اشْتَرَوْا بِآيَاتِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَصَدُّوا عَن سَبِيلِهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ٩
🔤 Transliteration
Ishtaraw bi Aayaatil laahi samanan qaleelan fasaddoo `an sabeelih; innahum saaa`a maa kaanoo ya`maloon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
(هاوه‌ڵگه‌ران نرخیان بۆ ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره دانه‌ناوه) ئه‌وانه به ئایه‌ته‌کانی خوا پاره‌و ده‌ستمایه‌یه‌کی که‌می دنیایان کڕی و گۆڕیانه‌وه (ئایه‌ته‌کانی خوایان گۆڕیه‌وه به‌نرخێکی که‌م و هه‌رزان) و ئینجا پشتیان هه‌ڵکرد له ڕێگه‌ی خوا، ڕێگری خه‌ڵکیشیان لێ ده‌کرد، به‌ڕاستی ئه‌و (خوا نه‌ناسانه) ناپه‌سه‌ند بوو ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یانکردو ئه‌نجامیان ده‌دا.
🌐 Additional reference in فارسی
ووشه‌كانی ئایه‌ته‌كه: اشْتَرَوْا : گۆڕینه‌وه، ئاڵ‌وگۆڕیان كرد.ثَمَنًا قَلِيلًا : به‌هایه‌كی كه‌م و بێ نرخ، مه‌به‌ست دونیایه‌كه.فَصَدُّوا : ڕێگریان كرد و خۆیان و خه‌ڵكییان لێ دوور خسته‌وه.سَاءَ : زۆر خراپ و ناپه‌سه‌ند بوو.ته‌فسیری ئایه‌ته‌كه: ئه‌م ئایه‌ته باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئایاته‌كانی خوا و قورئانی پیرۆزیان به شتی كه‌م به‌ها و بێ نرخی دنیا فرۆشت و گۆڕییه‌وه. ئه‌وانه به‌رامبه‌ر وازهێنانیان له حه‌ق و ڕاستی، به‌هایه‌كی كه‌می دنیایان وه‌رگرت، وه‌ك سامان و ماڵ و شه‌هوات و ئاره‌زووه‌كانی دنیا. ئه‌وانه نه‌ك هه‌ر خۆیان له ڕێگای خوا لاچوونه‌وه، به‌ڵكو ڕێگه‌یان له خه‌ڵكیش گرت كه بچنه سه‌ر ڕێگای ڕاست و موسڵمان بن.
ئه‌وانه به‌ڵێنه‌كانی خوایان شكاند و په‌یمانه‌كانیان پشت گوێ خست، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی دنیاییان له قیامه‌ت و به‌خته‌وه‌ری ئاخیره‌ت به‌رجه‌سته‌تر بوو. خوای گه‌وره‌ش به ڕوونی ده‌فهرموێت كه: "ئه‌وانه كرداره‌كانیان زۆر خراپ و ناپه‌سه‌ند بوو" ، واتا ئه‌م كار و كرده‌وانه‌ی ئه‌وان زۆر قێزاوه‌یه و سه‌رزه‌نشتی لێده‌كرێت.
په‌ند و ئامۆژگاری: ئای ئه‌ی موسڵمانان! ئێمه ده‌بێت زۆر وریا بین له‌و فیتنه و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه دنیا له‌به‌رده‌ستماندا ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئیمان و دینمان به شتێكی كه‌می دنیا فرۆشت، ئه‌وه زهره‌رێكی گه‌وره‌مان كردووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕاستی ویستی سه‌رفرازی دونیا و قیامه‌تمان هه‌بێت، ده‌بێت ئیمانه‌كه‌مان به‌هێز بكه‌ین و له ڕێگای خوا چه‌سپاو بین، و به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌هایه‌كی دنیایی، ئیمان و دینمان نه‌فرۆشین. خوای گه‌وره‌ش زۆر به سۆز و میهره‌بانیه‌وه بانگمان ده‌كاته سه‌ر ڕێگای ڕاست و ڕووناكی، تا له تاریكایی و گومڕایی ڕزگارمان بكات و بگه‌یه‌نێته به‌هه‌شتی به‌رین.
ٱشۡتَرَوۡاْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَصَدُّواْ عَن سَبِيلِهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ سَآءَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٩
(هاوه‌ڵگه‌ران نرخیان بۆ ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره دانه‌ناوه) ئه‌وانه به ئایه‌ته‌کانی خوا پاره‌و ده‌ستمایه‌یه‌کی که‌می دنیایان کڕی و گۆڕیانه‌وه (ئایه‌ته‌کانی خوایان گۆڕیه‌وه به‌نرخێکی که‌م و هه‌رزان) و ئینجا پشتیان هه‌ڵکرد له ڕێگه‌ی خوا، ڕێگری خه‌ڵکیشیان لێ ده‌کرد، به‌ڕاستی ئه‌و (خوا نه‌ناسانه) ناپه‌سه‌ند بوو ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یانکردو ئه‌نجامیان ده‌دا.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 7-11 — سوڕەتی ته‌وبه
7 كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِندَ اللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِ إِلَّا الَّذِينَ عَاهَدتُّمْ عِندَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۖ فَمَا اسْتَقَامُوا لَكُمْ فَاسْتَقِيمُوا لَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ
چۆن په‌یمان ده‌بێت بۆ هاوه‌ڵگه‌ران (ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها جار په‌یمان ده‌شکێنن)، لای خوا‌و لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (په‌یمان نابێت)؟! جگه له‌وانه‌ی که له پاڵ مزگه‌وتی حه‌رام و (که‌عبه‌دا) په‌یمانتان (له‌گه‌ڵیاندا مۆرکرد) هه‌تا ئه‌وان پابه‌ند و ڕاست و دروست بن له‌سه‌ر په‌یمانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر ئێوه‌وه، ئه‌وه ئێوه‌ش پابه‌ندو ڕاست و ڕه‌وان بن بۆیان، چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.
8 كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا فِيكُمْ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ يُرْضُونَكُم بِأَفْوَاهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَاسِقُونَ
چۆن (پابه‌ندی په‌یمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، کاری چاک له‌وانه ناوه‌شێته‌وه) خۆ ئه‌گه‌ر له کاتێکدا ده‌ستیان به‌سه‌رتاندا بڕوات ئه‌وه هیچ سنوورێک ناپارێزن، نه‌خزمایه‌تی ده‌فامن، نه‌په‌یمان، به‌ده‌م و زاریان ڕازیتان ده‌که‌ن، دڵه‌کانیشیان دژ‌و بێزارن له‌وه‌ی که به‌ده‌م ده‌یڵێن (دژی ڕاگرتنی په‌یمانه‌کانیانن) زۆربه‌شیان له سنوور ده‌رچوون و په‌یمان شکێنن.
9 اشْتَرَوْا بِآيَاتِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَصَدُّوا عَن سَبِيلِهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
(هاوه‌ڵگه‌ران نرخیان بۆ ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره دانه‌ناوه) ئه‌وانه به ئایه‌ته‌کانی خوا پاره‌و ده‌ستمایه‌یه‌کی که‌می دنیایان کڕی و گۆڕیانه‌وه (ئایه‌ته‌کانی خوایان گۆڕیه‌وه به‌نرخێکی که‌م و هه‌رزان) و ئینجا پشتیان هه‌ڵکرد له ڕێگه‌ی خوا، ڕێگری خه‌ڵکیشیان لێ ده‌کرد، به‌ڕاستی ئه‌و (خوا نه‌ناسانه) ناپه‌سه‌ند بوو ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یانکردو ئه‌نجامیان ده‌دا.
10 لَا يَرْقُبُونَ فِي مُؤْمِنٍ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُعْتَدُونَ
ئه‌وانه ده‌رباره‌ی هیچ ئیماندارێک سنووری خزمایه‌تی و په‌یمان ڕه‌چاو ناکه‌ن و ناپارێزن، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن ده‌ستدرێژکاران.
11 فَإِن تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ ۗ وَنُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ
جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و په‌شیمانی ده‌ربڕن و نوێژه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رکه‌ن، ئه‌وه برای دینی ئێوه‌ن، ئێمه‌یش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن.
وه‌رگێڕان — ته‌وبه 9 سوڕەتی ته‌وبه ئایه‌ت 9 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : (هاوه‌ڵگه‌ران نرخیان بۆ ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره دانه‌ناوه) ئه‌وانه به ئایه‌ته‌کانی…
سوڕەتی ئایه‌ت 9/129 — سوڕەتی ته‌وبه التوبة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ته‌وبه گوێت لێبگرە, سوڕەتی ته‌وبه وه‌رگێڕان, سوڕەتی ته‌وبه mp3, سوڕەتی ته‌وبه pdf. ئایه‌ت 7–11. به کوردی: فارسی.