۞ لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ عِندَ رَبِّهِمْ ۖ وَهُوَ وَلِيُّهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ١٢٧
🔤 Transliteration
Lahum daarus salaami `inda Rabbihim wa huwa waliyyuhum bimaa kaanoo ya`maloon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌وانه به‌هه‌شتی پڕ له ئاشتی و هێمنیان بۆ ئاماده‌یه لای په‌روه‌ردگاریان، هه‌ر ئه‌و زاته‌ش پشتیوان و خۆشه‌ویستیانه به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وه چاکانه‌ی که ئه‌نجامیان ده‌دا.
🌐 Additional reference in فارسی
لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ بۆ ئەوانەی کە بیر دەکەنەوە و یاد دەکەن، لای پەروەردگاریان دار السلام هەیە، واتە بەهەشت، چونکە هەر کەسێک بچێتە ناوی، لە هەموو ناخۆشییەکان و بەڵاکان سەلامەت دەبێت.
وَهُوَ وَلِيُّهُمْ خوای گەورە پشتیوان و یارمەتیدەریانە، لە دنیادا ڕێنماییان دەکات بۆ چاکە، و لە قیامەتدا پاداشتیان دەداتەوە.
بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ بەهۆی ئەو کارە چاکانەی کە دەیانکرد، واتە بەهۆی باوەڕ و کردەوە چاکەکانیانەوە شایستەی ئەو ڕێز و پاداشتە بوون.
واتە: بۆ ئەو کەسانەی کە یاد دەکەن و بیر دەکەنەوە، لای پەروەردگاریان ماڵی سەلامەتی هەیە کە بەهەشتە، و خوای گەورە پشتیوان و یارمەتیدەریانە بەهۆی ئەو کارە چاکانەی کە دەیانکرد.
ئەی موسڵمان! ئەم ئایەتە مژدەیەکی گەورەیە بۆ ئەو کەسانەی کە بیر دەکەنەوە و لە ئایەتەکانی خوادا دەوروژێن. خوای گەورە بەڵێنی داوە بەوانەی کە بیر دەکەنەوە و یاد دەکەن، کە ماڵی سەلامەتیان بداتێ، ئەو ماڵەی کە تێیدا هیچ ترس و خەفەتێک نییە. جا ئەی بەندەی خوا! تۆش لەو کەسانە بە کە کە بیر دەکەیتەوە لە مەخلوقاتەکانی خوا و لە قورئانەکەی، تا ببیتە خاوەنی ئەم بەهەشتە بەرزەی کە خوای گەورە بۆ بەندە چاکەکانی ئامادە کردووە.
۞ لَهُمۡ دَارُ ٱلسَّلَٰمِ عِندَ رَبِّهِمۡۖ وَهُوَ وَلِيُّهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١٢٧
ئه‌وانه به‌هه‌شتی پڕ له ئاشتی و هێمنیان بۆ ئاماده‌یه لای په‌روه‌ردگاریان، هه‌ر ئه‌و زاته‌ش پشتیوان و خۆشه‌ویستیانه به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وه چاکانه‌ی که ئه‌نجامیان ده‌دا.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 125-129 — سوڕەتی ئه‌نعام
125 فَمَن يُرِدِ اللَّهُ أَن يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ ۖ وَمَن يُرِدْ أَن يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ
جا ئه‌و که‌سه‌ی (خێری تێدا بێت) و خوا بیه‌وێت هیدایه‌تی بدات، ئه‌وه سینه‌ی ساف و پاک و ئاماده ده‌کات بۆ ئاینی ئیسلام، ئه‌و که‌سه‌ش خوا بیه‌وێت گومڕای بکات، ئه‌وه دڵی ده‌گوشێت و سنگی توند ده‌کات و هه‌ناسه‌ی سوار ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه (چۆن تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی و دڵه ته‌پێ و خوێن به‌ر بوون ده‌بێت)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا گومڕایی و پیسی هاوه‌ڵگه‌ری له‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه داده‌نێت که باوه‌ڕ ناهێنن.
126 وَهَٰذَا صِرَاطُ رَبِّكَ مُسْتَقِيمًا ۗ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ
ئا ئه‌م قورئانه ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری تۆیه که ڕاست و دروسته، بێگومان ئێمه هه‌موو به‌ڵگه و فه‌رمانه‌کانمان ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێک که یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن.
127 ۞ لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ عِندَ رَبِّهِمْ ۖ وَهُوَ وَلِيُّهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
ئه‌وانه به‌هه‌شتی پڕ له ئاشتی و هێمنیان بۆ ئاماده‌یه لای په‌روه‌ردگاریان، هه‌ر ئه‌و زاته‌ش پشتیوان و خۆشه‌ویستیانه به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وه چاکانه‌ی که ئه‌نجامیان ده‌دا.
128 وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُم مِّنَ الْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُم مِّنَ الْإِنسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ
ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانیان کۆ ده‌کاته‌وه و (به‌خه‌شم و قینه‌وه ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان به‌ڕاستی ئێوه زۆر که‌ستان له ئینسانه‌کان گومڕاکرد، له‌ولاشه‌وه گوێ له مشته‌کانیان، (له خه‌ڵکی نه‌گبه‌ت و ڕه‌نجه‌ڕۆ) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا هه‌ندێکمان سوودمان له هه‌ندێکیان وه‌رگرت (سوودی ئینسانه‌کان ڕابواردن سامان کۆکردنه‌وه بوو، سوودی په‌ریه‌کانیش پێڕی خۆیانیان زۆرکرد به‌گومڕاکردنی خه‌ڵکێکی زۆر)، ئێستاش ئه‌وه‌ته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وکات و ساته‌ی تۆ بۆت دیاری کردووین، خوایش فه‌رمووی: (ماده‌م وایه) ئه‌م ئاگره جێگه‌تانه نه‌مرن تیادا، مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت (به سزایه‌کی تر سزایان بدات)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) دانا‌و زانایه.
129 وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش سته‌مکاران ده‌که‌ینه پشتیوان و خۆشه‌ویست و هاوکاری یه‌کتر، به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
وه‌رگێڕان — ئه‌نعام 127 سوڕەتی ئه‌نعام ئایه‌ت 127 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌وانه به‌هه‌شتی پڕ له ئاشتی و هێمنیان بۆ ئاماده‌یه لای…
سوڕەتی ئایه‌ت 127/165 — سوڕەتی ئه‌نعام الأنعام (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئه‌نعام گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئه‌نعام وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئه‌نعام mp3, سوڕەتی ئه‌نعام pdf. ئایه‌ت 125–129. به کوردی: فارسی.