هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ٣٠
🔤 Transliteration
Hunaalika tabloo kullu nafsim maaa aslafat; wa ruddoo ilal laahi mawlaahu mul haqqi wa dalla `anhum maa kaanoo yaftaroon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئا له‌وێدا (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌رو لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای خوا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق، هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون، ون ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت..
🌐 Additional reference in فارسی
وەتە واتاکانی وشەکان: هُنَالِكَ : لەو ڕۆژەدا، لەو شوێنەی کە ڕۆژی قیامەتە.تَبْلُو : تاقی دەکاتەوە، دەیبینێت و دەیزانێت.مَا أَسْلَفَتْ : ئەو کردەوانەی کە پێشتر لە ژیانی دنیادا ئەنجامی داون.مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ : خاوەنی ڕاستەقینەیان، خوای گەورە کە فەرمانڕەوایی و دادوەری ڕاستەقینە.يَفْتَرُونَ : درۆ هەڵبەستن و دەستکردەوە، واتە ئەو بتانەی کە بە درۆ دەیانگوت شەریکی خوان.تەفسیری ئایەتە پیرۆزەکە: لەو ڕۆژەی کە ڕۆژی لێپرسینەوەیە، هەموو کەسێک ڕووبەڕووی کردەوەکانی خۆی دەبێتەوە و تاقی دەکرێتەوە. هەر کەسێک دەبینێت کە لە ژیانی دنیادا چی کردووە، چاکە یان خراپە، و پاداشت و سزای خۆی بە تەواوی وەردەگرێت. ئەو کەسانەی کە خێر و چاکەیان کردووە، دەچنە بەهەشت، و ئەوانەی کە خراپەیان کردووە، دەچنە دۆزەخ.
لەو ڕۆژەدا، هەمووان دەگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە، کە خاوەنی ڕاستەقینەی هەمووانە و دادوەری دادپەروەرە. ئەو کەسانەی کە لە دنیادا بتپەرستییان دەکرد و بە درۆ دەیانگوت ئەم بتانە شەریکی خوان و شەفاعەتمان دەکەن، لەو ڕۆژەدا هەموو ئەو خەیاڵ و درۆیانە لەناو دەچن و هیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنن. ئەو بتانە لەبەرچاویان ون دەبن و هیچ دەسەڵاتێکیان نییە.
پەیامێکی دڵخۆشکەر بۆ خوێنەرانی ئازیز: ئەی خوشک و برای ئازیز! با ئەم ئایەتە پیرۆزە وەک ئاگادارکردنەوەیەک بێت بۆ ئێمە، تا لە ژیانی دنیادا هەرچی چاکەیە لە توانا‌مان دێت بیکەین. خوای گەورە دادوەرێکی دادپەروەرە و هیچ کەسێک ستەمی لێ ناکرێت. ئەگەر چاکە بکەین، چاکەی بۆ خۆمانە، و ئەگەر خراپەش بکەین، ئەوە بە زیانی خۆمانە. با هەمیشە بیر لەو ڕۆژە بکەینەوە و هەوڵ بدەین لە ڕێگای ڕاستدا بڕۆین، تا لەو ڕۆژەدا سەربەرز و دڵخۆش بین. خوای گەورە هەرگیز کردەوەی چاکەکانمان بە فیڕۆ نادات، و بەهەشت و ڕەحمەتی خۆی بەخشی بە بەندە چاکەکان.
هُنَالِكَ تَبۡلُواْ كُلُّ نَفۡسٍ مَّآ أَسۡلَفَتۡۚ وَرُدُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ مَوۡلَىٰهُمُ ٱلۡحَقِّۖ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ ٣٠
ئا له‌وێدا (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌رو لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای خوا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق، هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون، ون ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت..
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 28-32 — سوڕەتی یونس
28 وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ
ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، پاشان به‌وانه ده‌ڵێین: که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه: خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که‌ده‌تانپه‌رست، له‌جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن، ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌په‌رستراوه‌کانیان جیا ده‌که‌ینه‌وه، خوا بت و په‌رستراوه‌کان، ده‌هێنێته قسه‌و ئه‌وانیش به یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ئه‌په‌رست!!
29 فَكَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ
ئینجا خوا به‌سه که‌شایه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری په‌رستن و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووین.
30 هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ
ئا له‌وێدا (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌رو لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای خوا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق، هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون، ون ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت..
31 قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ
(ئه‌ی پێعه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ): کێ هه‌یه له‌ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر‌و بارانه‌وه) و له‌زه‌ویه‌وه (به‌هۆی خاک و ئاو‌و هه‌واوه) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت و پێتان ببه‌خشێت، ئه‌ی کێ هه‌یه‌خاوه‌نی ده‌زگاکانی بیستن و بینین بێت (توانای بیستن و بینینیان پێ ببه‌خشێت) ئه‌ی کێ زیندوو له‌مردوو ده‌رده‌هێنێت و مردوو له‌زیندوو ده‌رده‌هێنێت، هه‌رواها کێ‌یه که‌هه‌موو کار‌و فرمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت (له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌وه) خه‌ڵکی ده‌ڵێن: الله، خوا (هه‌موو ئه‌و کارانه‌و زیاتریش زۆر به‌ئاسانی ئه‌نجام ده‌دات له‌ڕێگه‌ی یاسا‌و به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌که‌هه‌ر خۆی دایڕشتووه)، که‌واته‌پێیان بڵێ: ئایا ناترسن له‌سه‌ره‌نجامی یاخی بوونتان، ئایا ناترسن له‌خه‌شم و قینی خوا؟!
32 فَذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ
جا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه په‌روه‌ردگاری ڕاست و دروستتان، (باشه) دوای حه‌ق و ڕاستی چی هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی؟ (ئیتر ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه) چۆن لاده‌درێن (له‌ڕێبازی حه‌قه‌وه بۆ ڕێبازی به‌تاڵ)؟!
وه‌رگێڕان — یونس 30 سوڕەتی یونس ئایه‌ت 30 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئا له‌وێدا (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌رو لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی…
سوڕەتی ئایه‌ت 30/109 — سوڕەتی یونس يونس (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی یونس گوێت لێبگرە, سوڕەتی یونس وه‌رگێڕان, سوڕەتی یونس mp3, سوڕەتی یونس pdf. ئایه‌ت 28–32. به کوردی: فارسی.