الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ ١٦
🔤 Transliteration
Allazeena yaqooloona Rabbanaaa innanaaa aamannaa faghfir lanaa zunoobanaa wa qinaa `azaaban Naar
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.
🌐 Additional reference in فارسی
واتە هەندێک وشە: فَاغْفِرْ لَنَا: گوناهەکانمان ببەخشە و لێمان ببورە.ذُنُوبَنَا: گوناهەکانمان.وَقِنَا: بمانپارێزە و لێمان دوور بخە.عَذَابَ النَّارِ: سزای دۆزەخ.تەفسیر: ئەو بەندانە پارێزکارانەی کە خوا لە قورئاندا باسیان دەکات و بەڵێنی بەهەشتی پێداوون، ئەوانە کەسانێکن کە بە دڵ و زمان و کردەوە باوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکەی (درود و سەلامی خوای لێ بێت ) هێناوە و بە دڵنیاییەوە دەڵێن: "ئەی پەروەردگارمان! ئێمە باوەڕمان بە تۆ و بەو دینە ڕاستەی کە ناردووتە هێناوە، جا گوناهەکانمان ببەخشە و لێمان ببورە و لە سزای دۆزەخ بمانپارێزە."
ئەم دوعایە نیشانەی باوەڕی ڕاستەقینە و نزماوی دڵیانە، چونکە ئەوان دەزانن کە تەنها بە باوەڕهێنان بەس نییە، بەڵکو پێویستە لە خوا بپاڕێنەوە بۆ لێبوردنی گوناهان و پاراستن لە سزای دۆزەخ. ئەمەش فێرمان دەکات کە باوەڕدار هەمیشە دەبێت لە نێوان ترس و هیوادا بێت: ترس لە سزای خوا و هیوای بەخشین و ڕەحمەتی.
ئەی موسڵمان! ئەم ئایەتە فێرمان دەکات کە دوعا و پاڕانەوە لە خوا چەندە گرنگە، بەتایبەت دوعای لێبوردنی گوناهان و پاراستن لە دۆزەخ. خوای گەورە بەڵێنی بەهەشت بەو کەسانە داوە کە ئەم سیفەتەیان هەیە، جا با هەمیشە بەم دوعایە دەست بکەینەوە و لە خوا بپاڕێینەوە بۆ بەخشینی گوناهان و پاراستن لە سزای دۆزەخ، بە دڵنیاییەوە کە خوا بیستی دوعاکانە و وەڵامدەرەوەیە.
ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ إِنَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغۡفِرۡ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ ١٦
ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 14-18 — سوڕەتی ئالی عیمران
14 زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ۗ ذَٰلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَاللَّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ
ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆر‌و زه‌به‌نده و ئه‌سپی چاک و ڕه‌سه‌ن و (هۆکاره‌ی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها ماڵات و زه‌وی و زاری کشتوکاڵ بۆ خه‌ڵکی ڕازێنراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده کردووه (که به‌هه‌شته).
15 ۞ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيْرٍ مِّن ذَٰلِكُمْ ۚ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه) بڵێ: ئایا هه‌واڵی چاکتر له‌و نازو نیعمه‌تانه‌تان پێ ڕابگه‌یه‌نم؟! (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که): بۆ ئه‌وانه‌ی پارێزکارو خواناسن، لای په‌روه‌ردگاریان باخه‌کانی به‌هه‌شت ئاماده‌یه بۆیان که: چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانی پاکیزه‌دا و به‌ده‌م هه‌ست کردنی به‌رده‌وام به‌ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری ئازیز، بێگومان ئه‌و خوایه بینایه به‌به‌نده‌کانی.
16 الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ
ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.
17 الصَّابِرِينَ وَالصَّادِقِينَ وَالْقَانِتِينَ وَالْمُنفِقِينَ وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالْأَسْحَارِ
(جا ئه‌و ئیماندارانه، ئه‌مه سیفه‌تیانه) خۆگرو ئارامگرن (له به‌رامبه‌ر ناسۆر و ناخۆشیه‌کانی ژیانه‌وه)، ڕاستگۆ‌و خواپه‌رستن، ماڵ و سامان ده‌به‌خشن و، له به‌ره‌به‌یانه‌کاندا داوای لێخۆشبوو‌ن (له په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن چونکه واهه‌ست ده‌که‌ن که وه‌ک پێویست خواپه‌رستیان نه‌کردووه).
18 شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ ۚ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ
خوای گه‌وره (له ڕێگه‌ی دروست کراوانیه‌وه، که هه‌مووی نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌نوێنێت) خۆی شایه‌تی داوه و ده‌ریخستووه و سه‌لماندویه‌تی که به‌ڕاستی جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه که شایانی په‌رستن بێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کان و خاوه‌ن زانسته‌کانیش (له پێغه‌مبه‌ران و زانایان) که به‌ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن خوا هه‌میشه داد په‌روه‌ری ڕه‌هایه و جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه و ئه‌و خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.
وه‌رگێڕان — ئالی عیمران 16 سوڕەتی ئالی عیمران ئایه‌ت 16 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه،…
سوڕەتی ئایه‌ت 16/200 — سوڕەتی ئالی عیمران آل عمران (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئالی عیمران گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئالی عیمران وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئالی عیمران mp3, سوڕەتی ئالی عیمران pdf. ئایه‌ت 14–18. به کوردی: فارسی.