به‌قهره · 188/286
وه‌رگێڕان دەنگکردن — به‌قهره
وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ وَتُدْلُوا بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا فَرِيقًا مِّنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالْإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ۝١٨٨
Wa laa taakuloo amwaalakum bainakum bilbaatili wa tudloo bihaaa ilal hukkaami litaakuloo fareeqam min amwaalin naasi bil ismi wa antum ta`lamoon
📖 به‌ کوردی
نه‌كه‌ن ماڵ و دارایی یه‌كتر له نێوانتاندا به ناحه‌ق بخۆن (وه‌ك به‌رتیل و سوو، یان داگیركردن و فڕوفێڵ...) نه‌كه‌ن هه‌ندێكی بده‌ن به‌كاربه‌ده‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ماڵی خه‌ڵكی بخۆن له ڕێگه‌ی ناحه‌ق و گوناهه‌وه‌، له كاتێكدا خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌و كاره ڕه‌وا نیه‌.
🎧 گوێت لێبگرە

📜 ئایه‌ت 186-190 — به‌قهره

186وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه‌، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).
187أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَائِكُمْ ۚ هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ ۗ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتَانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ ۖ فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ ۚ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ۚ وَلَا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ۗ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ
له شه‌وگاری ڕه‌مه‌زاندا تێكه‌ڵ بوونتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا حه‌ڵاڵكراوه‌، ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان، خوای گه‌وره ده‌یزانی كه ئێوه خۆتان ده‌خه‌ڵه‌تاند (له نزیك بوونه‌وه‌تان له هاوسه‌ره‌كانتانه‌وه‌، چونكه دوودڵ بوون و نه‌تانده‌زانی حه‌ڵاڵه یان نا)، به‌ڵام خوای میهره‌بان تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتن و لێتان خۆشبوو، كه‌وابوو له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان بكه‌ن و ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) و نزیكیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خوا په‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه‌، جا ئه‌وانه‌ی كه باسكران چه‌ند سنوورێكی خوان و مه‌یانبه‌زێنن و نزیكیان مه‌كه‌ون، ئا به‌وشێوه‌یه خوا ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌كانی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزكاری بكه‌ن.
188وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ وَتُدْلُوا بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا فَرِيقًا مِّنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالْإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ
نه‌كه‌ن ماڵ و دارایی یه‌كتر له نێوانتاندا به ناحه‌ق بخۆن (وه‌ك به‌رتیل و سوو، یان داگیركردن و فڕوفێڵ...) نه‌كه‌ن هه‌ندێكی بده‌ن به‌كاربه‌ده‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ماڵی خه‌ڵكی بخۆن له ڕێگه‌ی ناحه‌ق و گوناهه‌وه‌، له كاتێكدا خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌و كاره ڕه‌وا نیه‌.
189۞ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ ۗ وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ الْبِرَّ مَنِ اتَّقَىٰ ۗ وَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی نوێ بوونه‌وه‌ی مانگه‌كان، پێیان بڵێ ئه‌وه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانه بۆ خه‌ڵكی و بۆ زانینی كاتی حه‌ج (خوای گه‌وره ڕێكی خستووه‌)، چاكه و چاكه‌كاریش ئه‌وه نیه كه له پشته‌وه خۆتان بكه‌ن به ماڵاندا (كه ئه‌مه كارێك بوو له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئه‌نجام ده‌درا دوای گه‌ڕانه‌وه له حه‌ج) به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له خواترس و پارێزكار بێت، له ده‌رگای ماڵه‌كانه‌وه بچنه ژوره‌وه‌، له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.
190وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ
بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن، نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و... هتد) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت.
به‌قهرهپێڕست
286ئایه‌ت
MedinanRevelation
188ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — به‌قهره 188

سووره‌تی به‌قهره ئایه‌ت 188 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : نه‌كه‌ن ماڵ و دارایی یه‌كتر له نێوانتاندا به ناحه‌ق بخۆن…

سووره‌تی ئایه‌ت 188/286 — به‌قهره البقرة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: به‌قهره گوێت لێبگرە, به‌قهره وه‌رگێڕان, به‌قهره mp3, به‌قهره pdf. ئایه‌ت 186–190. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers