سزای په‌روه‌ردگار ده‌رباز نابن).
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 121-125 — سوڕەتی ئه‌نعام
121 وَلَا تَأْكُلُوا مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ ۗ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰ أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ ۖ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ
له‌و ئاژه‌ڵه سه‌ر بڕاوانه‌ش مه‌خۆن که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا نه‌براوه و به‌ڕاستی ئه‌وه لادان و گوناهه، دڵنیابن که شه‌یتانه‌کان شت ده‌خه‌نه دڵی لایه‌نگره‌کانیانه‌وه تا موجاده‌له‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگری له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو شه‌یتانانه بن، ئه‌وه بێگومان مانای وایه ئێوه‌ش موشریک و هاوه‌ڵگه‌رن.
122 أَوَمَن كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِّنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مردوو بوو (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیه‌وه)، ئینجا (به‌هۆی ئیمانه‌وه) زیندوومان کرده‌وه و نوورو ڕوناکیه‌کمان بۆ ساز کرد له ژیانیدا (که قورئانه) له‌ناو خه‌ڵکیدا پێی ده‌ڕوات و هه‌ڵس و که‌وتی پێده‌کات (هانده‌رێتی بۆ هه‌موو چاکه‌یه‌ک و ده‌یگێڕێته‌وه له هه‌موو خراپه‌یه‌ک، ئایا ئه‌و که‌سه) وه‌کو ئه‌وه وایه که له‌ناو تاریکیه‌کاندا گیری خواردوه و لێی ده‌رناچێت، هه‌روه‌ها ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌بینرێت ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه.
123 وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا فِيهَا ۖ وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ
ئا به‌و شێوه‌یه، له‌ناو هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌کدا گه‌وره‌ترینی تاوانباریانمان باڵاده‌ست کردوه تا پیلان و ته‌ڵه‌که بگێڕن تیایدا، (بێ ئه‌وه‌ی بزانن) که: هیچ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کیش ناکه‌ن به‌زیانی خۆیان ته‌واو نه‌بێت، له‌کاتێکدا هه‌ست به‌وه ناکه‌ن، پیلان دژی خۆیان ده‌گێڕن و به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه (به‌ڵام) هه‌ستی پێناکه‌ن (چونکه غافڵ و بێ ئاگان که به‌ره‌و لێواری مه‌رگ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و له سزای په‌روه‌ردگار ده‌رباز نابن).
124 وَإِذَا جَاءَتْهُمْ آيَةٌ قَالُوا لَن نُّؤْمِنَ حَتَّىٰ نُؤْتَىٰ مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللَّهِ ۘ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ ۗ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُوا صَغَارٌ عِندَ اللَّهِ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُوا يَمْكُرُونَ
(بێ باوه‌ڕان) کاتێک ئایه‌تێکی قورئانیان بۆ بێت ده‌ڵێن: ئێمه هه‌رگیز باوه‌ڕ ناهێنین هه‌تا وێنه‌ی ئه‌وه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه به ئێمه نه‌به‌خشرێت، خوا زانایه به‌و شوێن و دڵ و ده‌روونه‌ی که شایسته‌یه په‌یامی خۆی تێدا دابنێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا ئه‌وانه‌ی که تاوانیان کردووه له‌لایه‌ن خواوه سووکی و ڕیسوای و بێ نرخی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سزای پڕ ئێشدا له پاداشتی ئه‌و پیلان و ته‌ڵه‌که‌یه‌دا که ده‌یانگێڕا.
125 فَمَن يُرِدِ اللَّهُ أَن يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ ۖ وَمَن يُرِدْ أَن يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ
جا ئه‌و که‌سه‌ی (خێری تێدا بێت) و خوا بیه‌وێت هیدایه‌تی بدات، ئه‌وه سینه‌ی ساف و پاک و ئاماده ده‌کات بۆ ئاینی ئیسلام، ئه‌و که‌سه‌ش خوا بیه‌وێت گومڕای بکات، ئه‌وه دڵی ده‌گوشێت و سنگی توند ده‌کات و هه‌ناسه‌ی سوار ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه (چۆن تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی و دڵه ته‌پێ و خوێن به‌ر بوون ده‌بێت)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا گومڕایی و پیسی هاوه‌ڵگه‌ری له‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه داده‌نێت که باوه‌ڕ ناهێنن.
وه‌رگێڕان — ئه‌نعام 123 سوڕەتی ئه‌نعام ئایه‌ت 123 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئا به‌و شێوه‌یه، له‌ناو هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌کدا گه‌وره‌ترینی تاوانباریانمان باڵاده‌ست…
سوڕەتی ئایه‌ت 123/165 — سوڕەتی ئه‌نعام الأنعام (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئه‌نعام گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئه‌نعام وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئه‌نعام mp3, سوڕەتی ئه‌نعام pdf. ئایه‌ت 121–125. به کوردی: فارسی.