وه‌رگێڕان — Tafsir
الر: پێشتر باسی پیتی بڕاوەکان له سەرەتای سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا هاتووه.
ئه‌م قورئانه کتابێکه که ئایه‌تەکانی به‌شێوازێکی زۆر ڕه‌سه‌ن و پتەو ڕێکخراوه، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ کێشه و ناته‌واویه‌ک تێدا نیه، نه له ڕووی ووشه و ڕسته‌وه و نه له ڕووی ماناوه. پاشان ئه‌و ئایه‌تانه ڕوون کراوه‌ته‌وه و جیاکراوه‌ته‌وه به زیکری حه‌ڵاڵ و حه‌رام، فه‌رمان و ڕێگری، به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه، چیرۆک و ئامۆژگاری و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که پێویسته بۆ ڕێنموویی مرۆڤایه‌تی. ئه‌م هه‌مووه له لایه‌ن زاتێکه‌وه هاتووه که دانا و کاربه‌ژه‌ژێره له کار‌و بار و فه‌رمانه‌کانیدا، زانایه به هه‌موو نهێنی و ئاشکرا‌کانی به‌نده‌کانی و ده‌زانێت چی بۆ ئه‌وان چاکه و چی بۆ ئه‌وان خراپه.
ئه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز! سه‌رنج بده له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا، خوای گه‌وره خۆی باس له قورئانه‌که‌ی ده‌کات و ده‌فهرموێت که ئه‌م کتابه له هه‌موو لایه‌که‌وه ته‌مام و کامله. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که قورئان له لایه‌ن خوای دانا و زاناوه دابه‌زیوه، نه‌ک له لایه‌ن مرۆڤه‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ڕێگای ڕاستی و خۆشبختی ده‌گه‌ڕێیت، ئه‌م کتابه بکه به ڕێبه‌ری ژیانت، چونکه تێیدا هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌یه که پێویسته بۆ ژیانێکی ئارام و سه‌رفرازانه له دنیا و قیامه‌تدا.
📜 ئایه‌ت 1-3 — سوڕەتی هود
وه‌رگێڕان — هود 1
سوڕەتی هود ئایه‌ت 1 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : (الر) له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) ڕاڤه کراوه. ئه‌مه کتێب و په‌یامێکه…سوڕەتی ئایه‌ت 1/123 — سوڕەتی هود هود (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی هود گوێت لێبگرە, سوڕەتی هود وه‌رگێڕان, سوڕەتی هود mp3, سوڕەتی هود pdf. ئایه‌ت 1–3. به کوردی: فارسی.
قورئانا پیرۆز
Tuesday, September 8, 2026
Don't forget us in your sincere prayers








