فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ ٤٢
🔤 Transliteration
Falammaa jaaa`at qeela ahaakaza `arshuki qaalat kaanna hoo; wa ooteenal `ilma min qablihaa wa kunnaa muslimeen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
جا کاتێک به‌ڵقیس گه‌یشت، پێی وترا: ته‌ختی پاشایه‌تی تۆ ئاوایه؟! هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وه‌و له‌و ده‌چێت، ئێمه پێش ئه‌مه‌ش زانیاریمان هه‌بوو (ده‌رباره‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی سوله‌یمان) ئێمه ته‌سلیم بووین (نیازی جه‌نگمان نیه).
🌐 Additional reference in فارسی
ووشەكان: عه‌رش : تەخت، کورسی شاھانە.كأنه هو : وا دیارە کە ئەو خۆیەتی، زۆر لێی دەچێت.أُوتينا : پێمان دراوە، بەخشراومانە.مسلمين : ملکەچ و فەرمانبەردار بۆ خوا.تەفسیر: کاتێک بلقیس، شاژنی شەبا، هات بۆ لای سولەیمان، بۆ تاقیکردنەوەی ژیری و هۆشیارییەکەی پێی وترا: "ئایا تەختەکەی تۆ ئاوا وایە؟" ئەویش بە ژیرییەوە وەڵامی دایەوە: "وا دیارە کە ئەو خۆیەتی." ئەم وەڵامە نیشانەی ئەوە بوو کە ئەو ژنێکی زیرەک و وریایە، چونکە نەیتوانی بە دڵنیاییەوە بیڵێت کە تەختەکەی خۆیەتی، بەڵام نەیشتوانی ڕەتی بکاتەوە، بۆیە وتی: "کەأنه هو" واتە: "وا دیارە کە ئەو خۆیەتی."
لەو کاتەدا سولەیمان بینی کە ئەو ژنە ژیری و تێگەیشتنی باش هەیە، بۆیە وتی: "ئێمە لە پێش ئەمەوە زانست و زانیاریمان پێدراوە لە خواوە، و ئێمە موسڵمان و ملکەچی فەرمانی خواین." ئەمەش بەو مانایە بوو کە سولەیمان و قەومەکەی پێشتر باوەڕیان بە خوا و توانایی بێسنووری ئەو هەبووە، و هەر لەسەر ئاینی ئیسلام و یەکتاپەرستیدا بوون، پێش ئەوەی ئەو موعجیزانە ببینن کە خوا بۆ سولەیمانی دابین کردبوو.
ئەم ڕووداوە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر توانایی خوای گەورە، چونکە تەختی بلقیس لە دوورییەکی زۆرەوە لە ماوەیەکی کەمدا گواسترایەوە بۆ لای سولەیمان، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە خوا دەسەڵاتدارە بەسەر هەموو شتێکدا و هیچ شتێک لە توانای ئەو دەرناچێت.
ئەی موسڵمانەکان! لەم چیرۆکە فەرمانبەرداری و ملکەچییەتی بۆ خوا فێردەبین، هەروەها ژیری و دانایی لە وەڵامدانەوەدا، و باوەڕی پتەو بە توانایی خوا. با هەمیشە لە ژیانماندا ملکەچی فەرمانی خوا بین و لە هەموو کارێک‌دا پشت بە خوا ببەستین، چونکە ئەو زاتەی کە تەختی بلقیسی لە دوورییەکی زۆرەوە گواستەوە، دەتوانێت هەموو کارەکانی ئێمەش ئاسان بکات و دەرگای ڕزق و ڕەحمەتی بکاتەوە بە ڕووماندا.
فَلَمَّا جَآءَتۡ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرۡشُكِۖ قَالَتۡ كَأَنَّهُۥ هُوَۚ وَأُوتِينَا ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهَا وَكُنَّا مُسۡلِمِينَ ٤٢
جا کاتێک به‌ڵقیس گه‌یشت، پێی وترا: ته‌ختی پاشایه‌تی تۆ ئاوایه؟! هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وه‌و له‌و ده‌چێت، ئێمه پێش ئه‌مه‌ش زانیاریمان هه‌بوو (ده‌رباره‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی سوله‌یمان) ئێمه ته‌سلیم بووین (نیازی جه‌نگمان نیه).
