فەئەلەم بە یادی من بە دڵ و ڕووخسار و ئەندامەکانتان، منیش یادی ئێوە دەکەم بە ستایش و چاکە و پاراستن، چونکە پاداشت لە جۆری کردەوەیە. سوپاسی من بکەن بە قسە و کردەوە، و ناشوکریم مەکەن بە بێبەرەکی و بەکارهێنانی ناز و نیعمەتەکانم لە شتە قەدەغەکراوەکاندا.
له هه‌ر لایه‌كه‌وه ڕۆیشتیته ده‌ره‌وه و له هه‌ركوێ بوویت (له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز و ئێوه‌ش (ئه‌ی موسوڵمانان) له هه‌ر كوێ بوون و هه‌ن ڕووتان وه‌رچه‌رخێنن به‌لای ئه‌ودا، تا خه‌ڵكی و میلله‌تانی تر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌بێت به‌سه‌رتانه‌وه، مه‌گه‌ر سته‌مكارانیان (كه به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك قایل نابن و هه‌ر ئاشووب و پیلان ده‌گێڕن)، جا له‌و تاوانبار‌و پیلانگێڕانه مه‌ترسن، به‌ڵكو ته‌نها له من بترسن، تا نازو نیعمه‌تی خۆمتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا بڕێژم (كه مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست له دنیادا و به‌هه‌شتی به‌رین و ڕه‌زامه‌ندی خوایه له دواڕۆژدا) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.
جا هه‌رگیز به‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی خوادا ده‌كوژرێن و شه‌هید ده‌بن، مه‌ڵێن: مردوون، نه‌خێر ئه‌وانه زیندوون و به‌ڵام ئێوه هه‌ست به زیندوویه‌تی ئه‌وان ناكه‌ن.
SurahQuran.com was founded as a humble effort to serve the Noble Book and the pure Sunnah, to invite people to Allah, and to make the religious sciences accessible according to the methodology of the Quran and Sunnah. We praise and thank Allah for His grace, and we ask Him to accept our work and make it sincere for His noble Face.