Wa anzalnaa ilaikal Kitaaba bilhaqqi musaddiqallimaa baina yadaihi minal Kitaabi wa muhaiminan `alaihi fahkum bainahum bimaa anzalal laahu wa laa tattabi ahwaaa`ahum `ammaa jaaa`aka minal haqq; likullin ja`alnaa minkum shir`atanw wa minhaajaa; wa law shaaa`al laahu laja`alakum ummatanw waahidatanw wa laakil liyabluwakum fee maa aataakum fastabiqul khairaat; ilal laahi arji`ukum jamee`an fayunab bi`ukum bimaa kuntum feehi takhtalifoon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا (کاتێک خاوه‌نانی کتێب له گاور‌و جوو گیروگرفتیان ده‌هێنن بۆ لای تۆ) به‌و به‌رنامه‌یه‌ی خوا ناردوویه‌تی داوه‌ریی بکه له نێوانیانداو شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌و له‌و حه‌قه لامه‌ده که بۆت ڕه‌وانه کراوه، بۆ هه‌رلایه‌کتان (موسڵمانان و خاوه‌نانی کتێب) به‌رنامه و پڕۆگرامی تایبه‌تمان بڕیارداوه خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هه‌ر هه‌مووتانی ده‌کرده یه‌ک ئوممه‌ت و گه‌لێکی یه‌ک پارچه، به‌ڵام (ویستی وایه به‌و جیاوازیه) تاقیتان بکاته‌وه له‌وه‌ی پێی به‌خشیوون (تا به‌هۆی عه‌قڵ و ژیریتانه‌وه شوێنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بکه‌ون)، ده‌ی که‌واته زۆر به‌په‌له‌بن و پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، دڵنیاش بن که هه‌مووتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌و کاته هه‌واڵی ته‌واوتان ده‌داتێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بوو.
🌐 Additional reference in فارسی
🌐 فارسی
و اين كتاب را به راستى بر تو نازل كرديم؛ تصديقكننده و حاكم بر كتابهايى است كه پيش از آن بودهاند. پس بر وفق آنچه خدا نازل كرده است در ميانشان حكم كن و از پى خواهشهاشان مرو تا آنچه را از حق بر تو نازل شده است واگذارى. براى هر گروهى از شما شريعت و روشى نهاديم. و اگر خدا مىخواست همه شما را يك امت مىساخت. ولى خواست در آنچه به شما ارزانى داشته است بيازمايدتان. پس در خيرات بر يكديگر پيشى گيريد. همگى بازگشتتان به خداست تا از آنچه در آن اختلاف مىكرديد آگاهتان سازد.
ئینجا به‌شوێن ئاسه‌واری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی (نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا) عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان هێنا، که ڕاستی ته‌وراتی ده‌رده‌خست و پشتیوانی لێده‌کردو ئینجیلیشمان پێدا، که هیدایه‌ت و نوور و ڕووناکی تێدایه و پشتگیریی ته‌وراتی پێش خۆیه‌تی، هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له خوا ده‌ترسن و پارێزکارن.
ده‌با شوێنکه‌وتووانی ئینجیل به‌و ڕێنموویی و ئامۆژگاریانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که خوا له ئینجیل‌دا دایبه‌زاندوه (گرنگترینیان شوێنکه‌وتنی ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه) ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، جا ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.
ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده؟! (ئاخر بۆ بیرناکه‌نه‌وه) کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه.
SurahQuran.com was founded as a humble effort to serve the Noble Book and the pure Sunnah, to invite people to Allah, and to make the religious sciences accessible according to the methodology of the Quran and Sunnah. We praise and thank Allah for His grace, and we ask Him to accept our work and make it sincere for His noble Face.