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 40-44 — سوڕەتی نه‌مل
40 قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُ قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ
(به‌ڵام یه‌کێک له پیاو چاکان) که زانستی و زانیاری له (نهێنیه‌کانی) کتێبی ته‌ورات هه‌بوو وتی: من بۆت ده‌هێنم به چاو تروکاندنێک (ده‌ستی کرد به نزا‌و پاڕانه‌وه و داوای له خوا کرد)، ئه‌وسا کتو پڕ سوله‌یمان بینی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایدا دانراوه وتی: ئه‌مه فه‌زڵ و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگارمه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه.. که: ئایا سوپاسگوزار ده‌بم یان ناشکورو به‌دنمه‌ک، جا ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت ئه‌وه به‌ڕاستی سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش که سپڵه‌یه، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگارم ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و خاوه‌نی به‌خششه به هه‌مووان (ڕایه‌کیش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه سوله‌یمان خۆی بووه).
41 قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ
(ئینجا سوله‌یمان فه‌رمانیدا و) وتی: ته‌ختی پاشایه‌تیه‌که‌ی ده‌ستکاری بکه‌ن (هه‌ندێک ڕه‌نگ و نه‌خشی بگۆڕن) سه‌رنج ده‌ده‌ین بزانین به‌ڵقیس ده‌یناسێته‌وه، یان له‌و که‌سانه ده‌بێت که نایناسنه‌وه.
42 فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ
جا کاتێک به‌ڵقیس گه‌یشت، پێی وترا: ته‌ختی پاشایه‌تی تۆ ئاوایه؟! هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وه‌و له‌و ده‌چێت، ئێمه پێش ئه‌مه‌ش زانیاریمان هه‌بوو (ده‌رباره‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی سوله‌یمان) ئێمه ته‌سلیم بووین (نیازی جه‌نگمان نیه).
43 وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعْبُدُ مِن دُونِ اللَّهِ ۖ إِنَّهَا كَانَتْ مِن قَوْمٍ كَافِرِينَ
ئه‌و شتانه‌ی که به‌ڵقیس ده‌یپه‌رست له جیاتی خوا بووبوونه به‌ربه‌ست له دڵ و ده‌روونیدا له به‌رامبه‌ر ئاینی خوادا به‌ڕاستی ئه‌و کاتی خۆی له ڕیزی قه‌ومێکی بێ باوه‌ڕ و خوا نه‌ناساندا بوو.
44 قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ ۖ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا ۚ قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُّمَرَّدٌ مِّن قَوَارِيرَ ۗ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
ئه‌وسا پێی وترا بچۆره کۆشکه‌که‌وه، (کاتێک به‌ره‌و کۆشک که‌وته ڕێ، ئاوێک له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا بوو، به شووشه سه‌ری گیرا بوو) جا که به‌ڵقیس بینی وای زانی ئاوێکی زۆره و قاچی خۆی هه‌ڵکرد تا ته‌ڕ نه‌بێت، سوله‌یمان وتی: ئه‌و پانتاییه به شووشه سه‌ری گیراوه (به‌ڵقیس سه‌رسام بوو له‌ده‌سه‌ڵات و کۆشک و ته‌لارو نازو نیعمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی که خوای گه‌وره به سوله‌یمانی به‌خشیووه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا من به‌ڕاستی تا ئێستا سته‌مم له خۆم کردووه، ئیتر وا له‌گه‌ڵ سوله‌یماندا ته‌سلیمی خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بووم.
وه‌رگێڕان — نه‌مل 42 سوڕەتی نه‌مل ئایه‌ت 42 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : جا کاتێک به‌ڵقیس گه‌یشت، پێی وترا: ته‌ختی پاشایه‌تی تۆ ئاوایه؟!…
سوڕەتی ئایه‌ت 42/93 — سوڕەتی نه‌مل النمل (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی نه‌مل گوێت لێبگرە, سوڕەتی نه‌مل وه‌رگێڕان, سوڕەتی نه‌مل mp3, سوڕەتی نه‌مل pdf. ئایه‌ت 40–44. به کوردی: فارسی.