وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ ١٧
🔤 Transliteration
Wallazeenah tadaw zaadahum hudanw wa aataahum taqwaahum
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین.
🌐 Additional reference in فارسی
ووشه‌كانى ئایه‌ته‌كه: اهْتَدَوْا : ئه‌وانه‌ى ڕێگه‌ى ڕاستیان گرته‌به‌ر، واته: موسڵمانان و شوێنكه‌وتوانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ).زَادَهُمْ هُدًى : زیادى كرد به‌رێنموونی و ڕۆشنبیرییان.وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ : پێی‌دان و له‌خۆیاندا دروستكردنى ته‌قوا و پارێزكارى.تەفسیری ئایەتەکە: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌ی ئیمانداران، ئه‌وانه‌ى كه ڕێگه‌ى ڕاست و دروستیان گرته‌به‌ر و باوه‌ڕیان هێنا به‌خوا و شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم )یان كرد، خواى گه‌وره ڕێنموونی زیاتریان پێده‌به‌خشێت و هیدایه‌تیان بۆ زیاد ده‌كات. ئه‌وه‌نده‌ى كه ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاستدا هه‌نگاو ده‌نێن، خوا ڕۆشنبیری و زانین و تێگه‌یشتنیان زیاتر ده‌كات، تا ڕاده‌یه‌ك كه ڕێگه‌كه‌یان بۆیان ڕوونتر و ئاسانتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ته‌قوا و پارێزكارى پێیان ده‌به‌خشێت، واته: توانا و ویستی كاری چاك و دووركه‌وتنه‌وه له گوناهو خراپه‌یان له‌دڵ و ده‌روندا دروست ده‌كات، تا به‌ئاسانى تهقواكار بن و خۆیان له‌و شتانه بپارێزن كه ده‌بێته هۆى سزا‌و ئاگری دۆزه‌خ.
ئه‌م ئایه‌ته مژده‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڕێگه‌ى خواى گرتووه‌ته‌به‌ر: هه‌ر كه‌سێك به‌ڕاستى هیدایه‌ت وه‌رگرێت و به‌گوێره‌ى زانین و باوه‌ڕى خۆى كار بكات، خوا هیدایه‌تى زیاترى پێ ده‌به‌خشێت. ئه‌مه‌ش واته: هیدایه‌ت خۆى ڕێگه‌یه‌كه بۆ هیدایه‌تى زیاتر، و چاكه خۆى ڕێگه‌یه‌كه بۆ چاكه‌ى زیاتر.
ئه‌ی موسڵمان، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵت ڕووناك بێت و ڕێگه‌ت ئاسان بێت، له‌سه‌ر ڕێگه‌ى خوا چاوه‌ڕوان مه‌كه و هه‌نگاو بنێ و به‌رده‌وام به. هه‌ر كه‌سێك به‌ڕاستى ویستی چاكه‌ى هه‌بێت و هه‌وڵ بدات، خواى گه‌وره ڕێگه‌ى چاكه‌ى پێ نیشان ده‌دات و ته‌قواى له‌دڵیدا ده‌ڕوێنێت. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر فه‌زڵ و به‌ره‌كه‌ت و میهرهبانیهكانى خوا بۆ به‌نده‌كانى.
