مائیده · 112/120
وه‌رگێڕان دەنگکردن — مائیده
إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِّنَ السَّمَاءِ ۖ قَالَ اتَّقُوا اللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ۝١١٢
Iz qaalal hawaariyyoona yaa `Eesab na Maryama hal yastatee`u Rabbuka ai yunaz zila `alinaa maaa`idatam minas samaaa`i qaalat taqul laaha in kuntum mu`mineen
📖 به‌ کوردی
کاتێک حه‌واریه‌کانیش وتیان: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌توانێت له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنێت؟ عیسا وتی: له خوا بترسن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن، (ئه‌مه چ داخوازیه‌که ده‌یکه‌ن؟!).
🎧 گوێت لێبگرە

📜 ئایه‌ت 110-114 — مائیده

110إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ اذْكُرْ نِعْمَتِي عَلَيْكَ وَعَلَىٰ وَالِدَتِكَ إِذْ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ الْقُدُسِ تُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا ۖ وَإِذْ عَلَّمْتُكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ ۖ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ بِإِذْنِي فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِي ۖ وَتُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ بِإِذْنِي ۖ وَإِذْ تُخْرِجُ الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِي ۖ وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَنكَ إِذْ جِئْتَهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ
ئه‌وسا (له‌ناو هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا ڕوو به عیسای کوڕی مه‌ریه‌م) خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م یادی ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی من بکه‌ره‌وه که ڕژاندم به‌سه‌ر خۆت و دایکتدا، کاتێک من به‌هۆی فریشته جوبره‌ئیلی پیرۆزه‌وه پشتیوانیم لێکردیت، ئه‌وکاته‌ی له بێشکه‌داو به‌پیریش به‌ڕه‌وانی قسه‌ت بۆ خه‌ڵکی ده‌کرد، هه‌روه‌ها کاتێک فێری نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش له قوڕ وه‌ک شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ده‌کرد به‌فه‌رمانی من، ئه‌مجا فووت پیاده‌کرد، جا ده‌بوو به‌باڵده به‌فه‌رمانی من و کوێری زگماک و به‌ڵه‌کت چاک ده‌کرده‌وه به‌فه‌رمانی من، کاتێکیش مردووه‌کانت به‌زیندوویی به‌فه‌رمانی من له گۆڕ ده‌رده‌هێنایه‌وه‌، هه‌روه‌ها یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه که شه‌ڕی نه‌وه‌ی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک به‌به‌ڵگه ئاشکراکانه‌وه هاتی بۆ لایان، جا ئه‌وانه‌شیان که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جادوویه‌کی ئاشکرایه هیچ شتێکی تر نیه‌.
111وَإِذْ أَوْحَيْتُ إِلَى الْحَوَارِيِّينَ أَنْ آمِنُوا بِي وَبِرَسُولِي قَالُوا آمَنَّا وَاشْهَدْ بِأَنَّنَا مُسْلِمُونَ
هه‌روه‌ها کاتێک نیگام نارد بۆ هاوه‌ڵه دڵسۆزو تایبه‌تیه‌کانی عیسا (حه‌واریه‌کان) که ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به من و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌م، ئه‌وانیش وتیان: ئیمان و باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه‌، خوایه تۆش به‌شایه‌ت به که به‌ڕاستی ئێمه موسڵمان و (ملکه‌چ و دڵسۆزین).
112إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِّنَ السَّمَاءِ ۖ قَالَ اتَّقُوا اللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
کاتێک حه‌واریه‌کانیش وتیان: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌توانێت له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنێت؟ عیسا وتی: له خوا بترسن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن، (ئه‌مه چ داخوازیه‌که ده‌یکه‌ن؟!).
113قَالُوا نُرِيدُ أَن نَّأْكُلَ مِنْهَا وَتَطْمَئِنَّ قُلُوبُنَا وَنَعْلَمَ أَن قَدْ صَدَقْتَنَا وَنَكُونَ عَلَيْهَا مِنَ الشَّاهِدِينَ
(حه‌وارییه‌کان بۆ پاساوی داواکه‌یان) وتیان: ده‌مانه‌وێت (بۆ پیرۆزی و به‌ره‌که‌ت) لێی بخۆین و دڵنیابین و چاک بزانین که بێگومان ڕاستت له‌گه‌ڵدا کردووین و له‌سه‌ریشی ببینه شایه‌ت (تا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هه‌یه باوه‌ڕی دامه‌زراوتر بێت).
114قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا أَنزِلْ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِّنَ السَّمَاءِ تَكُونُ لَنَا عِيدًا لِّأَوَّلِنَا وَآخِرِنَا وَآيَةً مِّنكَ ۖ وَارْزُقْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ
ئه‌وسا عیسای کوڕی مه‌ریه‌م وتی: ئه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنه تا ببێته جه‌ژن بۆ نه‌وه‌کانی ئێستا و داهاتوومان و به‌ڵگه‌یه‌ک بێت له‌لایه‌ن تۆوه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت و له ڕزق و ڕۆزی به‌هره‌وه‌رمان بکه‌، هه‌ر تۆی چاکترین ڕۆزی به‌خش.
مائیدهپێڕست
120ئایه‌ت
MedinanRevelation
112ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — مائیده 112

سووره‌تی مائیده ئایه‌ت 112 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : کاتێک حه‌واریه‌کانیش وتیان: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا په‌روه‌ردگاری تۆ…

سووره‌تی ئایه‌ت 112/120 — مائیده المائدة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: مائیده گوێت لێبگرە, مائیده وه‌رگێڕان, مائیده mp3, مائیده pdf. ئایه‌ت 110–114. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers