مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَن يَعْمُرُوا مَسَاجِدَ اللَّهِ شَاهِدِينَ عَلَىٰ أَنفُسِهِم بِالْكُفْرِ ۚ أُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ وَفِي النَّارِ هُمْ خَالِدُونَ ١٧
🔤 Transliteration
maa kaana lilmushrikeena ai ya`muroo masaajidal laahi shaahideena `alaaa anfusihim bilkufr; ulaaa`ika habitat a`maaluhum wa fin naari hum khaalidoon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
شیاو وشایسته نه‌بووه بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران که مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا خۆیان شایه‌تن له‌سه‌ر خۆیان که بێ باوه‌ڕن، ئه‌وانه هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان بێ نرخه و پووچه‌ڵ بۆته‌وه، ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا (له ژیانی کوله مه‌رگیدا) به‌رده‌وامن.
🌐 Additional reference in فارسی
واتە واتاکان: یعمروا : ئاوەدانکردن، چاکردنەوە و خزمەتکردنی مزگەوتەکان.شاهدین : شایەتیدەرن، دانپێدانەرن.حبطت : پووچەڵبوونەوە و بەهەدەرچوون.تەفسیر: ئایەتی پیرۆز ڕوونیدەکاتەوە کە بۆ موشریک و هاوەڵدانەران نابێت و شیاو نییە کە مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەن و خزمەتیان بکەن، لە کاتێکدا کە بە زار و ڕەفتاری خۆیان شایەتی لەسەر خۆیان دەدەن بە بێباوەڕی و کوفریان. ئەوانە بە ئاشکرا کافرن و بۆ خوا هاوەڵ دادەنێن، پێغەمبەری خوا ﷺ باوەڕپێنەکراو دەزانن و بتپەرستی دەکەن. جا چۆن دەبێت ئەو کەسانە مزگەوتی خوا ئاوەدان بکەن؟ ئەمە شتێکی ناگونجاو و پێچەوانەیە.
بەڕاستی ئەو موشریکانە هەر کارێکی چاکیش بکەن، وەک ئاوەدانکردنی کەعبە یان ئاودان بە حاجییان، بەهیچ شێوەیەک لەلای خوا قبوڵ نابێت، چونکە بنەمای قبوڵکردنی کارەکان باوەڕ و ئیمانە. ئەوانە بەهۆی کوفریانەوە هەموو کردەوە چاکەکانیان پووچەڵ بووەتەوە و هیچ بەهایەکی نییە لەلای خوا. لە ڕۆژی قیامەتدا سزایان چاوەڕوانە و بەهۆی کوفری خۆیانەوە هەرەهەمیشە لە دۆزەخدا دەمێننەوە.
بەڵام ئەی موسڵمانان، خۆمان بەختەوەر بزانین کە خوای گەورە ڕێگای پێدان بۆ ئاوەدانکردنی مزگەوتەکانی و خزمەتکردنی ئاینی. با هەرکەسێک بەپێی توانای خۆی هەوڵ بدات لە ئاوەدانکردنی مزگەوتەکان، نەک تەنها بە بیناسازی و چاکردنەوە، بەڵکو بە نوێژکردن، یادکردنی خوا، خوێندنی قورئان و بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ئیمانییەکان. چونکە ئاوەدانکردنی مزگەوت بەڵگەی ئیمان و خۆشەویستی خوایە لە دڵی بەندەدا، وەک لە ئایەتی دیکەدا خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ﴾ (تەوبە: ١٨ ). جا با هەماهەنگ بین لەگەڵ ئەم وەسفە پیرۆزە و لەو موشریکانە مەبین کە کردەوەکانیان پووچەڵ بووەوە و سەرئەنجامیان دۆزەخە.
مَا كَانَ لِلۡمُشۡرِكِينَ أَن يَعۡمُرُواْ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ شَٰهِدِينَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِم بِٱلۡكُفۡرِۚ أُوْلَٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ وَفِي ٱلنَّارِ هُمۡ خَٰلِدُونَ ١٧
شیاو وشایسته نه‌بووه بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران که مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا خۆیان شایه‌تن له‌سه‌ر خۆیان که بێ باوه‌ڕن، ئه‌وانه هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان بێ نرخه و پووچه‌ڵ بۆته‌وه، ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا (له ژیانی کوله مه‌رگیدا) به‌رده‌وامن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 15-19 — سوڕەتی ته‌وبه
15 وَيُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبِهِمْ ۗ وَيَتُوبُ اللَّهُ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
هه‌رچی ئازار‌و کینه‌ش هه‌یه له‌دڵی ئیمانداراندا لای ببات و نه‌یهێڵێت، خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌و په‌شیمانی له‌و که‌سه وه‌رده‌گرێت که خۆی ده‌یه‌وێت و (شایسته‌یه)، خوای گه‌وره زانا‌و دانایه.
16 أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تُتْرَكُوا وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُوا مِنكُمْ وَلَمْ يَتَّخِذُوا مِن دُونِ اللَّهِ وَلَا رَسُولِهِ وَلَا الْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةً ۚ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ
(ئه‌ی ئیمانداران) ئایا پێتان وابوو و واتان ده‌زانی هه‌روا وازتان لێده‌هێنرێت (بێ تاقیکردنه‌وه) له‌کاتێکدا هێشتا خوا ده‌ری نه‌خستووه ئه‌وانه‌ی جیهادیان کردووه‌و تێکۆشاون له ئێوه‌و جگه‌له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیمانداران که‌سانی تریان نه‌کردووه به‌جێی متمانه‌و ڕاز‌و نهێنی خۆیان، خوایش هه‌میشه ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (به‌ڵام ده‌یه‌وێت هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌رکه‌ون و بێنه‌روو).
17 مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَن يَعْمُرُوا مَسَاجِدَ اللَّهِ شَاهِدِينَ عَلَىٰ أَنفُسِهِم بِالْكُفْرِ ۚ أُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ وَفِي النَّارِ هُمْ خَالِدُونَ
شیاو وشایسته نه‌بووه بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران که مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا خۆیان شایه‌تن له‌سه‌ر خۆیان که بێ باوه‌ڕن، ئه‌وانه هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان بێ نرخه و پووچه‌ڵ بۆته‌وه، ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا (له ژیانی کوله مه‌رگیدا) به‌رده‌وامن.
18 إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَن يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ
به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه (به خواپه‌رستی و نوێکردنه‌وه‌ی) که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی (له ماڵ و سامانی) ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵاده‌ست، جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.
19 ۞ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ لَا يَسْتَوُونَ عِندَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ
ئایا ئێوه به‌ڕه‌واو دروستان دانا ئاوبه‌خشین به‌حاجیان و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه)، وه‌ک ئه‌و که‌سه وابێت که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه‌و تێکۆشاوه له پێناوی ڕێبازی خوادا؟ ئه‌و دوو ده‌سته‌یه وه‌ک یه‌کنین و له‌یه‌ک ئاستدا نین لای خوا، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی سته‌مکار نادات.
وه‌رگێڕان — ته‌وبه 17 سوڕەتی ته‌وبه ئایه‌ت 17 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : شیاو وشایسته نه‌بووه بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران که مزگه‌وته‌کانی خوا…
سوڕەتی ئایه‌ت 17/129 — سوڕەتی ته‌وبه التوبة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ته‌وبه گوێت لێبگرە, سوڕەتی ته‌وبه وه‌رگێڕان, سوڕەتی ته‌وبه mp3, سوڕەتی ته‌وبه pdf. ئایه‌ت 15–19. به کوردی: فارسی.