ئیبراهیم · 11/52
وه‌رگێڕان دەنگکردن — سوڕەتی ئیبراهیم
قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِن نَّحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَمُنُّ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۖ وَمَا كَانَ لَنَا أَن نَّأْتِيَكُم بِسُلْطَانٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ۝١١
Qaalat lahum Rusuluhum in nahnu illaa basharum mislukum wa laakinnal laaha yamunnu `alaa mai yashaaa`u min `ibaadihee wa maa kaana lanaaa an naatiyakum bisul taanin illaa bi iznil laah; wa `alal laahi falyatawakkalil mu`minonn
📖 به‌ کوردی
پێغه‌مبه‌رانیان پییان وتن: ئێمه ته‌نها به‌شه‌رێکین وه‌کو ئێوه و هیچی تر، به‌ڵام خوا ویستی هه‌ر که‌سێکی ببێت له به‌نده‌کانی خۆی منه‌ت ده‌خاته‌سه‌ری (هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی)، ئێمه بۆمان نه‌بووه هیچ به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌کتان بۆ بهێنین مه‌گه‌ر به ویست و مۆڵه‌تی خوا نه‌بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی که ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.

🎧 گوێت لێبگرە
📜

وه‌رگێڕان — Tafsir

وەتا واتای هەندێک وشە:

  • یَمُنُّ: بەخشین و چاکە کردن، مەبەست لێرەدا تایبەتکردنە بە ڕەحمەت و پەیامبەرییەوە.
  • سُلْطَانٍ: بەڵگە و موعجیزەی ڕوون و بەهێز.
  • فَلْيَتَوَكَّلِ: با پشت ببەستن و تەواو خۆیان بسپێرن.

تەفسیری ئایەتەکە:

کاتێک گەلەکانیان داوای موعجیزەی نائاساییان لێکردن و گوتیان: ئێوەش مرۆڤن وەک ئێمە، پێغەمبەرەکانیان لە وەڵامدا گوتیان: ڕاستە، ئێمە مرۆڤین وەک ئێوە، بەڵام ئەمە نابێتە هۆکاری ئەوەی کە باوەڕمان پێنەکەن، چونکە خوا بە بەخشینی خۆی، هەر کەسێکی بوێت لە بەندەکانیدا هەڵیدەبژێرێت و دەیکاتە پێغەمبەر. ئێمەش بە ویستی خوا هاتووین، نەک بە داوای خۆمان.

ئێمە ناتوانین بەڵگە و موعجیزەی داواتان بکەین بە ویستی خۆمان، بەڵکو هەر ئەوەی خوا بیویستێت و ڕێگای بدات، دەیکەین. چونکە هەموو کارێک بە دەست خوایە، ئەو خوایەی کە توانای بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.

لە کۆتاییدا، پێغەمبەران ئەو ڕاستییەیان خستەڕوو کە باوەڕداران دەبێت تەنها پشت بە خوا ببەستن و لە هەموو کاروبارەکانیاندا خۆیان بسپێرنە ئەو، نەک بە مرۆڤ یان بە موعجیزە. چونکە ئەو کەسەی کە پشت بە خوا ببەستێت، خوا بەسە. ئەمەش وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو باوەڕدارێک: با متمانە و پشت بەستنمان تەنها بە خوای گەورە بێت، لە هەموو بارودۆخێکدا، چونکە ئەو چارەسەرکەری هەموو گرفتێکە و دەستەڵاتدارە بەسەر هەموو شتێکدا.



📜 ئایه‌ت 9-13 — سوڕەتی ئیبراهیم

9أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ ۛ وَالَّذِينَ مِن بَعْدِهِمْ ۛ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا اللَّهُ ۚ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَرَدُّوا أَيْدِيَهُمْ فِي أَفْوَاهِهِمْ وَقَالُوا إِنَّا كَفَرْنَا بِمَا أُرْسِلْتُم بِهِ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ
باشه‌، ئایا هه‌واڵی قه‌ومه پێشووه‌کانتان پێ نه‌گه‌شتووه‌، قه‌ومی (نوح و عاد و ثمود)، ئه‌وانه‌ش که له دوای ئه‌وان هاتوون، ته‌نها خوا نه‌بێت که‌س نازانێت چه‌نده بوون و چیان به‌سه‌ر هاتووه‌، ئه‌وانه فرستاده‌کانیان به به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه هاتن دووپاتیان ده‌کرده‌وه که پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگارن، که‌چی خوانه‌ناسان یان به‌ده‌ستیان ئاماژه‌یان ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ران که بێده‌نگ بن، یاخود ده‌ستیان ده‌برد بۆ ده‌می خۆیان و (ده‌یانکرده فیکه و هۆسه و گاڵته‌جاڕی) و ده‌یانوت: بێگومان ئێمه باوه‌ڕمان به‌م په‌یام و به‌رنامه‌یه نیه که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه‌، به‌ڕاستی ئێمه‌ش له دوو دڵیه‌کدان که خه‌ڵکیش ده‌خاته گومانه‌وه له‌وه‌ی که ئێوه به‌نگه‌وازی ئێمه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
10۞ قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِي اللَّهِ شَكٌّ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ قَالُوا إِنْ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا تُرِيدُونَ أَن تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا فَأْتُونَا بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ
پێغه‌مبه‌رانیان وتیان: با‌شه‌، ئاخر گومان له چی ده‌که‌ن؟ ئایا له خوای په‌روه‌ردگاردا گومان هه‌یه‌؟! به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی؟! ئه‌و زاته بانگتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی لێتان خۆش ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانتان چاوپۆشی بکات و مۆڵه‌تیشیتان ده‌دات تا کاتێکی دیاریکراو، که‌چی (خوا نه‌ناسان ڕوو به‌پێغه‌مبه‌ران) وتیان: ئێوه ته‌نها به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه هیچی تر نین (له‌باتی سوپاسی خوا بکه‌ن که ئه‌وه‌نده ئاده‌میزاد ڕێزداره‌، نوێنه‌ر له خۆیان هه‌ڵده‌بژێرێت)، که‌چی ڕه‌خنه‌یان گرت و وتیان: ئێوه ده‌تانه‌وێت ڕێگرو دژ به‌وه بن که باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رست (ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن) به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرامان بۆ بهێنن و نیشانمان بده‌ن؟!
11قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِن نَّحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَمُنُّ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۖ وَمَا كَانَ لَنَا أَن نَّأْتِيَكُم بِسُلْطَانٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ
پێغه‌مبه‌رانیان پییان وتن: ئێمه ته‌نها به‌شه‌رێکین وه‌کو ئێوه و هیچی تر، به‌ڵام خوا ویستی هه‌ر که‌سێکی ببێت له به‌نده‌کانی خۆی منه‌ت ده‌خاته‌سه‌ری (هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی)، ئێمه بۆمان نه‌بووه هیچ به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌کتان بۆ بهێنین مه‌گه‌ر به ویست و مۆڵه‌تی خوا نه‌بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی که ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.
12وَمَا لَنَا أَلَّا نَتَوَكَّلَ عَلَى اللَّهِ وَقَدْ هَدَانَا سُبُلَنَا ۚ وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَىٰ مَا آذَيْتُمُونَا ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ
جا ئه‌وه چیمان هه‌یه ئێمه ئه‌گه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری مه‌زن نه‌به‌ستین، له‌کاتێکدا که به‌ڕاستی ئه‌و زاته هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردووین بۆ هه‌موو ڕێگه‌و ڕێبازێکی چاك و به‌سوود، مه‌رج بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشی و ئازاره‌وه که ئێوه بۆ ئێمه‌تان پێش هێنه‌، خۆگرو به‌ئارام بین، ده‌با ئه‌وانه‌ی که پشتیوانیان پێویسته هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.
13وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُم مِّنْ أَرْضِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا ۖ فَأَوْحَىٰ إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ الظَّالِمِينَ
ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به پێغه‌مبه‌رانی خۆیانیان وت: (ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌ن) به‌ڕاستی له وڵاتمان ده‌رتان ده‌که‌ین، یان ده‌بێت بێنه‌وه ڕیزی ئاینه‌که‌ی ئێمه‌، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاریان په‌یامی بۆ ناردن که‌: دڵنیابن ئێمه سته‌مکاران (به‌م زووانه‌) له‌ناو ده‌به‌ین و ده‌یانفه‌وتێنین...
ئیبراهیمپێڕست
52ئایه‌ت
MeccanRevelation
11ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — ئیبراهیم 11

سوڕەتی ئیبراهیم ئایه‌ت 11 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : پێغه‌مبه‌رانیان پییان وتن: ئێمه ته‌نها به‌شه‌رێکین وه‌کو ئێوه و هیچی…

سوڕەتی ئایه‌ت 11/52 — سوڕەتی ئیبراهیم إبراهيم (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئیبراهیم گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئیبراهیم وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئیبراهیم mp3, سوڕەتی ئیبراهیم pdf. ئایه‌ت 9–13. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, September 8, 2026

Don't forget us in your sincere prayers