وَٱلَّذِينَ ٱهۡتَدَوۡاْ زَادَهُمۡ هُدًى وَءَاتَىٰهُمۡ تَقۡوَىٰهُمۡ ١٧
ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 15-19 — سوڕەتی موحهم‌مه‌د
15 مَّثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ ۖ فِيهَا أَنْهَارٌ مِّن مَّاءٍ غَيْرِ آسِنٍ وَأَنْهَارٌ مِّن لَّبَنٍ لَّمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ وَأَنْهَارٌ مِّنْ خَمْرٍ لَّذَّةٍ لِّلشَّارِبِينَ وَأَنْهَارٌ مِّنْ عَسَلٍ مُّصَفًّى ۖ وَلَهُمْ فِيهَا مِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ وَمَغْفِرَةٌ مِّن رَّبِّهِمْ ۖ كَمَنْ هُوَ خَالِدٌ فِي النَّارِ وَسُقُوا مَاءً حَمِيمًا فَقَطَّعَ أَمْعَاءَهُمْ
وێنه‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌به‌ڵێن دراوه‌بدرێت به‌خواناس و پارێزکاران، ئه‌مه‌یه: چه‌نده‌ها ڕووباری له‌ئاوی سازگارو تام و نه‌گۆڕاوی تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕووباری شیر که‌تامی تێک نه‌چووه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕوبار له‌شه‌رابی تام خۆش و بۆنخۆش، (که‌له‌خواردنه‌وه‌ی بێزار نابن و له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت) بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه، چه‌نده‌ها ڕوبار له‌هه‌نگوینی پاڵفته‌و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا له‌هه‌موو جۆره به‌رو و بووم و میوه‌یه‌کی جوان و به‌تام و بۆنخۆش، هاوکات له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریاندا، ئایا ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه‌کو ئه‌و که‌سانه‌وان که‌له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه‌مرن و ئاوی له‌کوڵ ده‌کرێت به‌گه‌روویاندا، که‌ریخۆڵه‌کانیان پارچه‌پارچه‌و تۆی تۆی ده‌کات؟!
16 وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ حَتَّىٰ إِذَا خَرَجُوا مِنْ عِندِكَ قَالُوا لِلَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ مَاذَا قَالَ آنِفًا ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ طَبَعَ اللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ
ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێک له‌و بێ باوه‌ڕو دووڕوانه دێن وگوێت بۆ ده‌گرن، هه‌تا کاتێک له‌قسه‌و گوفتارت بوویته‌وه، جێت ده‌هێڵن و به‌دوودڵیه‌وه ده‌پرسن له‌ئیمانداران: ئه‌وه‌باسی چی ده‌کرد؟ ئه‌وه‌له‌چی ده‌دوا؟ تا ئه‌وانه‌خوا مۆری ناوه‌به‌سه‌ر دڵیان‌دا و شوێنی ئاره‌زوو ویستی نه‌گونجاوی خۆیان که‌وتوون.
17 وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ
ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین.
18 فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا السَّاعَةَ أَن تَأْتِيَهُم بَغْتَةً ۖ فَقَدْ جَاءَ أَشْرَاطُهَا ۚ فَأَنَّىٰ لَهُمْ إِذَا جَاءَتْهُمْ ذِكْرَاهُمْ
ئایا ئه‌وانه‌چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه‌له‌قیامه‌ت که‌له‌ناکاو یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟ چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وتووه (که‌یه‌کێک له‌وانه‌ره‌وانه‌کردنی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ره)، جا ئه‌وکاته‌که‌به‌رپا بێت بیرکردنه‌وه و ئامۆژگارییان چ سوودێکی ده‌بێت؟!
19 فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ
ئه‌ی ئینسان!! ده‌ی که‌واتا چاک بزانه‌و دڵنیابه جگه‌له‌خوا، هیچ خوایه‌کی ترنیه، داوای لێخۆشبوونی گوناه بۆ خۆت و ئیمانداران له‌پیاوان و ئافره‌تان هه‌ر له‌و بکه‌و دڵنیابه که‌خوا ده‌زانێت له‌رۆژدا به‌چی یه‌وه خه‌ریکن و، له‌شه‌ویشدا له‌کۆی ده‌حه‌وێنه‌وه و ئارام ده‌گرن، یاخود ده‌زانێت چی ده‌که‌ن له‌دونیاداو، ده‌ره‌نجامه‌که‌شی له‌قیامه‌تدا چۆنه.
وه‌رگێڕان — موحهم‌مه‌د 17 سوڕەتی موحهم‌مه‌د ئایه‌ت 17 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى…
سوڕەتی ئایه‌ت 17/38 — سوڕەتی موحهم‌مه‌د محمد (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی موحهم‌مه‌د گوێت لێبگرە, سوڕەتی موحهم‌مه‌د وه‌رگێڕان, سوڕەتی موحهم‌مه‌د mp3, سوڕەتی موحهم‌مه‌د pdf. ئایه‌ت 15–19. به کوردی: فارسی.