ثُمَّ كَانَ عَاقِبَةَ الَّذِينَ أَسَاءُوا السُّوأَىٰ أَن كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ وَكَانُوا بِهَا يَسْتَهْزِئُونَ ١٠
🔤 Transliteration
Summa kaana`aaqibatal lazeena asaaa`us sooo aaa an kazzaboo bi aayaatil laahi wa kaanoo bihaa yastahzi`oon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
پاشان ئه‌و تیاچوونه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه بوو که تاوان و گوناهیان کرد؛ چونکه ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌هێناو گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.
🌐 Additional reference in فارسی
ووشەكان: السُّوأى : خراپترین و ناشرینترین دۆخ و سزایە.أَسَاؤُوا : خراپییان کرد، واتە کەفرییان کرد و گوناهیان ئەنجامدا.يَسْتَهْزِئُونَ : گاڵتەیان دەکرد و بە سووکییەوە دەیانگوت.تەفسیر: پاشان لە ڕۆژی دواییدا، سەرەنجام و کۆتایی ئەو کەسانەی کە خراپەکارییان کرد و بە کەفر و گوناهەوە ژیانیان بەسەر برد، خراپترین و ناشرینترین سزا بوو، کە دۆزەخە. ئەم سزایەش بەهۆی ئەوە بوو کە ئەوان بە ئایەتەکانی خوا باوەڕیان نەدەکرد و بەڵکو گاڵتەیان پێ دەکرد و بە سووکییەوە دەیانگوت. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە گاڵتەکردن بە ئایین و بەرنامەکانی خوا، هۆکاری سەرەکیی تێکچوونی دۆخ و سزای قورسە لە دنیا و قیامەتدا.
پەیامی دەعوەتی: ئەی موسڵمانان! وریا بن لەو هەڵوێستەی کە گاڵتەکردنە بە ئایەتەکانی خوا یان بە بەرنامەکانی ئیسلام. بەڕاستی خوا بەهرادارە و لە گاڵتەکەران تۆڵە دەسەنێت. جا با هەر یەکێک لە ئێمە لە خۆی بپارسێت و لەو کارانە دوور بکەوێت کە خوا و پێغەمبەرەکەی ڕەزامەندیان لەسەر نییە. بەڵکو با بەڕێزەوە لەگەڵ قورئان و ئایەتەکاندا مامەڵە بکەین، چونکە ئەوە ڕێگای ڕزگاری و خۆشبەختییە لە هەردوو جیهاندا. خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعًا مِّنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ﴾، کەواتە قورئان مەزن و پیرۆزە و شایانی ڕێز و پابەندبوونە، نەک گاڵتە و سووکایەتی.
ثُمَّ كَانَ عَٰقِبَةَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ ٱلسُّوٓأَىٰٓ أَن كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَكَانُواْ بِهَا يَسۡتَهۡزِءُونَ ١٠
پاشان ئه‌و تیاچوونه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه بوو که تاوان و گوناهیان کرد؛ چونکه ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌هێناو گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 8-12 — سوڕەتی ڕوم
8 أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا فِي أَنفُسِهِم ۗ مَّا خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُّسَمًّى ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ لَكَافِرُونَ
ئایا ئه‌وه له ناخی خۆیاندا بیرێکیان نه‌کردۆته‌وه، که خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه ته‌نها به حه‌ق و سنووردار نه‌بێت دروستی نه‌کردوون؟ له ڕاستیدا زۆربه‌ی خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕن به گه‌یشتنه خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان.
9 أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَأَثَارُوا الْأَرْضَ وَعَمَرُوهَا أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ
ئایا به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چیمان به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی پێش ئه‌ماندا هێناوه، له‌مان زۆر به‌هێزترو به ده‌سه‌ڵات تر بوون، زه‌ویان ژێره‌و ژوور ده‌کرد (واته ده‌یان کێڵا بۆ کشتوکاڵ و کانزایان لێ ده‌رده‌هێنا)و ئاوه‌دانیان کردبۆوه زیاتر له‌مان، پێغه‌مبه‌ره‌کانیشیان کاتی خۆی به‌ڵگه‌ی زۆر‌و ئاشکرایان بۆ هێنان؟ (به‌ڵام بێ سوود بوو، زۆربه‌یان بڕوایان نه‌کرد) جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن، به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.
10 ثُمَّ كَانَ عَاقِبَةَ الَّذِينَ أَسَاءُوا السُّوأَىٰ أَن كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ وَكَانُوا بِهَا يَسْتَهْزِئُونَ
پاشان ئه‌و تیاچوونه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه بوو که تاوان و گوناهیان کرد؛ چونکه ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌هێناو گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.
11 اللَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
هه‌ر خوا خۆی دروستکراوان ده‌هێنێته مه‌یدان و دوایی وه‌ك خۆیان لێده‌کاته‌وه، (سه‌ره‌تا هه‌ر ئه‌و دروستی کردوون و هه‌ر ئه‌ویش دوای مردن دووباره زیندوویان ده‌کاته‌وه)، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌برێنه‌وه.
12 وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يُبْلِسُ الْمُجْرِمُونَ
ئه‌و ڕۆژه‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، تاوانباران و تاوانکاران نا‌ئومێد و بێ هیوا ده‌بن (چونکه ده‌زانن چیان چاندووه‌و چیان کێڵاوه و چیان ده‌ست پێشکه‌ری کردوه).
وه‌رگێڕان — ڕوم 10 سوڕەتی ڕوم ئایه‌ت 10 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : پاشان ئه‌و تیاچوونه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه بوو که تاوان و گوناهیان…
سوڕەتی ئایه‌ت 10/60 — سوڕەتی ڕوم الروم (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ڕوم گوێت لێبگرە, سوڕەتی ڕوم وه‌رگێڕان, سوڕەتی ڕوم mp3, سوڕەتی ڕوم pdf. ئایه‌ت 8–12. به کوردی: فارسی.