وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَىٰ بَلَدٍ لَّمْ تَكُونُوا بَالِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ الْأَنفُسِ ۚ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ ٧
🔤 Transliteration
Wa tahmilu asqaalakum ilaa baladil lam takoonoo baaligheehi illaa bishiqqil anfus; inna Rabbakum la Ra`oofur Raheem
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
هه‌ندێك له‌و ماڵاتانه بار‌و که‌ل و په‌لی سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وڵات و شوێنێك که ئێوه دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێکی زۆر نه‌بێت پێی نه‌ده‌گه‌یشتن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زاتێکی زۆر به سۆز‌و میهره‌بانه (بۆ نه‌وه‌کانی ئاده‌م).
🌐 Additional reference in فارسی
واتە واتای وشەکان: أَثْقَالَكُمْ : بارە قورسەکانتان، واتە باروبەنهکان و کهلوپهلەکان.بَلَدٍ : وڵاتێکی دوور.بِشِقِّ الْأَنفُسِ : بە ماندووبوون و زەحمەتییەکی زۆری دەروون و لەش.تەفسیری ئایەتەکە: ئەی خەڵکینە! ئەو ئاژەڵانەی (وەک وشتر و مانگا ) کە خوا بۆتان دروست کردوون، بارە قورسەکانتان هەڵدەگرن و دەیانهێنن بۆ وڵاتێکی دوور کە بەبێ ئەوان نەتانتوانی بگەنە ئەوێ، مەگەر بە ماندووبوون و زەحمەتییەکی زۆری نەفوس و لەش. بەڕاستی پەروەردگارتان زۆر بە بەزەیی و میهرەبانە بەرامبەر بە ئێوە، چونکە ئەم ئاژەڵانەی بۆ ئێوە ڕام هێناوە و ملکەچی کردوون، تاکو بارە قورسەکانتان بۆ شوێنە دوورەکان بگەیەنن، بەبێ ئەوەی ئێوە تووشی ئازار و ناخۆشی ببن.
پەیامی ئایەتەکە بۆ ژیانی ئێمە: خوای گەورە بە بەزەیی و میهرەبانییەوە هەموو ئەو شتانەی بۆ ئێمە ئاسان کردووە کە پێویستمان پێیەتی لە ژیاندا. ئەم ئایەتە فێرمان دەکات کە هەرچی لە دەوروبەرمان هەیە، لە ئاژەڵ و ئامێر و هۆکارەکانی گواستنەوە، هەمووی ڕەحمەت و بەهرەی خوایە بۆ ئێمە. ئایا شایستە نییە سوپاسگوزاری ئەم هەموو ناز و نیعمەتە بین و بە یەکخواپەرستی و گوێڕایەڵی خوا خزمەتی بکەین؟ ئەم بیرکردنەوەیە دڵمان بە خوا نزیک دەکاتەوە و وامان لێدەکات زیاتر بە خۆشەویستی و ئیمانەوە ژیان بەسەر ببەین، چونکە دەزانین پەروەردگارێکمان هەیە کە زۆر بە بەزەیی و میهرەبانە بەرامبەر بە بەندەکانی.
وَتَحۡمِلُ أَثۡقَالَكُمۡ إِلَىٰ بَلَدٍ لَّمۡ تَكُونُواْ بَٰلِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلۡأَنفُسِۚ إِنَّ رَبَّكُمۡ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ ٧
هه‌ندێك له‌و ماڵاتانه بار‌و که‌ل و په‌لی سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وڵات و شوێنێك که ئێوه دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێکی زۆر نه‌بێت پێی نه‌ده‌گه‌یشتن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زاتێکی زۆر به سۆز‌و میهره‌بانه (بۆ نه‌وه‌کانی ئاده‌م).
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 5-9 — سوڕەتی نه‌حل
5 وَالْأَنْعَامَ خَلَقَهَا ۗ لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ وَمَنَافِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ
ماڵاتیشی دروستکردووه بۆ خزمه‌تی ئێوه، (له خوری و موو پێستیان جۆره‌ها پۆشاك و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن) که گه‌رمیتان پێ ده‌به‌خشێت (له سه‌رماو سۆڵه‌دا)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودی تری لێ وه‌رده‌گرن له شیر‌و گۆشته‌که‌شی ده‌خۆن...
6 وَلَكُمْ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُرِيحُونَ وَحِينَ تَسْرَحُونَ
کاتێك ماڵاته‌کان ده‌هێننه‌وه له ئێواراندا (به تێری و شیره‌وه)، له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا که له ماڵ ده‌ریان ده‌که‌ن، دیمه‌نێکی جوانتان بۆ ده‌نوێنن (ده‌روونی ئیماندار ده‌خرۆشێنن، به‌جیاوازی شێواز‌و قه‌باره‌و ده‌نگ و ڕه‌نگ و یاری و گه‌مه‌یان).
7 وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَىٰ بَلَدٍ لَّمْ تَكُونُوا بَالِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ الْأَنفُسِ ۚ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ
هه‌ندێك له‌و ماڵاتانه بار‌و که‌ل و په‌لی سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وڵات و شوێنێك که ئێوه دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێکی زۆر نه‌بێت پێی نه‌ده‌گه‌یشتن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زاتێکی زۆر به سۆز‌و میهره‌بانه (بۆ نه‌وه‌کانی ئاده‌م).
8 وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً ۚ وَيَخْلُقُ مَا لَا تَعْلَمُونَ
هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جۆری ئه‌سپ و ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ به‌دیهێناون تا بۆ سواری و گواستنه‌وه به‌کاری بهێنن، سه‌ره‌ڕای دیمه‌نی قه‌شه‌نگیان (به‌تایبه‌ت ئه‌سپ و ماین، که له سه‌رده‌می زانستی و ته‌کنه‌لۆژیادا هه‌ر به‌کار دێن)و شتی تریش دروست ده‌کات که ئێسته ئێوه نایزانن (ئه‌م ئاماژه قورئانیه، هه‌موو هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی و زه‌مینی ده‌گرێته‌وه که ئاده‌میزاد په‌ی پێ بردووه‌و په‌ی پێ ده‌بات، چونکه ئاده‌میزاد خۆی و زانیاری و زانسته‌که‌ی و که‌ره‌سته خاوه‌کان، هه‌ر هه‌مووی به‌خششی خوای به‌دیهێنه‌ری توانا‌و زانایه).
9 وَعَلَى اللَّهِ قَصْدُ السَّبِيلِ وَمِنْهَا جَائِرٌ ۚ وَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ
ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕێبازی ڕاست و به‌رنامه‌ی دروست له‌سه‌ر خوایه (ده‌بێت وریا بن) هه‌ندێك ڕێبازی لار‌و چه‌وت و ناڕێکیش هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر بیویستایه هیدایه‌تی هه‌ر هه‌مووتانی ده‌دا به‌گشتی (سه‌رپشکی نه ده‌کردن، به‌ڵام ڕێزی لێناون).
وه‌رگێڕان — نه‌حل 7 سوڕەتی نه‌حل ئایه‌ت 7 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : هه‌ندێك له‌و ماڵاتانه بار‌و که‌ل و په‌لی سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ…
سوڕەتی ئایه‌ت 7/128 — سوڕەتی نه‌حل النحل (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی نه‌حل گوێت لێبگرە, سوڕەتی نه‌حل وه‌رگێڕان, سوڕەتی نه‌حل mp3, سوڕەتی نه‌حل pdf. ئایه‌ت 5–9. به کوردی: فارسی.