فَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا وَاشْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ١١٤
🔤 Transliteration
Fakuloo mimmaa razaqa kumul laahu halaalan taiyibanw washkuroo ni`matal laahi in kuntum iyyaahu ta`budoon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
جا ئێوه ئه‌ی ئیمانداران بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی حه‌ڵاڵ و پاکه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، هه‌میشه شوکرو سوپاسی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و زاته ده‌په‌رستن.
🌐 Additional reference in فارسی
واتەی وشەكان: حەلالاً طَیّباً: حەلالی پاك و خاوێن، ئەوەی شەرع ڕێگەی پێداوە و بۆ مرۆڤ پاك و چاكە.وَاشكُروا نِعمَةَ الله: سوپاسی خوای گەورە بكەن بە داننان بەو نازو نیعمەتانەوە و بەكارخستنیان له ڕێگای ڕەزامەندی خوادا.تەفسیری ئایەتە پیرۆزەكە: ئەی ئیمانداران! لەو ڕزق و ڕۆزییەی خوای گەورە پێی بەخشیون، بخۆن، بەڵام بە مەرجێك حەلال و پاك و خاوێن بێت؛ واتە لە ڕێگای دروست و حەلالەوە دەستتان كەوتبێت و لە جۆرە پاك و چاكەكان بێت. لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی خوای گەورە بكەن بەو هەموو نازو نیعمەتانەی پێی بەخشیون؛ سوپاسگوزاریش تەنها بە زمان نییە، بەڵكو دڵتان بە داننان بەو نیعمەتانەوە ئاوەدان بێت، و زمانی خۆتان بە ستایش و سوپاسی خوا بكەنەوە، و لە كردار و ژیانیشتاندا ئەو نیعمەتانە لە ڕێگای ڕەزامەندی خوای گەورەدا بەكاربهێنن، نەك لە ڕێگای نافرمانی و گوناهدا.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو كەسەی بەڕاستی عیبادی خوای گەورە دەكات و تەنها ئەو دەپەرستێت، دەبێت گوێڕایەڵی فەرمانەكانی بێت و لەو ڕێگایانەی خوا حەرامی كردوونە دوور بكاتەوە. چونكە عیبادەت تەنها بە نوێژ و ڕۆژوو نییە، بەڵكو بریتییە لە گوێڕایەڵی تەواوی خوا لە هەموو بوارەكانی ژیاندا، لەوانەش خواردن و خواردنەوە.
ئەی موسڵمان! ئەم ئایەتە پیرۆزە فەرمانێكی ڕوونە بۆ تۆ كە لە ڕزق و ڕۆزیی حەلال و پاك بخۆیت و سوپاسگوزاری خوا بیت. بزانە كە سوپاسگوزاری نازو نیعمەتەكان، هۆكاری زیادبوونیانە، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ﴾. جا بە سوپاسگوزاری و بەكارخستنی نیعمەتەكان له ڕێگای ڕەزامەندی خوادا، دەروازەی ڕەحمەت و بەرەكەت بۆ ژیانت واڵا دەكەیت و لە ژێر سایەی پاراستن و یارمەتیی خوادا دەبیت.
فَكُلُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَٰلًا طَيِّبًا وَٱشۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ إِيَّاهُ تَعۡبُدُونَ ١١٤
جا ئێوه ئه‌ی ئیمانداران بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی حه‌ڵاڵ و پاکه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، هه‌میشه شوکرو سوپاسی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و زاته ده‌په‌رستن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 112-116 — سوڕەتی نه‌حل
112 وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُّطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِّن كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ
خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه (به دانیشتوانی) شارێك که ژیانیان به هێمنی و ئاسووده‌یی ده‌برده سه‌ر، له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هات (به‌ڵام له جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قه‌درنه‌زانی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بوون، ئینجا خوای گه‌وره پۆشاکی برسێتی و ترسی کرده کاڵای باڵایان و تاڵاوی نه‌داریی و ترسی پێ چه‌شتن له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ئیش و کاره (ناپوخت و ناڕێکانه‌دا) که ده‌یانکرده پیشه‌ی خۆیان.
113 وَلَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مِّنْهُمْ فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمُ الْعَذَابُ وَهُمْ ظَالِمُونَ
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رێکیان هه‌ر له خۆیان بۆ هات، که‌چی به درۆیان زانی و بڕوایان پێنه‌کرد، ئه‌وسا سزای سه‌ختی خوایی گرتنی له‌ناوی بردن له کاتێکدا ئه‌وان سته‌مکار بوون.
114 فَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا وَاشْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ
جا ئێوه ئه‌ی ئیمانداران بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی حه‌ڵاڵ و پاکه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، هه‌میشه شوکرو سوپاسی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و زاته ده‌په‌رستن.
115 إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ ۖ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
(خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و، خوێن و، گۆشتی به‌رازو، ئه‌و ماڵاتانه‌ی که ناوی غه‌یری خوایان له کاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی کردووه لێتان، جا ئه‌گه‌ر که‌سێك پێویستی ناچاری کرد به خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه.
116 وَلَا تَقُولُوا لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَٰذَا حَلَالٌ وَهَٰذَا حَرَامٌ لِّتَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ
نه‌که‌ن به‌قاڵه‌ی ده‌م و زمانتان بڵێن ئه‌مه حه‌ڵاڵه‌و ئه‌مه حه‌رامه، بۆ ئه‌وه‌ی درۆ به‌ناوی خوا‌و ئاینی خواوه هه‌ڵبه‌ستن، (دیاری کردنی حه‌ڵاڵ و حه‌رام به‌ده‌ست ئێوه نیه، چونکه) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆ بۆ خوا‌و ئاینی خوا هه‌ڵده‌به‌ستن سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو نابن.
وه‌رگێڕان — نه‌حل 114 سوڕەتی نه‌حل ئایه‌ت 114 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : جا ئێوه ئه‌ی ئیمانداران بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی حه‌ڵاڵ…
سوڕەتی ئایه‌ت 114/128 — سوڕەتی نه‌حل النحل (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی نه‌حل گوێت لێبگرە, سوڕەتی نه‌حل وه‌رگێڕان, سوڕەتی نه‌حل mp3, سوڕەتی نه‌حل pdf. ئایه‌ت 112–116. به کوردی: فارسی.