نه‌حل · 88/128
وه‌رگێڕان دەنگکردن — نه‌حل
الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ زِدْنَاهُمْ عَذَابًا فَوْقَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُوا يُفْسِدُونَ ٨٨
Transliteration
Allazeena kafaroo wa saddoo `an sabeelil laahi zidnaahum `azaaban fawqal `azaabi bimaa kaanoo yufsidoon
وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ڕێبازی خوا‌و کۆسپیان داده‌نا له به‌رده‌م ئاینی خوادا، سزامان له‌سه‌ریه‌ك بۆ که‌ڵه‌که کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه که زۆر هه‌وڵ و کۆششیان ده‌دا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان و خراپه (له‌ناو خه‌ڵکیدا).
Additional reference in فارسی
🎧 گوێت لێبگرە
📜 ئایه‌ت 86-90 — نه‌حل
86وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ
(له‌ناو دۆزه‌خدا) کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه، بته‌کان و ئه‌و که‌س و شتانه ده‌بینن که جاران ده‌یانپه‌رست، ئه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه، ئه‌و شتانه‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن له‌جیاتی تۆ، ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.
87وَأَلْقَوْا إِلَى اللَّهِ يَوْمَئِذٍ السَّلَمَ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ
ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان خۆیان ته‌سلیمی خوا کرد به ملکه‌چی و زه‌لیلی، هه‌رچیش هه‌ڵیانده‌به‌ست و ئومێدیان پێی بوو لێیان بزر بوو (ئیتر بۆ هه‌میشه هه‌ناسه سارد‌و ڕیسوان).
88الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ زِدْنَاهُمْ عَذَابًا فَوْقَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُوا يُفْسِدُونَ
ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ڕێبازی خوا‌و کۆسپیان داده‌نا له به‌رده‌م ئاینی خوادا، سزامان له‌سه‌ریه‌ك بۆ که‌ڵه‌که کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه که زۆر هه‌وڵ و کۆششیان ده‌دا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان و خراپه (له‌ناو خه‌ڵکیدا).
89وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِي كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا عَلَيْهِم مِّنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَٰؤُلَاءِ ۚ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِّكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ
ڕۆژێك دێت له هه‌موو ئوممه‌تێکدا شایه‌تێك ده‌نێرین له خۆیان بۆ سه‌ریان، تۆشمان هێناوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) که شایه‌ت بیت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه، قورئانیشمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌ته‌و مزگێنیشه بۆ موسوڵمانان.
90۞ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ ۚ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ
به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به دادپه‌روه‌ری و چاکه‌کاری و یارمه‌تیدان و به‌خشنده‌یی به خزمان و قه‌ده‌غه له گوناهو تاوان و ده‌ستدرێژی ده‌کات (بۆ سه‌ر ماڵ و نه‌فس و نامووس) و ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و (هه‌ر چاکه بکه‌ن).
نه‌حلپێڕست
128ئایه‌ت
MeccanRevelation
88ئایه‌ت
وه‌رگێڕان — نه‌حل 88
سووره‌تی نه‌حل ئایه‌ت 88 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ڕێبازی…سووره‌تی ئایه‌ت 88/128 — نه‌حل النحل (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: نه‌حل گوێت لێبگرە, نه‌حل وه‌رگێڕان, نه‌حل mp3, نه‌حل pdf. ئایه‌ت 86–90. به کوردی: فارسی.
العربية
English
Bahasa Indonesia
Türkçe
Русский
فارسی
Français
اردو
বাংলা
Deutsch
Español
中文
हिन्दी
Português
Italiano
ภาษาไทย
Polski
Nederlands
Shqip
Kiswahili
O'zbek
தமிழ்
Melayu
Bosanski
Soomaali
Azərbaycan
کوردی
한국어
日本語
Svenska
Dansk
Norsk
پښتو
മലയാളം
සිංහල
Tamazight
Hausa
አማርኛ
Български
Тоҷикӣ
Қазақша
Filipino
سنڌي
Yorùbá
Fulfulde
Татарча
ئۇيغۇرچە
Кыргызча
ਪੰਜਾਬੀ
Jawa
తెలుగు
မြန်မာ
ગુજરાતી
Oromo
मराठी
Tiếng Việt
Malagasy
Нохчийн
Wolof
ދިވެހި
ಕನ್ನಡ
Українська
Ελληνικά
ქართული
ខ្មែរ
دری
Qafar af
Maranao
नेपाली
قورئانا پیرۆز
Tuesday, August 18, 2026
Don't forget us in your sincere prayers








